هێرش و په‌لاماری هاوبه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی به‌عسی ره‌گه‌زپه‌رست له رێکه‌وتی (31ی ئابی ساڵی 1996)دا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانی به (معرکة آب المتوکل علی الله) ناسرا، به فه‌رمانده‌یی و سه‌رپه‌رشتی قوسه‌ی سه‌دام حسێن، فه‌ریق یه‌که‌می روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د جبوری وه‌زیری به‌رگری ئه‌وکاتی عیراق، فه‌ریق روکنی فڕۆکه‌وان خه‌لدون خه‌تاب به‌کر ئه‌لتکریتی فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی، فه‌ریقی یه‌که‌می روکن عه‌بدولواحید شه‌نان ئال ربات ئه‌لسه‌ماوی (شیعه) سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا و لیوا روکن که‌مال مسته‌فا عه‌بدولڵا سوڵتان ئه‌لتکریتی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی فه‌یله‌قی باکووری گاردی کۆماری بوو.
لیوا روکن موعته‌مه‌د نعمه‌ت حه‌مه‌د ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، له سه‌ره‌تای ساڵی (1996)دا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی وه‌رگرت.
فه‌ریق روکن مانع عه‌بدولڕه‌شید محه‌مه‌د ره‌شید ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتیی بووه له مانگی ئاداری ساڵی (1994-1.7.1997).
لیوا روکن ته‌ها عه‌باس ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌حبابی (ئه‌لسامه‌ڕائی)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی له‌نێوان (8.11.1995-3.6.1997)دا که دوای لادانی به چه‌ند مانگێک له هه‌مان ساڵدا سه‌دام کوشتی.
له‌م هێرشه‌دا هێزه‌کانی فه‌یله‌قی یه‌ک، فه‌یله‌قی پێنج، گاردی کۆماری، هێزی ئاسمانی (کۆپتەر)، لیوای (3)ی هێزی تایبه‌ت، کە تێکڕا ژمارەیان نزیکەی (50) هەزار سەرباز و نزیکەی (400) تانکی (T62 - T73) و (1000) زرێپۆش دەبوو، لەگەڵ (24) کەتیبەی تۆپی دوورهاوێژ و ناوەنجی، کە دەکاتە (432) تۆپ، چونکە هەر کەتیبەیەکی تۆپ پێک دەهات لە (18) تۆپ، لە قۆڵەکانی (خەبات بەرەو بەحرکە و سێبیران، کەرکوک - پردێ بەرەو قوشتەپە، بنەسڵاوە و دارەتوو، دیبەگە بەرەو باشووری هەولێر، گوێر و خەبات بەرەو کانی قڕژاڵە، رۆژئاوای هەولێر و عەنکاوە) پەلاماری هەولێریان دا، تا ئێوارە تەنیا گەڕەکی باداوە بەدەست هێزەکانی یەکێتی مایەوە، کە ژمارەیان نزیکەی حەوت هەزار پێشمەرگە دەبوو لەناو هەولێر و دەروپشتی هەولێر، شەو هەموو هێزەکانی یەکێتی لە گەڕەکی باداوە بەرەو باغەمرە، چەمرگە و بێستانە رۆیشتن و هەولێریان چۆڵکرد.
سوپای بەعس، لە سنووری قوشتەپە زۆرتر لە سەدو پەنجا کەسی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی عیراقی، کە زۆربەیان سەر بە کۆنگرەی نیشتمانیی عیراقی لەژێر سەرکردایەتی ئەحمەد عەبدولهادی عەبدولحسێن ناسراو بە ئەحمەد چەلەبی (3.11.2015-30.10.1944) بوون، نزیکەی پەنجا کەسی لە شەڕدا کوشت و سەدەکەی تریشی بەدیلی گوللە باران کرد. هەروەها نزیکەی (200) پێشمەرگەی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و یەکێتی بەدیلی بردە بەغداو دواتر هەموویانی لە زیندانی ئەبوغرێب لە سێدارە دا، کە نزیکەی (20)یان پێشمەرگەی یەکێتی بوون.
زیانی یەکێتی بەگوێرەی لیستی شەهیدان، لە رۆژی (31)ی ئاب و رۆژانی دواتر تا داگیرکردنی کۆیە، دوکان، سلێمانی، گەرمیان، پشدەر و باڵەکایەتی، شەهید بوونی (373) شەهید بووە، هی رۆژانی گەردەلوولی تۆڵە و تا کۆتایی ئەو ساڵە (422) شەهید بووە، واتە کۆی شەهیدانی یەکێتی لەنێوان رۆژانی (31.8.1996-31.12.1996)، هەشت سەد و بیست و پێنج (825) شەهید بووە، ئەوە جگە لە شەهیدانی ئەو هەشت مانگەی پێش خیانەتی (31)ی ئاب، کە ژمارەکە یەکجار زۆرتر دەبێت.
