له‌پێناوی نه‌ورووژاندنی هه‌ست و سۆزی جیهانی ئیسلامی دژبه ئیسرائیل، له جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كەم و دووەمی ئه‌مریكا دژ به عیراق، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان له‌ژێر ناوی هێزی كوالیسیۆن دا، ئیسرائیل دووره‌په‌رێز خرا، كه‌چی ئێستا له دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئیسرائیل بێ منه‌تانه رۆژانه سه‌دان ژن و منداڵی موسڵمانی غه‌ززه به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه قه‌تڵوعام ده‌كات. ئایا ئه‌مریكا و خۆرئاوا بۆ بێده‌نگن؟ چی له ره‌وشه‌كه گۆڕاوه؟
وه‌ڵامێكی ساده‌ی هه‌ردوو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئیتر ئه‌مریكا و خۆرئاوا زیاتر ته‌حه‌مولی شكسته سه‌ربازیی و ئیفلاسه سیاسیی و داراییه‌كانیان ناكه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای جه‌نگی ئۆكرانیا و حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌كسیۆس بڵاویكردۆته‌وه، كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشی 7ی ئۆكتۆبه‌ری (تۆفانی ئه‌قسا)ی به «رووداوێك وه‌سفكردووه كه جیهان ده‌گۆڕێت و به درێژایی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌نگ ده‌داته‌وه»، بایدن وتویه‌تی: «من باوه‌ڕم وایه جیهان به خاڵه گه‌وره‌كانی وه‌رچه‌رخاندا تێده‌په‌ڕێت» و ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش دیاری ده‌كات، كه ئایا شه‌ش حه‌وت ده‌یه‌ی داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ هه‌روه‌ها بایدن له وتاری ره‌وشی فیدراڵیدا له به‌رده‌م كۆنگرێسدا ره‌وشی ئه‌مڕۆی جیهانی به ره‌وشی جه‌نگی دوه‌میی جیهان شوبهاندووه و ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه ئه‌وان له چركه‌ساتێكی بێ پێشینه‌دا ده‌ژین و روسیاش ته‌نها له ئۆكرانیا ناوه‌ستێت و ئاژاوه ده‌خاته هه‌موو ئه‌وروپاوه.
له راستیدا «جه‌نگی ئۆكرانیا» و «تۆفانی ئه‌قسا» دوو رووداوی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له رووی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیی ئێستا، كه 11ی سێپته‌مبه‌ر و به‌هاری عه‌ره‌بی و حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بناغه سه‌ره‌كییه‌كانێتی.
ئه‌مریكا و خۆرئاوا بۆ خۆڕزگاركردن له‌و ره‌وشه و بۆ به‌رده‌وامبوونی قه‌واره و ده‌وڵه‌ت و سیستمی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیی ئێستا، له‌ژێر ناوی جیاجیای هه‌ڕه‌شه‌ی روسیا له‌سه‌ر ئه‌وروپاو هه‌ڕه‌شه‌ی حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور و گه‌یاندنی خۆراك به غه‌ززه‌دا له رێگەی دانانی به‌نده‌رێك له كه‌ناره ئاوییه‌كانی غه‌ززه‌دا، خه‌ریكی هێز كۆكردنه‌وه و خۆجێگیركردنن و پلان داڕشتنن بۆ فراوانكردنی جه‌نگه‌كه و دواجار گه‌یاندنه‌وه‌ین به عیراق، به‌ڵام سووڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ك و گه‌یشتنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه به یه‌كه‌مین خاڵ و شوێنی ده‌ستپێكردنی به‌ر له 21 ساڵ، كه تره‌مپ وتبووی: «گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا په‌لاماردانی عیراق بوو»، دنیایه‌ك موفاجه‌ئه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌زموونی دووه‌میش وه‌كو ئه‌زموونی یه‌كه‌م نابێت.