ئاری مه‌حمود قه‌ره‌داغی- سویسرا
دادگای فیدراڵی باڵاترین دادگای سویسرایه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ناتوانرێت بڕیارێك له دادگای فیدراڵییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ دادگایه‌كی تر له وڵاتەکە‌دا. بۆیه دادگای فیدراڵی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كۆتایی له پرسه یاساییه‌كانیشدا ناوده‌برێت، له به‌رامبه‌ردا ده‌توانرێت بڕیاره‌كانی دادگای كانتۆنه‌كان بۆ پێداچوونه‌وه ئاراسته‌ی دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت.
دادگای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
دادگای فیدراڵی بڕیارده‌ری كۆتاییه و ته‌نها له ناكۆكی یاسایی نێوان هاوڵاتیاندا نییه، بگره ئه‌گه‌ر ناكۆكی یاسایی له نێوان هاووڵاتییه‌ك و ده‌سه‌ڵاتێكی فیدراڵی، یان له نێوان كانتۆنه‌كاندا هه‌بێت، دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
ئه‌ركه‌كانی دادگای فیدراڵی بریتین له: دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی یه‌كسانی یاسای سویسرا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان كه له ده‌ستووردا هاتووه. ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناوه‌ندی له سویسرا سه‌باره‌ت به بنه‌چه و ئه‌ركه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام نابێت ته‌نها سه‌رنج له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ش بێت كه له دادگای فیدراڵی كار ده‌كه‌ن. ئه‌م دادوه‌رانه له راستیدا ده‌بێت سه‌ر به پارتێكی سیاسی بن، ئه‌مه‌ش هه‌م له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی له سویسرا، دڵنیابوونە له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پاراستنی مافی هاووڵاتیان، بڕیاری ئه‌و دادگایه یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه
مێژووی دادگای فیدراڵی له سویسرا
دادگای فیدراڵی له سویسرا له ساڵی 1848 به فه‌رمانی فیدراڵی دامه‌زراوه، ئه‌و دادگایه سه‌ره‌تا ئه‌ركێكی زۆر سنوورداری هه‌بووه و هه‌روه‌ها دادگایه‌كی هه‌میشه‌یی نه‌بووه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه دادوه‌ره‌كان ته‌نها كاتێك كۆده‌بوونه‌وه كه پێویستی به روونكردنه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی هه‌بوو.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ئه‌ركه‌كانی دادگای فیدراڵی فراوانتر بوو، جگه له‌وه‌ش دادگای فیدراڵی بوو، به دادگای هه‌میشه‌یی. له ساڵی 1926دا دادگای فیدراڵی له شاری لۆزان نیشته‌جێ بوو، تا ئێستاش باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌وێیه. دادگای فیدراڵی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری فیدراڵی، له ساڵی 1999 هاته ئاراوه، ئه‌م ده‌ستووره فیدراڵییه دادگای فیدراڵی ئێستای پشتڕاستكرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌لماندی كه دادگای فیدراڵی باڵاترین دادگایه له سویسرا.
دادوه‌ره فیدراڵییه‌كان له راستیدا ده‌بێت سه‌ر به لایه‌نێك بن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له هیچ یاسایه‌كدا نه‌هاتووه، به‌ڵام په‌رله‌مان به‌پێی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی حزبی پۆسته‌كان ته‌رخان ده‌كات. هه‌روه‌ها دادوه‌ره فیدراڵییه‌كان باجێك به‌ناو ئیختیاری ده‌ده‌ن به حزبه‌كه‌یان. ئه‌مه باجێكه كه دادوه‌ره‌كان ساڵانه ده‌یده‌ن به حزبه‌كه‌یان. هۆكاری په‌یوه‌ندی حزبی دادوه‌ره فیدراڵییه‌كان له مێژووی سویسرادا ده‌دۆزرێته‌وه. دانیشتوانی سویسرا ده‌یانویست به یاسای خۆیان قسه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بتوانن به‌بێ زانایانی رۆما، یان ئه‌ڵمانیا. پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئایا دادوه‌ره‌كان ده‌بێت به ئازادی وه‌ك شاره‌زایه‌ك حوكم بده‌ن یان پێویستیان به شه‌رعیه‌تێكی دیاریكراوی دیموكراسی هه‌یه؟ له سویسرا ده‌ركه‌وت كه به‌شێك له دادوه‌ره‌كان ئه‌ركێكی سیاسی به‌جێده‌هێنن، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێن. نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی حزبه‌كان به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه، له‌وه‌ی كه هه‌مه‌چه‌شنییه‌كی گونجاوی دادوه‌ره‌كان له دادگای باڵای سویسرادا هه‌یه. له ساڵی 2017 دا هه‌شت هه‌زار و 20 دۆسیه‌ی نوێ له دادگای فیدراڵی وه‌رگیراون. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر حه‌وت هه‌زار و 782 دۆسیه داوه.
ئه‌ركه‌كانی دادگای فیدراڵی
ئه‌ركی سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی سویسرا دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه یاسای فیدراڵی سویسرا به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته یه‌كسان جێبه‌جێ ده‌كرێت، دادگای باڵای فیدراڵی به كرده‌وه هه‌رگیز یه‌كه‌م كه‌س نییه كه بڕیار بدات، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگاكانی دیكه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه. دادگای فیدراڵی به زۆری به وردی له راستییه‌كانی دۆسیه‌كه ناكۆڵێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه دادگای فیدراڵی به‌زۆری پشكنین ناكات كه به راستی چی روویداوه. گریمانه ده‌كرێت كه دادگای كانتۆنی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌م كاره‌ی كردووه. بێگومان به‌ده‌ر له‌م یاسایه ئه‌و كه‌یسانه‌ن كه دادگای كانتۆن هه‌ڵه‌ی جددی له پرۆسێسكردنی راستییه‌كاندا كردووه. بۆ نموونه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌بێت كه دادگا مافی تۆمه‌تبارێك پێشێل بكات، دادگای فیدراڵی پشكنین ده‌كات كه ئایا یاسای كارپێكراو به دروستی جێبه‌جێ كراوه، یان نا؟ بڕیاره‌كانی دادگاكانی كانتۆن كه ناڕه‌زایه‌تی له دژی هاتۆته ئاراوه ده‌گاته دادگای فیدراڵی.
دادوه‌ره فیدراڵییه‌كان پێداویستییه‌كان
دادگای فیدراڵی 38 دادوه‌ری ته‌واوكاتی دامه‌زراندووه. هه‌روه‌ها 19 دادوه‌ری نیوه‌كاتیش هه‌ن. وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، دادوه‌ره ته‌واوكاتییه‌كان رێگه‌یان پێ‌نادرێت هیچ كارێكی دیكه‌ی قازانجدار ئه‌نجام بده‌ن. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو هاووڵاتییه‌كی سویسری ده‌توانرێت وه‌ك دادوه‌ری فیدراڵی هه‌ڵبژێردرێت. به‌پێی یاسا پێویست به راهێنانی یاسایی نییه، به‌ڵام له پراكتیكدا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه راهێنانی یاساییان هه‌بووه. ئه‌م پارێزه‌ره راهێنراوانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فیدراڵی یه‌كگرتووه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، واته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئاگاداری ئه‌وه ده‌كرێت كه زمان و ناوچه‌كانی سویسرا گونجاو بن.
سه‌رچاوه‌كان:
Basler Zeitung (2018). Wie viel Geld die Parteien von ihren Richtern verlangen. Gefunden am 02. November. 2018 unter
Bundesgericht (2018). Medienmitteilung des Bundesgerichts. Gefunden am 22. November. 2018 unter