لە قۆڵی قوشتەپە - پردێ، کە لەشکری (20)ی سەگرمە بە فەرماندەیی ئەنوەر دۆڵانی لەپێناوی بەهێزکردنی ئەم قۆڵە دوو رۆژ پێشتر هاتبوونە ئەوێ، لە رۆژی (31)ی ئاب دا دوای بەرگرییەکی سەخت، بیست و چوار (24) پێشمەرگەی لەشکری سەگرمە بە برینداری، یان دوای نەمانی تەقەمەنی لەلایەن سوپای داگیرکەری بەعس بەدیل دەگیرێن، کاتێ کە هێزەکانی پارتی دەگەنە لای ئەو هێزەی سوپای رژێم و دیلەکانی یەکێتی دەبینن، جەمال عوسمان کاڕەسوڵ بڵباس ناسراو بە جه‌مال مورتکه، فه‌رمانده‌ی سوپای دووی هه‌ولێر، لە بەردەم دیلەکان داوا لە ئەفسەرێکی سوپای بەعس دەکات کە ئەو دیلانە بدەنە دەست ئەو بۆ ئەوەی گوللە بارانیان بکات، بەڵام ئەفسەرەکە داواکەی بە توندی ڕەتدەکاتەوە. سوپای عیراق ئەو دیلانە دەگوازنەوە بەغدا و دەبردرێنە شوعبەی (5)ی هەواڵگری سەربازی و لەوێ ئەشکەنجەی سەختیان دەدەن و جەمال مەحمود فەتحە ناسراو بە جەمالە سوور (1.2.1962/ چنارە/ بازیان)، لەژێر ئەشکەنجە گیانی دەبەخشێت، دواتر لە دادگای بەناو سەروەی بەعس دوانیان بە ناوەکانی رەحیم خەڵکی گوندی مەحمودیەی بازیان و ئیبراهیم چۆڵمەکی بازیانی خۆیان بە پارتی دادەنێن و رەوانەی هەولێر دەکرێنەوە، سەرۆکی دادگاکە بە (21) پێشمەرگەکەی تریش دەڵێت: (ئێوەش خۆتان بە پارتی دابنێن بۆ ئەوەی لە مردن و زیندانیکردن رزگرتان بێت و وەکو ئەو دوو هاوڕێیەتان رەوانەی هەولێرتان بکەینەوە)، بەڵام هەموویان رەتی دەکەنەوە چونکە ترسی ئەوەیان هەبووە کە پارتی گوللە بارانیان بکات، چونکە رقێکی گەورەیان لە پێشمەرگەکانی گەرمیان و کەرکوکی یەکێتی دەبووەوە. دوای بەسەربردنی ژیانێکی پڕ لە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، جاری یەکەم لە رۆژی (22.12.1996)دا دەیانبەنە دادگا‌و هەر (21) پێشمەرگە سزای لەسێدارە دانیان بۆ دەردەچێ و هەمان رۆژ دەیانگێڕنەوە بۆ شوعبەی (5). نزیکەی پێنج مانگ دواتر بۆ جاری دووەم، لە رۆژی (11.5.1997)دا دەیانبەنەوە بۆ دادگا‌و (17)یان سزای سێدارە و (4)یشیان سزای (15) ساڵ زیندانیکردن دەدرێن، کە ئەو (4)ی دوایی تەمەنیان لەخوار هەژدە ساڵی بووە. هەموویان دەگەڕێننەوە بۆ شوعبەی (5) و بە هەمووی دوای یازدە مانگ مانەوەیان لەوێ دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی ئینزیباتخانەی حارسیە. دوای دوو مانگ لە ژیانی حارسیە (17)یان دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی بەدناوی ئەبوغرێب و (4)ەکەی تریش بۆ زیندانی نێوجەوانان (الاحداث) دەگوازرێنەوە، تا هەموویان لە رۆژی (19.3.1998)دا بە لێبووردنێکی تایبەتی سەدامی دیکتاتۆر ئازاد دەکرێن. ناوی ئەو (21) پێشمەرگەیە دیل و زیندانییە ئەمانەی خوارەوەن:
ئەحمەد محەمەد ئەمین قادر محەمەد.
ئەرسەلان حەمید سەعید عەبدوڵڵا (گوێزرایەوە بۆ زیندانی نێوجەوانان)، هەرچەندە ئەو بەهۆی هەڵەیەک لە ناوی باوکیەوە نزیکەی دوو مانگ لەدوای ئەوانەت ترەوە ئازاد کرا.
ئیبراهیم محەمەد مستەفا مەحمود (1961/ کەناروێ/ چوارتا).
جەمال مەحمود مەعروف عەبدولڕەحمان، فەرماندەی تیپ.
جومعە ئەحمەد حەمە شوان (خاڵە بازیانی).
حەمە ساڵح ئەحمەد ئاخە، فەرماندەی تیپ.
دانا ڕەفیق عومەر عەزیز (کەناروێ/ چوارتا)، گوێزرایەوە بۆ زیندانی نێوجەوانان.
رەزا عەلی حەمە ئەمین محەمەد، بەرپرسی ئیداری لەشکری سەگرمە.
رێبوار ئەسعەد حەسەن عەبدولڕەحمان، فەرماندەی تیپ.
سەعید حەمەدئەمین سەعید، فەرماندەی کەرت.
سەلام حسێن حسێن بابەکر.
سۆران قادر ساڵح محەمەدئەمین.
سیروان عەلی عەبدولقادر، گوێزرایەوە بۆ زیندانی نێوجەوانان.
عەکاش عومەر سەعید.
عەلی قادر مەحمود محەمەد (1975/ بازیان)، فەرماندەی کەرت.
غەفور عەلی فەرەج مەحمود.
فەرەیدون فایق تاهیر، گوێزرایەوە بۆ زیندانی نێوجەوانان.
قادر کەریم عەبدوڵڵا مستەفا، فەرماندەی تیپ.
مەنسور کەریم فەرەج.
هادی محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە هادی حەمە شەمە، فەرماندەی تیپ، کە دواتر لە ساڵی (2019)دا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
هاوار حەسەن مەحمود عەبدولڕەحمان.
هەروەها (9) پێشمەرگەی لەشکری هەولێر لەلایەن سوپای رژێمەوە دەستگیرکران، کە لە رۆژی (22.12.1996)دا لە دادگای سەورە سزای موئەبەدیان بۆ دەرچوو، بەڵام دواتر لە رۆژی (29.9.2002)دا لە زیندان ئازادکران، کە تەنیا ناوی پێنج پێشمەرگەم دەستکەوتووە:
تەڵعەت ئیبراهیم ئاغا شێخانی (موسڵ).
خدر یاسین تەها دیبەگەیی (هەولێر/ کەڵەک).
شەماڵ سابیر عومەر تەها (1977/ هەولێر)، لە رۆژی (7.10.2002)دا ئازاد کراوەو دواتر لە پرۆسەی ئازادی عیراق شەهید کرا.
کاروان محەمەد پشدەری، چەند ساڵێکە بۆتە پارتی.
کەیفی کەمال قادر عەزیز سیان (1980/ هەولێر)، سەر بە کۆمیتەی شەهید مەلا عەبدوڵڵا لە دارەتوو.
فه‌رمانده و هێزه‌کانی فه‌یله‌قی (1) بریتیبوون له:
فه‌ریق روکن سه‌یفه‌دین فله‌یح حه‌سه‌ن تەها ئه‌لڕاوی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک. فەریق سەیفەدین راوی، دواتر لە رۆژی (6.4.2003) لەلایەن قوسەی سەدام حسێن سەرپەرشتیاری گاردی کۆماری کوژرا، چونکە ناوبراو لە هێرشی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ سەر حکومەتی سەدام و بەعس بڕیاری کشانەوەی گاردی کۆماری دابوو لە هەریەک لە رەزوانیە، فڕۆکەخانە، ئەبوغرێب و یوسفیە.
