عەلی شەمدین
و. گۆران
شاراوه نییه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری خێرا به‌خۆوه ده‌بینێت، كه له هه‌ناوی خۆیدا گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵگرتووه، كه ده‌توانین سیمای سه‌ره‌تایی به روونی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعی ببینین، ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و گۆڕانه‌ش خیراتر بوو دوای هێرشه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل (ته‌وه‌فانی ئه‌قسا) له
7-10-2023دا، خه‌ریكه ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێهه‌ممان ده‌بات و ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوریا به‌جێهێشتووه، كه نزیكه‌ی سیانزه ساڵه له‌كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌دا ده‌ژی، كه ملیۆنان كوژراو و بریندار و په‌نابه‌ر و بێ لانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه چ جای وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری و دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان له سوریا.
21 هه‌مین دانوستانی ئه‌ستانا
له‌سایه‌ی ئه‌و ململانێ ترسناكه‌ی ناوچه‌كه به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت، گه‌ڕی 21ی دانوستانه‌كانی ئه‌ستانا له رۆژانی 24\25-1-2024به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام شكستی هێنا له رێكه‌وتن له‌سه‌ر بڕیارگه‌لێك كه بتوانێت قه‌یرانی سوریا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببات، ته‌نها بڕیار كه دای روبه‌ڕوبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوی لێناوه «پلانی جیابوونه‌وه«، وه‌كو له ده‌قی به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانوستانه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه نوێنه‌ری (روسیا و توركیا و ئێران) و (حكومه‌تی سوریا و ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆن)ی تێیدا بوو، گومانیشی تێدا نییه، ئیمزاكه‌ران له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه، مه‌به‌ستیان له پلانی دابه‌شكردنی سوریا، ته‌نها دژایه‌تی هیوا و ئاواته‌كانی گه‌لی كورده له‌و وڵاته.
ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌سه‌لمێنێت وته‌كانی ئه‌حمه‌د عه‌تییه‌ی سه‌رۆك وه‌فدی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه له دانوستانه‌كانی ئه‌ستانا كه رایگه‌یاند: هێزه‌كانی توركیا و سوپای نیشتمانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن، له شه‌ڕدان دژ به هێزه جوداخوازه‌كان و ئه‌و هێزانه به‌ئامانج ده‌گرن و ئه‌وه‌ش ره‌وایه و ئێمه پاڵپشتی لێده‌كه‌ین، چونكه ده‌بێت به‌وجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكه‌ین كه زیانیان بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێكی خاكی سوریا داببڕن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه‌گه‌لێكی پێچه‌وانه‌ی خواستی سورییه‌كان؟)، بێگومان ئه‌م لێدوانه‌ش له فه‌راغه‌وه نه‌هاتووه‌و گوزارشتێكی بێ پێچ و په‌نای عه‌قڵیی شۆڤێنیی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه كه (به‌عس)یش هه‌مان عه‌قڵییه‌تی هه‌بوو، عه‌قڵیه‌تێكی نه‌خۆش كه په‌نا بۆ شه‌یتانیش ده‌بات بۆ دژایه‌تی گه‌لی كورد، نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنیش له ئه‌ستانا ته‌واوكه‌ری روئیای ئه‌و لایه‌نانه بوون كه ئیمزایان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی ئه‌ستانا كرد.
ده‌بێت لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌سوریا واز له ناكۆكییه لاوه‌كییه‌كانیان و ململانێ بێ هوده‌كه‌یان بهێنن
هه‌وڵ بۆ لێدانی گه‌لی كورد له‌سوریا
له‌كاتێكدا كه لایه‌نه شۆڤێنییه‌كان، به ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی سه‌ر به‌دیمه‌شقیش، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكارییانه بۆ لێدانی كورد و هه‌ڵكه‌ندنی له‌ره‌گه‌وه له سوریا، بزووتنه‌وه‌ی كورد له سوریا له گێژاوێكی قورس و په‌رته‌وازه‌یی و ململانێدایه، له كاتێكدا به چاوی خۆی خێرایی پرۆسه‌ی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان له خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌بینێت و ئاگاداری گۆڕینی دیموگرافییه له‌ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌زموونی ساڵانی رابردووی قه‌یرانی سوریا بێ سوودی ده‌رخست.
بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌سوریا واز له ناكۆكییه لاوه‌كییه‌كانیان و ململانێ بێ هوده‌كه‌یان بهێنن، كه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانیاندایه، پێویسته لایه‌نه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌سوریا بێ دواكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆی هاوبه‌ش كۆببنه‌وه بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر خیتابێكی سیاسیی واقعیانه‌ی دوور له دروشمی باق و بریقی بێ سوود، هه‌وڵ بده‌ن هیواكانی گه‌لی كورد له ئازادی و ژیانی سه‌ربه‌رزانه به‌دی بهێنن، چونكه ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراوه زۆرینه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری نه‌ماوه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ی توركیا له‌سه‌ری، له‌رێگه‌ی بۆردومانكردنی به درۆن و كوشتن و وێرانكردن و داگیركردنی خاكه‌كه‌ی، به پاڵپشتی هێزه شۆڤێنیه‌كان و میلیشیا توندڕه‌وه‌كان كه له‌ژێر چه‌تری (ئیئتیلافی نیشتمانی هێزه‌كانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا)كۆبوونه‌ته‌وه،.. بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌پرسین، كه‌سێك هه‌یه وەڵاممان بداته‌وه؟!.
کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەستانا