قسه‌كردن له‌سه‌ر رۆژی یه‌كه‌می مانگی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك له‌وه قووڵتره به چه‌ند رسته‌یه‌ك كورتبكرێته‌وه و ده‌رببڕدرێت. دیاره ئه‌و مێژووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی سه‌ره‌كی له ره‌وتی ته‌واوی دۆزی كورددا پێكهێنا. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (48) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته ساڵی 1975 له‌سه‌ر ده‌ستی دەستەبژێرێکی سیاسی خوێنده‌وار و چاوكراوه، به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نەمر ره‌وتێكی نوێ په‌یدا بوو. له‌وكاته‌وه خه‌باتی كورد چووه قۆناغێكی نوێ و به‌ره‌و پانتاییه‌كی فراوانتر هه‌نگاوی نا، كه پێشتر شتێكی وه‌های به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو. بۆیە له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕیشكی یه‌كه‌مین حزبی سۆسیالیستی كه بڕوای به فره‌یی سیاسی و پێكهاته‌یی هه‌بوو، ئاسۆی بیركرنه‌وه و تێڕامانی ته‌سكبینی بەلاوه نرا، ئه‌ویش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه پیرۆزییه‌كانی گه‌لی كورد له چوار دەیەی خۆیدا به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌خۆی بگرێ. بێگومان هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات شانازی به ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه بكه‌ین. ئه‌م رێكخراوه سیاسییه نوێیه توانی نه‌خشه‌یه‌كی سۆسیالیستی، رۆشنبیری، دیموكراسی، رێكخراوه‌یی، نیشتمانیی، جه‌ماوه‌ری گشتگیر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ناوخۆیی و ناوچەیی بكێشێت و بۆ نێوده‌وڵه‌تیش په‌لبهاوێژێت. تا له كۆتاییدا ببێته ناوه‌ندێكی بزوێنه‌ر بۆ دۆزی كورد.
به‌م جۆره زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌وه خۆشكرد تا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له دژی رژێمه تاكڕه‌و‌كانەوە پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێبكرێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به چه‌ند قۆناغێكی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه، جا چ له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه سیاسییەکان بێت یان ئابووری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به‌ڵام باوه‌ڕی ره‌های به مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌سپاندنی ئاشتی، چه‌سپاندنی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی و هاووڵاتیبوون و مافی چاره‌ی خۆنووسین، یه‌كسانی، لێبورده‌یی، رێزگرتن و پشتگیریكردن له پێگه‌ی ژنان هه‌بووه و هەرگیز خۆی لەو پڕەنسیپانە نه‌بواردووه.
ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، یەکێتی گه‌یشتۆ‌ته لوتكه‌ی پێگه‌یشتنی خۆی، جا چ له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنی ناوخۆ بێت یان په‌یوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لاو، دوای ئه‌وه‌ی توانی مۆدێلێكی زیندوو و نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی و پێدانی رۆڵ به‌و كه‌سانه‌ی كه شایه‌نیانە بهێنێته پێشه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی كوردستان خه‌ریكه بچێته قۆناغێكی به‌خشنده‌تر و كراوه‌ترەوە له عیراق به گشتی و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ناوه‌ندی رێكخستنی خۆیەوە له‌و پارێزگایە. له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو پارێزگاكه‌دا هەیەتی و ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ توێژ و پێكهاته جیاوازەکانیدا دروستیکردووە، به‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوریی دیكه‌ی هه‌یه بۆ پشتگیریكردنی نه‌ینه‌وا.
هیوا زۆره دیسان ئەو شارە بكاته‌وه بە «بێشه‌ی شێر» و به‌خشین و كه‌لتوری هه‌مه‌ڕه‌نگ کە ئێستا یه‌كێتی له پێشه‌نگی ئه‌و لایه‌نانه‌دایه كه ئەو پڕۆسه ئومێدبه‌خشه دەبزوێنن.