لیوا روکن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵح، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک.
لیوا روکن ئیسماعیل ئیبراهیم ئه‌لعه‌بد، فه‌رمانده له فه‌یله‌قی یه‌ک.
موقه‌ده‌م روکن ئه‌یاد عیماد مه‌هدی (ض. ر. 3 أ. س – ئه‌فسه‌ری روکنی ئیستخبارات)ی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌ک.
عه‌مید روکن فه‌لاح حه‌سان سابت، فه‌رمانده‌ی لیوای تۆپخانه و راجیمه له فه‌یله‌قی یه‌ک.
رائید حه‌سه‌ن عه‌تیه حسێن سالم، ئه‌فسه‌ر له فه‌یله‌قی یه‌ک.
1.تیپی پیاده‌ی (2)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی خالید بن وه‌لید (قیادة قوات خالد بن ولید)، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن تورکی جەجۆ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌مه‌ری. باره‌گای ئه‌م تیپه له قه‌ره‌هه‌نجیر – که‌رکوک بووه.
2.تیپی ئالی (5)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی محه‌مه‌د قاسم (قیادة قوات محمد قاسم)، به فه‌رمانده‌یی لیوا روکن مه‌حمود سابیر ئه‌لرفاعی ئه‌لتکریتی. باره‌گای ئه‌م تیپه له داره‌مان – که‌رکوک بووه. لیوای پیاده‌ی ئالی (15)، لیوای پیاده‌ی (20) و لیوای زرێپۆشی (26) سه‌ر به‌م تیپه بووینه.
3.تیپی پیاده‌ی (8)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی موسه‌نا (قیادة قوات مثنی)، به فه‌رمانده‌یی لیوا روکن حه‌مید ره‌مه‌زان ئه‌لعه‌زاوی ئه‌لتکریتی. باره‌گای ئه‌م تیپه له داره‌مان – که‌رکوک بووه. دوو لیوای سه‌ر به تیپی پیاده‌ی (8) به‌شداری به‌رچاویان کردووه له‌م هێرشه‌دا، که بریتین له لیوای پیاده‌ی (44)، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن نزار عه‌لی یونس (نزار یونس عه‌لی) و موقه‌ده‌م روکن که‌ریم عه‌بدولحسێن سه‌عید ئه‌لعومێری _ ض. ر. م. ف) له لیوای پیاده‌ی (44)، هه‌روه‌ها لیوای پیاده‌ی (48)، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن حسێن عه‌بد عه‌لی.
4.تیپی پیاده‌ی (57)، به فه‌رمانده‌یی لیوا روکن ساڵح یوسف سایل ئه‌لسه‌لامی (ئه‌لدوری). باره‌گای ئه‌م فه‌یله‌قه له نزیک تازه‌خورماتوو – که‌رکوک بووه.
5.فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پیادەی ئالی ئه‌لعابدی گاردی کۆماری. باره‌گای ئه‌م هێزه له ناو شاری که‌رکوک بووه.
هەروەها لیوای کەتیبەی تانکەکانی (5)، کە دیار نییە سەر بە کام تیپە.
فه‌رمانده و هێزه‌کانی فه‌یله‌قی (5) بریتیبوون له:
لیوا روکن مه‌حمود ئه‌دهەم به‌ده‌وی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی (5). باره‌گای ئه‌م فه‌یله‌قه، که‌تیبه‌ی ئیستخباراتی فه‌یله‌ق و که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (BRDM2) له (السلامیات – موسڵ) بووه.
عەمید روکن ریاز حسێن عەلی (أبو نمر)، سەرۆکی ئەرکانی فەیلەق.
عەمید روکن عەلی عەتشان جادر ئەلتوفەیلی (شیعە - نەجەف)، لە حەرەکاتی فەیلەق.
1.تیپی ئالی (1)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌بو عوبه‌یده (قیادة قوات أبي عبیدة)، به فه‌رمانده‌یی لیوا روکن تالب مه‌نسور نه‌جم ئه‌لدلێمی (الطارمیة). لیوای (27)ی سه‌ر به تیپی ئالی (1)، به فه‌رمانده‌یی موقه‌ده‌م سه‌عد عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لبه‌یاتی. باره‌گای ئه‌م تیپه له مه‌خمور بووه. لیوای (27)ی سه‌ر به تیپی ناوبراو که باره‌گاکه‌ی له شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان بووه. لیوای (1)، که له نزیک مه‌خمور بووه و لیوای زرێپۆشی (34)ی تانکه‌کان که له نزیک رووباری خازر بووه.
2.تیپی (4)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی قه‌عقاع (قیادة قوات قعقاع)، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن عه‌دنان محه‌مه‌د جاسم ئه‌لعوبه‌یدی. باره‌گای ئه‌م تیپه له (الحمدانیة – کرامیس) بووه.
3.تیپی پیاده‌ی (7)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی مه‌نسور (قیادة قوات المنصور)، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن نوری داود مشعه‌ل ئه‌لعوبه‌یدی (خه‌ڵکی خاڵس)، کە دواتر لە رۆژی (31.1.2014)دا مرد. باره‌گای ئه‌م تیپه له چوارڕیانی دیبه‌گه بووه. لیوای (116) سەر بەو تیپە بوو.
4.تیپی پیاده‌ی (16)ی ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی زولفه‌قار (قیادة قوات ذوالفقار)، به فه‌رمانده‌یی لیوا روکن سه‌عدون عه‌بود فه‌ره‌ج ئه‌لمشایخی.
هێزه‌کانی فه‌یله‌قی باکووری گاردی کۆماری که به فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر (قیادة عملیات الله أکبر)ی گاردی کۆماری ناسرابوو، به فه‌رمانده‌یی لیوا روکن که‌مال مسته‌فا عه‌بدولڵا سوڵتان ئه‌لتکریتی. باره‌گای ئه‌م هێزه (فه‌یله‌قه) له شاری تکریت بووه.
هێزەکانی فەرماندەیی ئەلمەدینە ئەلمنەورەی زرێپۆشی گاردی کۆماری (قیادة قوات المدینة المنورة المدرعة الحرس الجمهوري)، بە فەرماندەیی لیوا روکن رەعد مەجید رەشید مەحمود ئەلحەمدانی (شیعە).
