کتێبەوان، مێژوویەكی قووڵ و دوور لە قەرەباڵغی

08:34 - 2024-03-13
ستران عەبدوڵڵا
74 خوێندراوەتەوە

قوڵتر لە راپۆرتی رۆژنامەوانی و كەناڵە حەریفەكانی وەك CNN و فۆكس نیوز و جەزیرە كە گەشانەوەیان هاوتەمەنی هەڵگیرسانی دوو شەڕی قاودانی سەدام بوو، لە (1991-2003).. كتێبەكان بە ژمارە و داتا و شرۆڤەی پێكەوە گرێدراو قەرز لەسەر كەس ناهێڵن و هەمەلایەنە، ئەمما بە زبری و چاوقایمییەوە هەڵەكان دەستنیشان دەكەن.
(ولیامسون مورای و رۆبەرت ه.سكایلز جونیور) دوو مێژوونووسی سەربازی ئەمریكی كتێبێكیان نووسیووە لەسەر پڕۆسەی رزگاری عیراق و رۆژانەی تەقە و تۆپ و بۆمباران و شوێنگرتن و شوێن مەحكەمكردن.
هەردوو مێژوونووس بە نەفەسی قووڵی حەریف نووسیویانە، بەڵام سەرنجڕاكێش ئەوەیە گێڕانەوەكە لە كاتێكی زۆر زۆرترە لە چاوەڕوان و پێشبینی هەڵسەنگاندنە مێژووییەكان. كتێبەكە رێک ساڵی (2003) نووسراوە کە شەڕی لابردنی سەدام لە سەرەتای ساڵی 2003 جێبەجێكرا، لەگەڵ ئەوەشدا كتێبەکە وردەكاری زۆری تێدایە و هیلاكیی هەردوو نووسەر هەم هەمە لایەنەیە و هەمیش ستوونی، چونكە زیاتر لە هەر شتێك چاوی تیژ دەخەنە سەر رەهەندە سەربازییەكان و ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان، نەك تەكبیرە سیاسییەكانی دوای لابردنی حوكمڕانی بەعس.
كتێبی (شەڕی عیراق) جگە لە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی سەربازی، بیۆگرافیەكی ورد و رۆژانەی لەسەر كردەوە جەنگییەكان تۆمار كردووە، بە جۆرێك هیچ دامەزراوەیەكی سەربازی، هیچ سەنتەرێكی لێكۆڵینەوە ناتوانێت دەستبەرداری بێت، چونكە لە گێڕانەوە و ریزگرتنی رووداوەكاندا لەم كتێبە باشتر نییە. عەیبی كتێب ئەوەیە ئیلهامبەخش نییە لەسەر چیرۆكی كۆتایی نەبەردییەكە، داخۆ سەرەنجامی ئەم خوێن و فرمێسك و ئارەق رشتنەی دوو سەرە چی لێكەوتۆتەوە و بەرەكەی چی بووە؟ خۆشی رەنگە هەر ئەوەش باشییەكەی بێت. ئەگەرچی لە نەفەسی گێڕانەوەكەدا دیارە نووسەران كۆی ئاكامەكە و دیارە سەرەنجامیش شەڕ قەومانەكەیان پێ باش نەبووە.

وتارەکانی نوسەر