سه‌ره‌تا به‌گشتی باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و پاشان روونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه كام جۆر و چ شێوازێك گونجاوتر و باشتره.
خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردن ده‌لاله‌ت له دیموكراسیی ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و دواجار ده‌نگده‌ران له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ده‌توانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن و سه‌ره‌نجام گۆڕانكاری له باڵانسی هێز و سیستمی سیاسی و حوكمڕانی و كارگێڕیدا دێته ئاراوه.
هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌یه، كه مافی هه‌ركه‌سێكه نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت به‌بێ جیاوازیی نه‌ژادی و ره‌گه‌زی و ئایینی و به‌بێ هیچ سانسۆرێك، به‌ڵكو ته‌نها مه‌رج هه‌بوونی ناسنامه‌ی وڵات و شیاویی ته‌مه‌نی یاسایی ده‌نگده‌ره.
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێیدا، كورته‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئامانجه‌كانی ئه‌ویتر، كه مه‌به‌ستمانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، جۆر و شێوازی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراوی دوا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، كه بڕیاری فره بازنه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ناوه‌ڕۆ‌كی بڕیاره‌كه‌ش دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بوو به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌م شێوه‌یه هه‌ریه‌كه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیاجیا، واتا هه‌رێم كرا به چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئێمه‌ش سەبارەت بەو پرسه تێڕوانین و سه‌رنجی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، پێمان وایه فره بازنه‌یی تاڕاده‌یه‌كی زۆر گونجاوتر و دادپه‌روه‌رانەتره، بە به‌راورد به یه‌ك بازنه‌یی، به پێوه‌ری ئه‌وه‌ی له فره بازنه‌ییدا، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌توانێت نوێنه‌ری خۆی ده‌ربچێنێت و به‌مه‌ش ناوچه جیاجیاكان بێبه‌ش نابن له نوێنه‌ری خۆیان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌گه‌رێتی دروست بكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه نوێنه‌ری هه‌ر ناوچه‌یه‌ك زیاتر و باشتر له گیروگرفت و داوا و داخوازیی ناوچه‌كه‌ی خۆی تێده‌گات، چونكه هه‌ر ناوچه‌یه‌ک به بارودۆخێكی تایبه‌ت و جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، تائێستاش ئاسه‌واری سه‌ختیی سه‌رده‌می حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كانی عیراق و به‌تایبه‌تی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، به سیمای ناوچه‌کە و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه دیاره، هه‌ربۆیه واباشتره نوێنه‌ره‌كان له‌ئاستی ناوچه‌كانی خۆیاندا بن، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ریی و له هه‌مانكاتدا له ئازاره‌كانی ناوچه‌كه‌ی تێده‌گات، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه مافی ناوچه‌یه‌كی تر پێشێل ناكرێت.
هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به یه‌ك بازنه‌ییه‌وه هه‌یه، ئه‌زموون و رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و زۆرجار نوێنه‌ری ناوچه‌یه‌ك ده‌نگی ناوچه‌یه‌كی تری كۆكردۆته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ره‌نگه نه‌یپه‌رژابێته سه‌ر ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ بۆ داوا‌و داخوازیی ده‌نگده‌ره‌كانی بگرێت، كه‌واته له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندێكی دروست بكه‌ین، ئه‌وا روونه سیستمی فره بازنه‌یی باشتر و گونجاوتره.