تۆپخانه‌ی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ری گاردی کۆماری.
هێزه‌کانی به‌غدادی گاردی کۆماری، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن عه‌دنان عه‌زاوی عه‌لی ئه‌لتکریتی. باره‌گای ئه‌م هێزه له گۆڕه‌پانی تۆپی پێی سوپا له نزیک سه‌ربازگه‌ی (الغزلاني – موسڵ) بووه و هێزی پشتیوانی فه‌یله‌قی پێنج بووه.
تۆپخانه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی به‌غدادی گاردی کۆماری.
هێزه‌کانی عه‌دنانی گاردی کۆماری، به فه‌رمانده‌یی عه‌مید روکن مه‌جید حسێن عەلی ئه‌لدلێمی. باره‌گای ئه‌م هێزه له فڕۆکه‌خانه‌ی موسڵ بووه و هێزی پشتیوانی فه‌یله‌قی پێنج بووه.
تۆپخانه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی عه‌دنانی گاردی کۆماری.
لیوای کۆماندۆی هێزه‌کانی گاردی کۆماری.
هێزەکانی فەرماندەیی حاموڕابی گاردی کۆماری (قیادة قوات حمورابي الحرس الجمهوري)، کە تیپێکی زرێپۆش بوو، بە فەرماندەیی عەمید روکن سالم حافز ئەلتکریتی.
هێزەکانی فەرماندەیی ئەلعابدی گاردی کۆماری (قیادة قوات العابد الحرس الجمهوري)، کە تیپێکی پیادەی ئالی بوو، بارەگاکەی لە کەرکوک بوو، لیوای پیاده‌ی ئالی (38) بە فەرماندەیی عەقید روکن باسم، لیوای پیاده‌ی ئالی (39) بە فەرماندەیی عەقید روکن سوفیان ماهر لە بای حەسەنی نزیک دوبز و لیوای زرێپۆشی (40) بە فەرماندەیی عەقید روکن خزەیری تەڵاڵ ئەلجغێفی (خضیري طلال الجغیفي) لە نزیک تەلەفزیۆنی کەرکوک بوو.
هەرچی سەرۆکجاشی سووک کە پێشتر تا راپەڕین فەوجی جاشیان هەبووە لەگەڵ تەواوی فەرماندەی مەفرەزە خاسە سووکەکانی جاشی کورد، کە لەدوای راپەڕین پەنایان بردووە بەر شارەکانی کەرکوک، موسڵ، دیالە و شارەکانی تری ژێردەسەڵاتی رژێم، بە جلی سەربازییەوە لەگەڵ هەندێک فەرماندە و چەکداری پارتی کرابوونە چاوساغی هێزەکانی سوپای عیراق بۆ سەر هێزەکانی یەکێتی لە هەولێر.
پارتیه به‌شداره‌کانی (31ی ئابی 1996):
1.مه‌سعود مسته‌فا محەمەد عەبدولسەلام تاجەدین بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
2.فەرەنسۆ تۆما کانون ناسراو بە فەرەنسۆ هەریری (1936/ هەولێر/ هەریر)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکان و سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، کە دواتر لە رۆژی (18.2.2001) بەدەستی تیرۆریستانی (جماعة التوحید)ی ئیسلامی لەناو هەولێر کوژرا.
3.ئازاد محه‌مه‌د نه‌جیب ناسراو بە ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندی هەواڵگری ئیقلیمی و نیشتمانی (موخابەراتی عیراقی، میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی)، نامه‌که‌ی بارزانی به به‌رواری (22.8.1996)دا گه‌یانده سه‌دام حسێنی سه‌رۆکی عیراق.
4.فه‌له‌که‌دین سابیر حەمود کاکه‌یی (31.07.2013-1943)، ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، له‌گه‌ڵ ئازاد به‌رواری نامه‌ی مه‌سعود بارزانی گه‌یانده سه‌دام حسێن.
5.عومه‌ر عوسمان ئیبراهیم نانه‌که‌لی ناسراو بە زه‌عیم عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگایه‌تی و جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی له‌شکری کوردستان.
6.خورشید هادی سمایل شێرە ناسراو بە خورشید شێرە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و پارێزگاری هەولێر.
7.ئەکرەم ئەحمەد ئۆمەر براخ ناسراو بە ئەکرەم مەنتک، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، کە دواتر وەکو پارێزگاری هەولێر لە رۆژی (1.2.2005)دا لە کارە تیرۆرستییەکەی ناو لقی دووی پارتی لە هەولێر کوژرا.
8.عەمید نەریمان عەبدولحەمید فەتاح شەریف، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە رۆژی (1.2.2005)دا لە کارە تیرۆرستییەکەی ناو لقی دووی پارتی لە هەولێر کوژرا (پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی هەولێری تۆپی پێ و مفەوەزی پۆلیس بوو لە ساڵی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو).
9.وه‌جیه مسته‌فا محەمەد عەبدولسەلام تاجەدین بارزانی، فه‌رمانده‌ی له‌شکری یه‌کی تایبه‌ت و له‌شکری گوڵان.
10.سەعد عەبدوڵڵا عوسمان مەعروف، بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر، کە دواتر لە رۆژی (1.2.2004)دا کارە تیرۆریستەکەی لقی دوو کوژرا.
11.مستەفا ساڵح عەبدوڵڵا نێروەیی (1933/ دزگە/ ئامێدی - 2020.12.09)، فەرماندەی لەشکری رۆژئاوای هەولێر، کە یەکێکە لە تاوانبارەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی پێشمەرگەی یەکێتی لە کارەساتی هەکاری (1978).
12.مەغدید محەمەد عەلی حاجی هه‌رکی، فه‌رمانده‌ی (2)ی هێزی (5)ی زێرەڤانی، کە دواتر لە رۆژی (16.12.2015) لە بەرەی خازر لە شەڕی داعش شەهید بوو.
13.کاکه‌مین مسته‌فا ئه‌مین فه‌یزولڵا ناسراو بە کاکه‌مین نه‌جاڕ، به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
14.جەمال عوسمان کاڕەسوڵ ڕەحمان بڵباس ناسراو بە جه‌مال مورتکه (1962/ هەولێر/ قوشتەپە/ مورتکەی گەورە)، فه‌رمانده‌ی سوپای دووی هه‌ولێر، که له رێکه‌وتی (16.5.1997)دا حه‌فتا ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی کرێکارانی کوردستانی لای کێڵگەی پەلەوەڕی ئەحمەد ئیسماعیل بەبەرچاوی خەڵکەوە شه‌هیدکرد.
