چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ژێر ناوی (دژه‌تیرۆر) بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ ده‌ستپێكرد، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئه‌رمینیادایه، بیانووكهشی ئه‌وه‌بوو كه سوپای ئه‌رمینیا ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی سه‌ربازیی ئازه‌ربایجانی تۆپباران كردووه. دوای رۆژێك له ئۆپراسیۆنه‌كه، ئازه‌ربایجان كۆنترۆڵكردنی زیاتر له 90٪ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمینیا له ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ راگه‌یاند، ئاشكرایكرد، گروپه چه‌كداره ئه‌رمه‌نییه جوداخوازه‌كان له ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ، به چه‌ك دانان رازیبوون.
دۆخێكی سه‌خت بۆ دانیشتوان
دانیشتوانی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ دوای هێرشه‌كه له دۆخێكی سه‌ختدان ترسیان له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی»له لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه قه‌یرانێكی سه‌ختی گاز، نه‌وت و به‌نزین له هه‌رێمه‌كه هه‌یه و به‌شی زۆری تۆڕه‌كانی ته‌له‌فۆنیش له‌كاركه‌وتوون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه ئازه‌ربایجان رێڕه‌وی لاچین كه هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخی به ئه‌رمینیا ده‌به‌سته‌وه، داخست و دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌ی له تاكه رێگه‌ی گه‌یاندنی خواردن و پێداویستییه‌كان بێبه‌ش كرد، به‌ڵام به مه‌به‌ستی هاوكاری مرۆیی به ناوچه‌كه، باكۆ بڕیاریدا رێگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی بكرێته‌وه و داخستنی ئه‌و رێگه‌یه‌شی بۆ رێگریكردن له به‌قاچاغبردنی چه‌ك بۆ گرووپه‌كانی سه‌ر به ئه‌رمینیا گه‌ڕانده‌وه.
دانوستانی نێوان ئازه‌ربایجان گروپه چه‌كداره ئه‌رمه‌نییه جوداخوازه‌كان ده‌ستپێكردووه بۆ راگرتنی شه‌ڕ، ئازه‌ربایجان دوای داماڵینی چه‌كی ئه‌و گرووپانه، لكاندنی هه‌رێمه‌كه‌یه به خاكی ئازه‌ربایجانه‌وه ده‌كات، ئه‌وانیش ده‌ڵێن تاوتوێی ده‌كه‌ین ده‌بێت گه‌ره‌نتیكردنی ماف و ئاسایشی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ناوچه‌كه بكرێت، له به‌رامبه‌ردا له نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له داڕشتنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان جوداخوازه‌كانی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ و ئازه‌ربایجان نه‌كردووه.
ئه‌رمینیا، قه‌ره‌باخ به هی خۆی ده‌زانێ
ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ ده‌كه‌وێته نێو سنووری ئازه‌ربایجان و به سوپای ئه‌و وڵاته ده‌وردراوه، ته‌نیا رێگه‌یه‌كی به‌رته‌سكی شاخاوی هه‌یه به‌ناوی (رێڕه‌وی لاچین) كه هه‌رێمه‌كه به ئه‌رمینیا ده‌به‌ستێته‌وه، ئازه‌ربایجان بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی ده‌كات و ئه‌رمینیاش هه‌رێمه‌كه به به‌شێكی خۆی داده‌نێت، هه‌رێمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به به‌شێك له خاكی ئازه‌ربایجان ناسراوه، به‌ڵام به پشتگیری ئه‌رمینیا، له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا سه‌ربه‌خۆ بووه.
سروشتی نارگۆنۆ قه‌ره‌باخ
ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ، وشه‌یه‌كی روسیه، به‌مانای»چیای رهشهباخ» دێت. هه‌رێمه‌كه جوگرافیایه‌كی شاخاوی هه‌یه، له رووی ئابورییه‌وه هه‌ژاره، به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستێت، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له دروستكردنی خۆراك و پیشه‌سازییه بچووكه‌كاندا كارده‌كه‌ن. له هه‌رێمه‌كه‌دا، شوانكاره‌یی و چاندنی دانه‌وێڵه و لۆكه و توتن، سه‌ره‌كیترین كاری دانیشتووانن، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌سن، 95%ی دانیشتووان ئه‌رمه‌نن و 5%كه‌ی تریش، له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانن. رووبه‌ری هه‌رێمه‌كه 4 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی قه‌ره‌باخ
ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا سهربهیهكێتی سۆڤییه‌ت بوون، له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له‌ساڵی 1991، بوون به دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، هه‌رئه‌وكاته ئه‌رمه‌نه‌كانی ناگۆرۆنا قه‌ره‌باخ به‌هاوكاری روسیا و ئه‌رمینیا، سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان راگه‌یاند، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمه‌كه بۆ ساڵی 1988 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌رمه‌نه‌كان له راپرسییه‌كدا ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمه‌كه‌دا. ئازه‌ربایجان دژی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌كه وه‌ستایه‌وه، به‌یاخیبوون و جیابوونه‌وه‌ی ناوبرد. ئه‌رمینیا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێ‌خۆش‌بوو و پشتگیریكرد. چه‌ك و پاره‌ی بۆ ناردن، ئازه‌ربایجان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌رمینیای به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ ناوبرد، بۆیه زۆری نه‌برد جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ڵگیرسا. له‌ساڵی2006 دا ئه‌رمه‌نه‌كانی قه‌ره‌باخ ده‌ستوورێكیان داڕشت و هه‌رێمه‌كه‌یان وه‌كو كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ ناساند و دامه‌زراوه ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قهزائییهكانیانی هه‌رێمه‌كه به هاوكاری ئه‌رمینیا و روسیا بونیاتنرا، به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێكی جیهان ته‌نانه‌ت ئه‌رمینیاش دانی به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه‌دا نه‌ناوه.
سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ و ئاشتی
جه‌گ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له ساڵی 1992 تاوه‌كو ساڵی 1994 به‌رده‌وام بوو، نزیكه‌ی 30 هه‌زار قوریانی لێكه‌وتنه‌وه، ئه‌وكات زیاتر له 800 هه‌زار ئازه‌ری هه‌رێمه‌كه‌یان چۆڵكرد، له‌به‌رامبه‌ردا نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئه‌رمه‌نی ناو ئازه‌ربایجان به‌ره‌و ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ ئاواره‌بوون، هه‌ردوو وڵاته‌كه گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئاشتی، جه‌نگه‌كه زیانی زۆری به ئه‌رمینیا گه‌یاند، به‌ڵام هه‌رێمه‌كه هه‌ر دوور له ده‌سه‌ڵاتی ئازه‌ربایجان مایه‌وه، جیا له‌وه‌ش سوپای ئه‌رمینیا توانی پێنج شاری دیكه‌ی رۆژئاوای ئازه‌ربایجان بگرێت، له‌نێویاندا رێگه‌ی لاچین كه به جیهان ده‌ی به‌ستێته‌وه.رێككه‌وتنی ئاشتی كێشه ریشهییهكهی چارهسهرنهكرد، ئه‌ووه بوو له ساڵی 2016، جه‌نگێكی قورس جارێكی دیكه له نێوان هه‌ردوولادا به‌رپابوو، پاش كوژرانی 110 كه‌س له‌هه‌ردوولا، ئه‌مجاره‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فشاری كرد و جه‌نگه‌كه‌ی راگرت، فه‌ره‌نسا، به‌ڵام دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له 2010دا شكستیان هێنا. له ساڵی2020 دا، سه‌رله‌نوێ زه‌نگی شه‌ڕ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان لێی دا و گه‌ڕێكی تری پێكدادان و هه‌ڵكشانی سه‌ربازیی له هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باخ ده‌ستی پێكرده‌وه، له‌و جه‌نگه‌دا زیاتر له دوو هه‌زار و 700 هاووڵاتی ئه‌رمینیا له سه‌رباز و مه‌ده‌نی كوژران، له به‌رامبه‌ردا زیاتر له دوو هه‌زار و 700 هاووڵاتی ئازه‌ربایجانیش له سه‌رباز و مه‌ده‌نی كوژران، دواتر ئاگربه‌ست راگهیهنرایهوه، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ساڵی 2023 كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا روویدا كوژرانی 200 كه‌س و برینداربوونی 400 كه‌سی دیكه له هه‌ردوولا لێكهوتهوه، له ئێستادا داهاتووی قه‌ره‌باغ و 120 هه‌زار دانیشتووه ئهرمهنهكهی له نادیاریدا ماوه‌ته‌وه.
جه‌نگی قه‌ره‌باخ له‌رووی ئابوورییه‌وه
به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی گه‌ڕێكی نوێی شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان هه‌یه. ئازه‌ربایجان هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا سوود له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كه نه‌بینێت، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، هه‌ر چی ئه‌رمینیایه ئابڵووقهیهكی ئابووری كاریگه‌ری له سه‌ره، توركیا و ئازه‌ربایجان سنووره‌كانیان به‌روویدا داخستوه، بۆیه ئه‌و سنوورانه‌ی به‌ده‌ست یه‌ریڤانه‌وه ماونه‌ته‌وه، سنوورێكی كورتن له باشووردا له‌گه‌ڵ ئێران و له باكووردا له‌گه‌ڵ جۆرجیایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌رمینیا و هه‌رێمی قه‌ره‌باخ، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له دۆخێكی ئابووریی خراپ‌دا ده‌ژین، چونكه هیچ ده‌رچه‌یه‌كی ده‌ریاییان نییه و سنووره‌كانیان له سه‌ر داخراوه. ئه‌وه‌شی جێگه ئاماژه‌یه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی له هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا شه‌ڕی له سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێمه‌كه بایه‌خی ستراتیژی بۆ هه‌ر دوو وڵات هه‌یه.
سه‌رچاوه/ aljazeera
ئاوارەکانی ناوچەی قەرەباخ لە دەست شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان رووەو روسیا رەودەکەن