عیراق به‌رده‌وامه له هه‌نگاوه‌كانی بۆ پێ‌خستنی ئابووری، به تایبه‌تی له بواری به‌كارهێنانی كه‌شتی ده‌ریایی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و دامه‌زراندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ بواری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و گه‌شتیاری و به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی عیراق به هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ و جیهانه‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاسانكردنی هاتوچۆی ناوخۆ و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سودانیدایه.
پێده‌چێت محمد شیاع سودانی بڕیاری دابێت كه نابێت عیراق چیتر سه‌رچاوه‌ی داهاتی ته‌نها كه‌رتی نه‌وت بێت، به‌ڵكو كه‌رتی گواستنه‌وه و گه‌شتیاریش وه‌ك كه‌رتێكی بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی و زیندووكردنه‌وه‌ی وڵات ده‌بێ بایه‌خی پێ بدرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان مایه‌ی دڵخۆشییه، چونكه ده‌مێكه خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه عیراق له چنگی گه‌نده‌ڵكاران قوتاری بێت و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت. پێشتر گه‌نده‌ڵی ده‌ستی نابووه بینه‌قاقای گه‌لی عیراق و رێگر بوو له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد خه‌ڵك بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، ئێستا له سایه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌دا خه‌ریكه عیراقییه‌كان گه‌شانه‌وه‌یه‌ك به سیما‌و روخساریانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ره‌و وڵاتیش به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.
بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له بواری ئابووری و پیشه‌سازیدا پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت پێویسته كارگه پیشه‌سازییه له‌كاركه‌وتووه‌كانیش بخاته‌وه گه‌ڕ، كه ژماره‌یان سه‌دان كارگه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ دابین بێت و عیراق له وڵاتێكی هاورده‌وه ببێته وڵاتێكی به‌رهه‌مهێن، هه‌روه‌ها كه‌رتی كشتوكاڵی سه‌رچاوه‌ی گرنگیی پێویستی ناوخۆی وڵاته، كه پێویسته گرنگی زیاتری پێبدرێت و هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت تا ئه‌و كه‌رته پته‌وبێت و ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ ئاستی هه‌نارده‌كردن به‌رز بێته‌وه.