15.عەمید نەسرەدین مستەفا ئەمین محەمەد، فەرماندەی سوپای حەمرین، کە دواتر لە ساڵی (2006) مرد.
16.عەبدوڵڵا رەمەزان حەیدەر بەرزنجی ناسراو بە سەید عەبدوڵڵا کەردزی، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
17.نه‌جات عه‌لی فەتاح ناسراو بە نەجات عەلی فاتم، فه‌رمانده‌ی هێز له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
18.ئەحمەد به‌کر محەمەد ناسراو بە عادلە رەش (تەلەلخێم/ گوێڕ/ هەولێر)، فەرماندەی سوپای (5) له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
19.شازاد خدر ئەحمەد چەمرگە، فەرماندەی فەوج لە سوپای هەولێر.
20.تەحسین شاوەیس سەعید، فەرماندەی سوپای کەرکوک و کۆنە سەرۆکجاشی سووکی فەوجی (172)، دواتر له رۆژی (21.10.1996)دا لای شارۆچکه‌ی دوکان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژرا.
21.عەلی چەمچەماڵی، فەرماندەی لیوا لە سوپای کەرکوک.
22.عەلی تیلی، فەرماندەی فەرماندەیی سوپای دهۆک.
23.فارس کەریم عەبدوڵڵا رەسوڵ (1948/ هەولێر/ دیبەگە/ چەغەمیرە)، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو (کۆنە فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ژمارە 86ی سەدام و بەعس).
24.بەهرام محەمەد عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراو بە بەهرام شێمە هارون، کۆنە سەرۆکجاشی سووکی فەوجی (11)، فەرماندەی هێز لە سوپای دوو.
25.ئەکرەم محەمەد عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراو بە ئەکرەم شێمە هارون، کۆنە سەرۆکجاشی سووکی فەوجی (11)، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
26.شێروان سمکۆ عەلی، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
27.رەفیق عارف ئەمین غەفوری ناسراو بە گوروباغ کۆیی (1932-2022.05.29)، فەرماندەی لیوا لە سوپای هەولێر.
28.نامیق سوارە خدر بندیان، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
29.تاریق هەمزە حسێن عەلی حەمەد زراری ناسراو بە تاریقی هەمزە سێوێ، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
30.عەلی مەحمود شێخانی، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
31.عومەر زراری، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
32.فەیزوڵڵا مەنتک، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو.
33.ئیسماعیل رەحمان حسێن تەها ناسراو بە سمکۆ مەنتک (1952/ هەولێر/ دێگەڵە/ تەروار)، فەرماندەی لیوای (25) لە سوپای دووی هەولێر، کە لە رۆژی (2.9.1996)، لە نزیک دێگەڵە کوژرا.
34.خەسرۆ رەحمان حسێن تەها ناسراو بە خەسرۆ مەنتک، لە رۆژی کوژرانی سمکۆی برای کرا بە فەرماندەی لیوای (25) لە سوپای دوو لە شوێنی سمکۆی برای.
35.عەقید قەهار سابیر عەلی ئیبراهیم حەمۆک مەنتک ناسراو بە قەهاری سابیر عەلکە، جێگری فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو کە فەرماندەی لیواکە کەسێکی زراری بوو. ناوبراو ئێستاکە فەرماندەی هەولێرە.
36.سەعدی عەلی بڕنۆ، فەرماندەی لیوا لە سوپای دوو. .
37.جەعفەر سادق تەلەلخێمی، فەرماندەی سوپای هەشت.
38.جەوهەر عەبدولقەهار مستەفا ساڵح ناسراو بە جەوهەر قەهار، جێگری فەرماندەی سوپای هەشت.
39.سەید زاهیر، فەرماندەی فەوج لە سوپای هەولێر.
40.محەمەد کوێخا خورشید ناسراو بە محەمەد ئاوماڵی، فەرماندەی فەوج لە سوپای هەولێر.
41.مه‌هدی عه‌زیز (مه‌هدی شه‌ل)، به‌رپرسی سه‌ربازی لقی دوو.
42.هاشم باپیر شێخە محەمەد، فەرماندەی لیوا لە سوپای هەولێر.
43.هێدی مامەند ئاغا غەفوری، فەرماندەی فەوج لە سوپای هەولێر.
44.یونس محەمەد سەلیم ناسراو بە ملازم یونس رۆژبه‌یانی (1943/ شێخان/ موسڵ)، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی له‌شکری کوردستان.
45.سەڵاح کوێخا عومەر ناسراو بە سه‌ڵاح بارگین (مه‌لاقه‌ره/ دیبەگە/ هەولێر)، له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
46.کوڕێکی هه‌رکی، که برای هاوسه‌ره‌که‌ی کاکه‌مین نه‌جاڕه، له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
47.شه‌وکه‌ت له‌تیف خدر قه‌شقه‌یی، فەرماندەی لیوا له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر، که پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره (113)ی مامه‌ند مه‌ولود ساڵح (مامه‌ند قه‌شقه) بووه، ئەندامی فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر بوو تا لە رۆژی (15.2.2022)دا لە هەولێر مرد.
48.نادر مستەفا ساڵح هەروتی ناسراو بە نادر لەقلەق، له به‌شی سه‌ربازی لقی دوو، پێشتریش جاشی سەدام و فەرماندەی سریە لە فەوجی (51)ی مامەند حەمەد مەولود گەردی. نادر لەقلەق، بە پلەی ملازم خانەنشینی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
49.عه‌مید دڵشاد نه‌جیب عوسمان، فه‌رمانده‌ی لیوای تایبه‌تی پارتی (21.6.1994).
50.سەرۆ قادر ئەسعەد (1960/ رانیە/ سلێمانی)، بەرپرسی راگەیاندنی پارتی.
هێزەکانی پارتی، هاوکات لەگەڵ هێرشی بەعس لە قۆڵەکانی (شاوەیس، کەسنەزان و پیرمام) پەلاماری هێزەکانی یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان دا، بە بەردەوامیش لە سەری ڕەش و پیرمام بۆردومانی هەولێریان دەکردو ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیان شەهید کرد، کە ژمارەی شەهیدانی یەکێتی و هاوڵاتی لە (31)ی ئاب تا گەردەلوولی تۆڵەو کۆتایی ئەم ساڵە بەدەستی بەعس و پارتی بەمشێوەیە تۆمارم کردووە (795=422+373).
