دواجار و له‌ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی حزب و لایه‌نی سیاسیی به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی و هه‌روه‌ها شه‌قامی كوردی، حكومه‌تی هه‌رێم، ناچار به رێكه‌وتن كرا له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، به‌و مه‌رجه‌ی داهاته‌كه‌شی له‌ژێر ئیداره‌ی حكومه‌تی عیراقدا بێت، كه ئه‌وه‌ش شكستی ئیداره‌دانی ئابووری و دۆسێی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خات كه به‌غدا شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمانه نه‌ك وڵاتانی دراوسێ و به‌تایبه‌تی توركیا.
رێكه‌وتنی ئه‌مجاره هه‌رچه‌ندە كاتییه، به‌ڵام ده‌بێت پێوەی پابەندبن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و چاره‌نووسی وه‌كو رێكه‌وتنه‌كانی تر نه‌بێت، كه ته‌نها به (مەرەکەبی سه‌ر كاغه‌ز) مانه‌وه، به‌هۆی پابەند نەبوونی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم پێیانه‌وه، چونكه دۆخی كوردستان توانای به‌رگەگرتنی قه‌یرانی زیاتری نییه و هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری غه‌یری پارتیش دژ به‌م شێوازی حوكمڕانی و هه‌روه‌ها ئیداره‌دانی دۆسێیه‌ی نه‌وتەن، كه وایكردووه ئه‌م سامانه ببێت به بەڵا و ماڵوێرانی نه‌ك خێر و بێر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، به‌هۆی ناشه‌فافی و گه‌نده‌ڵی زۆر تێیدا.
ده‌بوو پارتی، كه دەستی بەسەر ئه‌م دۆسێیه و دۆسێ گرنگەکانی دیکەدا گرتووه، له‌سه‌رتاوه گوێی لە لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بەتایبەتی (یه‌كێتی) بگرتایه، بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت و غاز، كه ئه‌وكات هه‌رێم به‌هێزتریش بوو، نه‌ك ئێستا کە دوای ئه‌وه‌ی دادگای پاریس بڕیاری راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی له‌رێگه‌ی توركیاوه دا، كه ئه‌وه‌ش هیچ رێگه‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه‌هێشته‌وه جگە لە پابەندبوون بە رێكه‌وتن و به پێی مه‌رجه‌كانی به‌غدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی به سه‌ركردایه‌تی و هه‌وادارییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، دۆسێی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ به‌غدادا چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌وتیش له رێگه‌ی سۆمۆوه بێت و به ئیداره‌ی حكومه‌تی عیراق، بۆئه‌وه‌ی چیتر ده‌ستی گه‌ندڵی پێ نەگات و شه‌فافانە ئیدارە بدرێت و بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی بخرێته خزمه‌تی هاووڵاتیانه‌وه. هه‌نگاوی دواتریش رێكه‌وتن بێت له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز و ده‌نگیش به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بدرێت، كه پشكی هه‌رێم تێیدا 16 تریلیۆن دیناره و بڕیاره ئه‌مجاره بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كارێكی گرنگ له‌و روه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ناردنی داهاتی نه‌وت و پشكی هه‌رێم له‌ژێر چاودێریی به‌غدادا بێت، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسیی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی خۆی نەقۆزێتەوە.