هاووڵاتیانی كوردی باكووری كوردستان، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا، رۆڵی گه‌وره و پارسه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ن، له‌نێوان كڵیچدار ئۆغڵۆ و ئه‌ردۆغاندا، وه‌كو دوو به‌ربژێری سه‌رسه‌ختی یه‌كتر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌و وڵاته‌دا
ململانێی و ركابه‌رییه‌ك به‌هێز
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، كه ململانێ و ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی نێوان به‌ره‌ی ئاكه‌په و حوكمڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئێستای توركیا و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و شه‌ش قۆڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی كڵیچدار ئۆغڵۆی بەخۆوە بینی، به پێی دوا ئاماره‌كانی ناو توركیا بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، هه‌ردوو ركابه‌ر له رووی رێژه‌ی ده‌نگه‌وه نزیكن له‌یه‌كتر، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه په‌نا بۆ قۆناغی دووهه‌م ده‌برێت، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی براوه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌و حاڵه‌ته‌شدا چانسی كڵیچدار ئۆغڵۆ کەمێک زیاتر ده‌بێت، به‌هۆی خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كورد و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په بۆ ده‌نگدان به‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه چ جای دڵنیابوونی ده‌نگده‌رانی تری دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، كه ده‌نگه‌كانیان نافه‌وتێـت و ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێـت له لابردنی ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات.
كورد ده‌نگ به كێ ده‌دات
هاووڵاتیانی كورد، له‌ناوچه‌كانی باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، كه له دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی كۆمار له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر رووبه‌رووی سه‌ركوتكردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ماف وناسنامه بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناو كرانه‌وه‌و پێدانی نیمچه مافە پێیان له‌لایه‌ن پارته ئیسلامییه‌كانی توركیا و به‌تایبه‌ت داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه، رووبه‌رووی هێرش و بۆردومان و ێران كارییه‌كی زۆربوونەوە له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌و به فه‌رمانی خودی ئه‌ردۆغان، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری كوردستانیش، هه‌م له هه‌رێمی كوردستانی عیراق و هه‌میش له‌رۆژاڤای كوردستان رووبه‌رووی هێرش و په‌لاماری سوپای توركیابوونه‌وه، به‌پاساوی جیاجیا و راوه‌دوونانی په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر نا زیاتر هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سۆزی توندڕوانی ناو توركیا و ده‌سكه‌وتی سیاسیی بوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیا و داد و گه‌شه‌پێدان و ئه‌ردۆغانه‌وه.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌و بۆ رزگاربوون له سته‌م و سه‌ركوتكردنی حكومه‌تی ئێستای داد و گه‌شه‌پێدان، پارتی سه‌ره‌كی كورد له باكووری كوردستان و توركیا، هه‌ده‌په زوو خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌و كه‌سایه‌تییه ناودار و سه‌ركرده‌كانیشی له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه، سەڵاحەدین ده‌میرتاش له زیندانی ئیمرالییه‌وه، پاڵپشتی خۆیان بۆ كڵیچدار ئۆغڵۆ و ده‌نگدان به ئه‌وو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دا، ئه‌وه‌ش بێگومان، زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردن و له‌ناوچه كوردییه‌كاندا، كه به‌شێكیان هه‌واداری پارته ئیسلامییەکان و دادوگه‌شه‌پێدانن.
به‌وه‌ش چانسی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و كڵیچدار ئۆغڵۆ زیاتر ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له توركیا و كۆتایی به بیست ساڵ حوكمڕانی ئه‌ردۆغان دێنێت له و وڵاتە.
رۆڵی گەورەی دەنگدەری کورد لە یەکلاکردنەوەی براوەی هەڵبژاردنی تورکیادا