نوکتەی زیندانی 31 ئاب
دوای (10) ساڵ لە ژیانی هەندەران، بۆ یەکەم جار لە تەموزی ساڵی (2002)دا گەڕامەوە باشووری کوردستان. ماوەی نزیکەی (25) رۆژێک لە کوردستان مامەوەو زۆربەی کاتەکانی ئەو ماوەیەم لە سلێمانی و کۆیە بەسەربرد، چونکە تا رادەیەکی زۆر لە هەولێر هەستم بە نامۆیی و بێ هاوڕێیی دەکرد!
زۆربەی هاوڕێ دێرینەکانم کە خەڵکی هەولێر بوون، لە کۆیە، رانیە و سلێمانی بینیەوەو کاتی زۆر خۆشمان پێکەوە بەڕێکرد. ئێوارەیەک لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ لە سلێمانی دانیشتبووین و خەریکی نانخواردن بووین، دوو لەو هاوڕێیانە لەدوای (31)ی ئابی (1996)، نازانم هەر خۆیان لە هەولێر دەرنەچووبوون، یان دەرفەتی دەربازبوونیان بۆ رێک نەکەوتبوو، بۆیە لە هەولێر مابوونەوە. کاتێ کە پارتی زانیبووی لە هەولێرن، هەردووکیان دەگرێت و دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی ئاکرێ، دوای نزیکەی سێ ساڵ ئینجا بە گۆڕینەوە ئازاد دەکرێن.
زاهیر ئەنوەر جۆخین و لیوا عەزیزی برای ئەو دوو زیندانییەی ئاکرێ بوون. ئەو دوو هاوڕێیە جگە لە ئەشکەنجە و ئازاری زیندان وەکو هەر ئەندام و دۆستێکی یەکێتی، کە ئەشکەنجەی زۆر درابوون، زاهیر گوتی: (رۆژێک چەند بەرپرسێک هاتنە نێومان و پرسیاریان لێ‌کردین کە کەموکوڕییەکانی نێو زیندانیان بۆ باس بکەین بۆئەوەی هەوڵی پڕکردنەوەی کێماسییەکانمان بۆ بدەن).
جۆخین گوتی: (چەند زیندانییەک هەستانەوەو یەک لەدوای یەک باسی ئاوی سارد بۆ خواردنەوە، بەفر، زیادکردنی خواردن، باشکردنی جۆری خواردنەکان، هێنانی سەوزە، میوە، ئاوی گەرم بۆ خۆشووشتن، دیدەنی خزموکەس، دکتۆر و دەرمان و چەند شتێکی تریان کرد. منیش بەناخێری گیانم داوای ساردکەرەوە (موبەڕیدە)م کرد، ئەگەر هەرنا ئەو پانکەیامان بۆ بگۆڕن بە پانکەیەکی تر، چونکە ئەوەی هەمانە قڕەقڕێکی زۆر دەکات و شەوانە لەبەر قڕەڕەکەی خەومان لێ ناکەوێت).
بۆ شەو لە بەڕێوەبەرێتی زیندان زاهیر جۆخین بانک دەکەن، لەگەڵ گەیشتنی لە هەموو لایەکەوە بە سۆندە و کێبڵ، دواتریش فەلاقەکردنی دەست دەکەن بە ئەشکەنجەدانێکی هۆڤیانە و چڕی بەعسئاسا. جۆخین گوتی: (ئازاری ئەشکەنجەدانەکەم هی ئەوە نەبوو بێدەنگ بم، چونکە هیچ هۆکاری ئەشکەنجەدانی ئەو شەوەیان پێ نەگوتم. منیش بۆئەوەی بزانم کە هۆکاری ئەشکەنجەدانەکەم چییە، دەستم کرد بە هاوار هاوار و بەدەم هاوارکردنەوە پرسیارم کرد کە بۆ بەمشێوەیە ئەشکەنجەم دەدەن و خودا قبووڵ ناکات. ئەوان هەر بەردەوام بوون لە ئەشکەنجەدانم تا دڵیان داکەوت، ئینجا وازیان لێهێنام. دوای ئەوەی فەلاقەکەیان لە قاچەکانم کردەوەو هەندێک هاتوچۆیان پێکردم و ئەمسەرو ئەوسەری ژووری ئەشکەنجەدانیان پێکردم، ئینجا ئەفسەرەکە پێی گوتم: سەگباب چۆن دەڵێی پانکەی پارتی قڕەقڕی دێت، بۆ ئیمڕۆکە بەو شاندەیەی کە هاتۆتە نێوتان گوتووە کە پانکەی پارتی قڕەقڕی دێت)؟
زاهیر لە وەڵامدا گوتبووی: (هەرگیز قسەی وام نەکردیە، بەڵکو گوتوومە ئەو پانکەیەمان بۆ بگۆڕن کە شەوان لەبەر قڕەقڕەکەی خەومان لێناکەوێت)!
ئەفسەرەکە پێی گوتبوو: (هەی سەگباب تۆ کە دەڵێی ئەو پانکەیە قڕەقڕی دێت، ئەی ئەو پانکەیە هی پارتی نییە؟ کەواتە مەبەستت ئەوەیە کە پانکەی پارتی قڕەقڕی دێت! ئەگەر پانکەی پارتی قڕەقڕیشی بێت ئێوەی جەلالی بۆتان نییە باسی بکەن)!
کەواتە ئاگادار بن، با کەس باسی پانکەی پارتی نەکات! دواتر وەکو ئەو لێدان و کوتانەی کە پۆلیسەکانی حکومەتی سەردەمی پاشایەتی بەسەر خەڵکی گوندێکیان هێنا، پارتی بەسەر ئێوەشی دێنێت. دەگێڕنەوە کە لە سەردەمی پاشایەتی عیراق، چەند پۆلیسێک دەچنە گوندێک و لە شوێنێک خەلکەکە کۆدەکەنەوە، لەکاتی قسەکردنی ئەفسەری پۆلیسەکە بۆ خەڵکی گوندەکە، پۆلیسێک تڕێک دەکات و خەڵکەکەش دەست دەکەن بە پێکەنین. ئەفسەرەکە توڕە دەبێت و دەڵێت: (ئەوە چییە بە تڕی حکومەتی پێدەکەنن؟ دەی پۆلیس باش بیانکوتن و تەمبێیان بکەن). تەواوی پۆلیسەکان و لەنێویاندا تڕکەنەکە لە هەموویان خراپتر و دڕندانەتر بەردەبنە گیانی خەڵکەکە و بەنۆرە دارکاری زۆریان دەکەن، پاشانیش هەڕەشەیان لێدەکەن کە نەکەن لای خەڵکی گوندەکانی دەوروپشتیان باسی ئەو تڕەی حکومەت بکەن!
