(92)
یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی له یاده‌وه‌ریمدا ده‌مێنێته‌وه، باسی به‌سه‌رهات و ژیانی سه‌دوپه‌نجا شاعیره كه له میانه‌ی سه‌ده‌ی بیستدا خۆیان كوشتووه، كتێبه‌كه (655) لاپه‌ڕه‌یه، سێ به‌شه هه‌ر به‌شێك په‌نجا شاعیر له‌خۆده‌گرێت، باسی ژیان و به‌رهه‌م و شێواز و دواتریش هۆكار و پاڵنه‌ری خۆكوشتنه‌كه‌یان ده‌كات، به‌گشتی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی توندوتیژییه، واته كه‌سی خۆكوژ له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانیدا رووبه‌ڕووی توندوتیژیی بۆته‌وه یان له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا یا له ئه‌نجامی جه‌نگ و گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی وێرانكردنی ژیانی و ئه‌نجامیش خۆكوشتن بووه.. كۆمێنت: (ئاخۆ ئه‌م شاعیرانه له ئه‌نجامی قه‌له‌قێكی وجودیانه‌وه، هه‌بم یان نه‌بم! خۆیان كوشتووه؟! یان وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی هۆكارێك یان زیاتر پاڵی پێوه ناون خۆیان بكوژن؟).
جومانه حه‌دادی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه كه ساڵی 2007 ده‌رچووه و ساڵی 2008 خوێندوومه‌ته‌وه، له فه‌سڵی (له جوانیدا كاولكرا) ده‌ڵێت: (شاعیری خۆكوژ به‌پله‌ی یه‌كه‌م بكوژه، بكوژێك له ته‌رزێكی باڵا، به‌بێ سزا له‌و تاوانه‌ی رزگاری ده‌بێت..).
كۆمێنت: (ئه‌وه‌ی تێبینیم كرد دوای خوێندنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و شاعیرانه زۆربه‌یان خۆكوژییه‌كه‌یان زاده‌ی چركه‌یه‌كی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون بووه، بۆ ده‌وروبه‌ریشیان كوت‌وپڕ بووه، هه‌ر وه‌كو به‌و كرده‌ی خۆكوژییه جۆرێك له گه‌مه شێتانه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بكه‌ن، یان جۆرێك بێت له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كه‌سێك یان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان!).
یه‌كێك له جوانییه‌كانی ئه‌م كتێبه ئه‌و پارچه شیعرانه‌یه كه نووسه‌ر هه‌ڵیبژاردوون، زۆربه‌یانی له زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌یانه‌وه وه‌رگێڕاوه، چونكه نووسه‌ر پێنج شه‌ش زمانی ئه‌وروپی ده‌زانێت جگه‌له عه‌ره‌بی و زمانی دایك كه ئه‌رمه‌نییه.
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه 700 هه‌زار كه‌س خۆیان ده‌كوژن، ئاخۆ له‌و ژماره‌یه چه‌ندیان شاعیرن؟ ئاخۆ ته‌نیا ناوناوبانگه واده‌كات خۆكوشتنی ئه‌وانه زیاتر له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه؟ یان ئه‌وانه به‌گشتی كه‌سانی رۆشنبیرن و به‌خۆكوشتنیان پرسیاری زیاتر له‌لای خه‌ڵك ده‌خوڵقێنن؟ كۆمێنت: (هیچ كه‌سێك نییه ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووه بیری له خۆكوشتن نه‌كردبێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه بۆ چركه یان ساتێكیش بووه..).