شیرین. ک
(95)
رۆماننووسی ژاپۆنی كازۆ ئیشیگورۆ له‌دایكبووی ناكازاكی ساڵی 1954، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه له به‌ریتانیا ده‌ژی و به زمانی ئینگلیزی ده‌نووسێت بۆیه كاتێك ساڵی 2017 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی پێبه‌خشرا ژاپۆنییه‌كان پرسییان ئه‌مه كێیه؟!
ئیشیگورۆ ته‌نیا به‌حه‌وت رۆمان بوو به نووسه‌رێكی به‌ناوبانگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌رچه‌نده پێش نۆبڵه‌كه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی تری وه‌رگرتووه، ته‌نیا دوو رۆمانیم خوێندۆته‌وه (گرده زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان) یه‌كه‌م رۆمانێتی ساڵی 1982 بڵاویكردۆته‌وه، ساڵی 2002 خوێندوومه‌ته‌وه، (ئه‌وه‌ی له رۆژه‌كه ماوه‌ته‌وه) ساڵی 1989 بڵاویكردۆته‌وه، خه‌ڵاتی بوكه‌ری پێوه‌رگرتووه و ساڵی 2005 خوێندوومه‌ته‌وه.
هه‌ردوو رۆمانه‌كه زۆر له‌یه‌ك جیاوازن، (گرده ره‌نگ...) رۆمانێكی ژاپۆنی ته‌قلیدییه به كاره‌كته‌ر و كه‌شوفه‌زایه‌وه، باسی كۆمه‌ڵێك رزگاربووی دوای كاره‌ساته ئه‌تۆمییه‌كه ده‌كات، هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رله‌نوێ ژیانیان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تارماییه‌كانی جه‌نگ به‌دوایانه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا تاكی ژاپۆنی باوه‌ڕی به ئایدۆلۆژیا دێرینه پیرۆزه‌كانی له‌ق بووه‌و له پشێوییه‌كی ده‌روونی سه‌ختدا ده‌ژی.
رۆمانی (ئه‌وه‌ی له‌رۆژه‌كه...) له‌ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیدا رووده‌دات، له میانه‌ی كاره‌كته‌ری ستیڤنسن-ی سه‌رۆكی خزمه‌تكاره‌كانی لۆرد دارلینگنۆن، ستیڤنسن هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ خزمه‌تكردنی لۆرد، رۆژانی له‌و كۆشكه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات، خۆشحاڵه به‌كاره‌كه‌ی، چونكه قه‌ناعه‌تی وایه به‌خزمه‌تكردنی لۆرد و میوانه تایبه‌ته‌كانی به‌شداریی ده‌كات له خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تیدا كومێنت: (ئه‌وه‌ی سه‌ربجی راكێشام نووسه‌ر ئه‌و زمان و ده‌سته‌واژانه به‌كاردێنی كه خزمه‌تكاره به‌ریتانییه‌كان به‌كاری دێنن كاتێك قسه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانیاندا ده‌كه‌ن، هه‌ستم ده‌كرد رۆمانی نووسه‌رێكی ئینگلیز ده‌خوێنمه‌وه نه‌ك ژاپۆنییه‌ك كه به‌ئینگلیزی ده‌نووسێت!!.)
دواجار ستیڤنسن له‌سه‌ر داوای خاوه‌نی نوێی كۆشك كه پیاوێكی ئه‌مریكییه گه‌شتێك ده‌كات بۆ گونده به‌ریتانییه‌كان، ئه‌و كاته هه‌ست به‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه ده‌كات كه له ده‌وروبه‌ری روویانداوه... كۆمێنت: (گه‌شته‌كه‌ی تێڕامانه له‌كۆی ژیانی رابردووی، درككردنه به هه‌موو ئه‌و فرسه‌تانه‌ی له‌ده‌ستی چوون، ئه‌و خۆشه‌ویستییه و ئه‌و ژیانه‌ی تر كه ده‌شیا هه‌یبێت، به‌ڵام رۆژه‌كه خه‌ریكه كۆتایی دێت و هیچی وای لێنه‌ماوه‌ته‌وه، تازه فریای هیچ ناكه‌وێت، چونكه هه‌میشه ده‌یوت: خۆشترین كاتی رۆژه‌كه‌م كۆتاییه‌كه‌یه‌تی كاتێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانم به‌باشی جێبه‌جێ كردووه!!.)