قڕەقڕی پانکەی پارتی و تڕی حکومەت، دوو ڕووی یەک دراون و جیاوازیان نییە، نەکەن بەهیچ شێوەیەک باسیان بکەن، دوایی زمان دەبێتە بەڵای سەر.
نوکتەی دوای (31)ی ئاب: چەندم پێگوتی ببە بە سەگ مەبە بە پارتی:
خێزانێکی هەژارنشینی گەڕەکی باداوەی هەولێر کوڕێکیان لە رێزی گەریلاکانی (پەکەکە) دەبێت. دوای داگیرکردنی هەولێر لە رۆژی (31)ی ئابی ساڵی (1996) لەلایەن سوپای شومی بەعس و سەدام و رادەستکردنی ئەو شارە بە بنەماڵەی بارزانی و پارتی، هێزێکی ئاسایشی پارتی دەچنە سەر ماڵی ئەو گەریلایەی (پەکەکە) و داوا لە باوکی گەریلاکە (م. ت. م) دەکەن کە لەگەڵ خۆیانی دەبەن تا کوڕەکەیان دەگەڕێتەوەو واز لە (پەکەکە) دەهێنێت ئینجا ئازادی دەکەن.
دایکی گەریلاکە (خ. خ. م)، زۆر داوا لە ئاسیشەکان دەکات و لەبەریان دەپاڕێتەوە کە هاوسەرەکەی لەبری کوڕەکەی نەگرن و کوڕەکەیان گەورەیە و بەقسەی ئەوانیش ناکات، بەڵام بێسوود دەبێت. دایکی گەریلاکە پێیان دەڵێت: (ئێ باشە ئەگەر کوڕەکەمان پەکەکە بێت، خۆ هاوسەرەکەم پارتییە، بۆ پارتیەک لەجیاتی پەکەکە دەگرن)؟ ئەوەش هیچ سوودی نابێت و هاوسەرەکەی بەرەو ئۆتۆمۆبێل دەبەن بۆئەوەی بیگەیەننە ئاسایشی هەولێر.
لەپڕ باوکی گەریلاکە داوا لە هاوسەرەکەی دەکات کە چاویلکەکەی بۆ بێنێت، چونکە چاوەکانی کز و کەمبینا بوون. هاوسەرەکەی بەپەلە دەچێت چاویلکەکەی بۆ دەهێنێت و لەکاتێک کە چاویلکەکەی دەداتە دەست هاوسەرەکەی بە تووڕەیی پێی دەڵێت: (ها بگرە چاویلکەکەت، چەندم پێگوتی ببە بە سەگ مەبە بە پارتی، ئەوە پارتی وا دەتگرن)؟ هەمان کات روو لە ئاسیشەکانیش دەکات و پێیان دەڵێ: (هەرچەندی کردم و هەوڵمدا نەبیتە پارتی هەر بووە پارتی، دە ئێوەش چاویلکەکەی لێبشکێنن و هەتا ئاسایش لەدوای ئۆتۆمۆبێلی راکێشن، چونکە بەقسەی منی نەکرد کە گوتم ببە بە سەگ مەبە بە پارتی، چونکە پارتی بێوەفایە).
ئەفسەرێکی ئاسایش لێی دەپرسێت: (ئەی خۆت چیت، مادام تەنیا مێردەکەت پارتیە)؟
ئەویش دەڵێت: (خۆم سۆشیالیستم و چەند برایەکم شەهیدی ئەو حزبەن).
دیارە ئەفسەرەکە و ئاسایشەکان لە وەڵامی ژنەکە شەرمەزار دەبن و هیچ هەڵوێستێکی نابەجێ نانوێنن.
نوکتەی زیندان: میر عەبدوڵڵا ئەفغانی و غژە غژی پانکەی پارتی:
میر عەبدوڵڵا ئەفغانی، کەسێکی هەڵگری بیری چەپی ئەفغانییە، دوای روخانی دەسەڵاتی دکتۆر محەمەد نەجیبوڵڵا مەحفوز (1996.09.28-1947.08.06)، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لەنێوان (1992.04.16-1987.09.30)دا و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن بزووتنەوەی تیرۆریستی تالیبان، کە ژیان بۆ کۆمۆنیست و چەپەکانی ئەو وڵاتە زۆر سەخت بوو، وڵات ئارامی تێدا نەمابوو، بۆیە میر عەبدوڵڵا لە ئەفغانستان بەرەو ئێران کۆچ دەکات.
دوای ئەوەی ناوبراو دەگاتە تەهران، لە کوچەی عەرەب پاسەپۆرتێکی ساختەی عیراقی دەکڕێت کە گوایە لەدایکبووی شاری هەولێرە، بەڵام جگە لە ئەفغانی هیچ زمانێکی تر نازانێت. ئەو بۆ ماوەیەک لە کارگەیەک لە شاری تاران کاردەکات تا ئەو رۆژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی کورد و عیراقی دەست پێ دەکات لەپێناوی سنوورداش کردنەوەیان، کە خەڵکێکی زۆری باشووری کوردستان و عیراقی بە نایاسایی لە عیران کاریان دەکرد.
میر عەبدوڵڵا ئەفغانیی بەدبەخت پاسەپۆرت و ناسنامەکانی بە هەولێر بۆ پڕ دروست کرابوو، بۆیە لە مەرزی حاجی ئۆمەران بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی سنوورداشی دەکەنەوە. ئەو زۆر سوپاس گوزار بوو کە سنوورداشی ئەفغانستان نەکرایەوە چونکە لەوێ وەکو هەڵگری بیروباوەڕی چەپ و کۆمۆنیست لەسێدارە دەدرا. میر عەبدوڵڵا کە دەگاتە مەرزی حاجی ئۆمەران، ئاسایش و پۆلیسی پارتی دەیبینن کە جانتایەکی سەوزی تۆخی بەشانەوەیە، سەرەڕای ئەوەی کە کوردی نازانێت یەکسەر بە بۆکس، شاپ، زللە و تێهەڵدان پێشوازی لێدەکەن و پێیانوایە کە ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆیە دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر رەوانەی (مەسیف پیرمام)ی دەکەن.
