شیرین. ک
(93)
كتێبخانه‌ی نیوه‌شه‌و، رۆمانێكی نووسه‌ری به‌ریتانی مات هیگ-ه ساڵی 2022 خوێندوومه‌ته‌وه، له‌سه‌ر به‌رگی رۆمانه‌كه نووسراوه: (ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن بتگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه رابردووت ده‌گۆڕی؟ هه‌ڵه‌كانت ده‌سڕیته‌وه؟) هه‌ر ئه‌م دێڕه‌ش بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه، له رێی به‌سه‌رهاتی ژیانی نورا-وه كه كچێكه له نیوه‌ی سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی له ژیان بێزار بووه به‌هۆی شسكته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی و خه‌مۆكی و نائومێدبوونی له كه‌سه نزیكه‌كانی، له كاتێكدا له نێوان ژیان و مه‌رگدایه، خۆی له كتێبخانه‌یه‌كی زه‌به‌لاحدا ده‌بینێته‌وه كه ره‌فه‌ی كتێبه‌كانی بێكوتاییه، هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كتێبێك فره‌سه‌تێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ، له رێی ئه‌و فه‌نتازیایه‌وه به كۆی ژیانی رابردوویدا ده‌چێته‌وه.. كۆمێنت: ( نورا خۆی به كه‌سێكی فاشیل ده‌زانێت، نه كه‌سی خۆشده‌وێت و نه كه‌سیش ئه‌وی خۆش ده‌وێت، ته‌نانه‌ت خودی خۆشی خۆشناوێ، به‌تاڵی ژیانی له خۆشه‌ویستی خێزان، هاوڕێ، هاوسه‌ر، هتد..پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بووه بۆ خۆكوشتن..).
رۆمانه‌كه كۆمه‌ڵێك حیكایه‌تی تراژیدییه، پڕێتی له خه‌م و هه‌ستكردن به بێهووده‌یی، به‌ڵام هه‌موو كێشه‌كان به‌جۆرێكن مرۆڤ ده‌توانێ به‌رگه‌یان بگرێت و تێیانپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ها گه‌لێك له تێڕامانی فه‌لسه‌فیانه‌یانه‌ی ئومێد به‌خشی تیایه كه مانایه‌ك ده‌دات به ژیانی كاره‌كته‌ره‌كانی.. كۆمێنت: (نورا دوای تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ژیانی گریمانه‌كراو، ده‌توانێ خودی خۆی په‌سه‌ند بكات، له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشت ببێته‌وه.. له‌و چركه‌یه‌دا هۆشی دێته‌وه..).
جوانی ئه‌م رۆمانه له‌وه‌دایه پێمان ده‌ڵێت: هه‌ندێك سه‌رئه‌نجام هه‌یه قه‌ت ناتوانین بیگۆڕین، به‌ڵام هه‌ندێكیتر هه‌یه ده‌مانتوانی بیگۆڕین و ژیانمان سه‌ره‌وژوور بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاخۆ به‌گۆڕینی رابردوو ژیانمان خۆشتر ده‌بوو؟ به‌خته‌وه‌ر ده‌بووین؟ ئه‌مه كرۆكی رۆمانه‌كه‌یه.
مات هیگ-ی نووسه‌ر و رۆماننووس و رۆژنامه‌نووس ساڵی 1975 له شفیڵد له‌دایكبووه، به‌رهه‌مه‌كانی بۆ چل زمان ته‌رجه‌مه كراون، گه‌لێك له ده‌قه‌كانی كراون به فیلمی سینه‌مایی، له رێی نووسینه‌كانییه‌وه داواده‌كات كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان زیاتر بایه‌خ به ته‌ندروستی ده‌روونی تاك بده‌ن، هه‌ندێك له توێژه‌ران پێیان وایه رۆمانه‌كانی زیاتر سه‌ر به كتێبه‌كانی (گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی)ن وه‌ك له‌وه‌ی رۆمان بن.