ئەو دواتر دەزانێت کە هۆکاری ئەو هەموو لێدان و ئەشکەنجەیەی کە لە حاجی ئۆمەران و ئاسایشی پیرمام بۆی کراوە، رەنگی سەوزی جانتاکەی بووە، کە هەندێک جلوبەرگ، خاولی، کەرەستەی ریشتاشین، فڵچە و هەویری ددان و هەندێ پێویستی تری تیابووە، کە رەنگی سەوز رەنگ و سیمبولی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پارتییەکان وایان زانیوە ئەویش ئەندامی ئەو پارتە نەیارەی ئەوانە، ئەویش بێ‌ئاگا لە یەکێتی و رەنگی سەوز کە چ دۆزەخێکیان بۆ ئەو دروست کردووە.
دوای ئەوەی کە بەڕێوەبەری ئاسایشی پیرمام بانگی میر دەکات و قسەی لەگەڵ دەکات، بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە کورد و یەکێتی نییە بەڵکو ئەفغانییە و بە فارسی قسەی لەگەڵ دەکات کە پێشتر خۆی لە ئێران ژیاوەو فارسی دەزانێت، دەست لە ئەشکەنجەدانی هەڵدەگرن و بەڕێوەبەری ئاسایشەکە پێی دەڵێت کە رەوانەی زیندانی دەکاتەوە تا ئەو رۆژەی دڵنیا دەبن کە ئەو پیاوخراپ نییە. گەر لە داهاتووش بۆیان دەرکەوت پیاوخراپ نییە و کونیەی پاک بێت، لەم ماوەیەش لە زیندان تا زانیاری‌یان بۆ دێتەوە فێری کوردی ببێت، گفتی ئەوەی پێدەدات کە مافی مانەوە و نیشتەجێ بوونی لە کوردستان پێدەدەن.
میر عەبدوڵڵا، بە ماوەیەکی کەم خۆی فێری کوردی دەکات، دوای مانەوەی کەمتر لە ساڵێک زانیاری لەسەر دەگەڕێتەوە کە کەسێکی ئەفغانییە و کورد و یەکێتی نییە، تەنیا لەپێناوی نەگێڕانەوەی بۆ ئەفغانستان خۆی بە کوردی هەولێر و عیراق ناساندووە، بەڕێوەبەری ئاسایشی پیرمام خاوەنی گفتی خۆی دەبێت و دوای تێکڕا نزیکەی دوو ساڵ مانەوەی لە زیندان ئازادی دەکات و مافی مانەوەی لە کوردستان دەداتێ.
میر عەبدوڵڵا ئەفغانی، تەواوی ئەو نەهامەتیانەی کە لە زیندانی ئاسایشی پارتی بەسەر خۆیی و زیندانییەکان دا هاتووە هەمووی وەکو میمۆرییەک لە مێشکی خۆیدا تۆمارکردووە.
یەکێک لەو بەسەرهاتانە بەسەرهاتی ئەشکەنجەدانی کۆمەڵێک زیندانییە کە بە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی تۆمەتبار کرابوون، دوای ئەوەی دەیانبەن بۆ ئەشکەنجە و تەواوی لەشیان خەڵتانی خوێن دەکەن، ژێر قاچ و جەستەیان بە کێبڵ و قامچی دەئاوسێت، کاکی جەللاد دەیانهێنێتەوە ژووری زیندان. بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ئازار بکەن و لەشیان زیاتر بئاوسێ ئەفسەری لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دێت و پانکەی ژوورەکە دادەگیرسێنێت. دیارە پانکەی نەگبەتی پارتی-ش بەئەنقەست هەردەم پانکەی کۆن، بە قڕەقڕ و بە غژە غژیان بۆ زیندانییەکان داناوە و سەرەتا بە هێواشی غژە غژی کردووە، دواتر بەرە بەرە غژە غژەکەی بەمشێوەیە زیادی کردووە: (غژ غژ، غژغژ، غژغژ، غژغژغژ، غژغژغژغژغژغژغژغژ هەتا دوایی).
ئەو زیندانییە بەدبەختە یەکێتیانە کە تازە لە ئەشکەنجەدان هێنرابوونەوە، هەر هەموویان سەیری یەکتر دەکەن زەردەخەنە و پێکەنینیان بە دەنگی غژەغژی پانکەی ژوورەکەیان دێت. ئەفسەرەکەی پارتی سەیری بزەو پێکەنینیان دەکات، بە تووڕەیی و هاوارەوە پێیان دەڵێت: (هەی گەوادینە، ئەوە بە پانکەی پارتی پێدەکەنن)؟
ئەفسەرەکە لەسەر بزە و پێکەنینیان دووبارە دەیانباتەوە ژووری ئەشکەنجە و ئەشکەنجەی زۆریان دەدات، ئەمجارە کە زیندانییەکانی هێنایەوە پانکەکەی داگیرساندەوە و لێی دەپرسین: (پانکەیەکی چۆنە)؟
هەموویان لە ترسی ئەشکەنجەدان و بەشێوەی کۆرس دەیانگوت: (نمرە یەکە، هیچ خەوشێکی نییە، لە فێنککەرەوە و ئایرکۆندێشن فێنکتر و باشترە)! ئەفسەری جەللاد، دەیانجار هەمان پرسیاری لێدەکردن: (پانکەیەکی چۆنە)، یان دەیپرسی: (پانکەی پارتی پانکەیەکی چۆنە)؟ ئەوانیش بە کۆرس هەمان وەڵامی پێشوویان دەداوە!
میر عەبدوڵڵا ئەفغانی، تا ئێستاش لە هەولێر دەژی و هەر لەوێش هاوسەرگیری کردووە و سێ کچی هەیە. ئەو بەهۆی جانتا سەوزەکەی لە کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی بۆتە زیندانی سیاسی و ئەندامی کۆمکار.
بەشێک لە دیلەکانی پێشمەرگە و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی لە 31ی ئابی 1996