پێشەنگێتی پارتی ناسیۆنالیستی راستڕەو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسادا

08:05 - 2024-07-01
ئاری مەحمود قەرەداغی
72 خوێندراوەتەوە

 ئەنجوومەنی نیشتمانی فەرەنسا دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو ڕاست بڕوات: چونکە لەم هەڵبژاردنەدا، کەمپی لۆپێن بەرەو زۆرینە دەڕوات و فراوان دەبێت. ئەم پێشهاتە بە نیگەرانییەوە لە بەرلین و برۆکسل بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان، پارتی نیشتمانی ڕاستڕەوی نیشتمانی (RN) لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا لە پێشە. بەیەکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا، توانیان 34 بۆ 34.2% ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، وەک چۆن پەخشکەرانیTF1 و فەرەنسا 2 ڕۆژی یەکشەممە دوای تەواوبوونی ماوەی هەڵبژاردنەکە، لەوبارەیەوە چەند زانیارییەکیان ئاشکرا کرد. بە جۆرێک ڕێژەی بەشداری دەنگدەران بەڕێژەی 65.8 بۆ 67% زیاتر بووە لەوەی لە دەیان ساڵی رابردوودا تۆمار کرابوو.
کەمپی ناوەندی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئێستای فەرەنسا، بە ڕێژەی20.3 بۆ 21.5% لە دوای هاوپەیمانی چەپی نۆڤۆ فرۆنت پۆپۆلار بە ڕێژەی 28.1 بۆ 29.1% لە پلەی سێیەمی وەرگرت. بلۆکەکان چەند کورسی لە ئەنجومەنی نیشتمانی بەدەست دەهێنن تەنها لە هەڵبژاردنەکانی خولی دووەم کە دەکەوێتە 7ی مانگ و پاشان یەکلایی دەکرێتەوە.
دۆڕانێکی تاڵ بۆ ماکرۆن
ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە، شکستێکی تاڵە بۆ ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا. ئەو هیوای خواستبوو کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەکاربهێنێت بۆ فراوانکردنی زۆرینەی ڕێژەیی هێزە ناوەندگەرییەکانی لە ئەنجومەنی خوارەوە. ئێستا پێدەچێت و ئەوە لەڕادەبەدەر بەدوور دەزانرێت. ئەگەر وەک چاودێران پێشبینی دەکەن، هیچ کام لە کەمپەکان زۆرینەی ڕەها بەدەستناهێنن، هەروەها فەرەنسا ڕووبەڕووی دانوستانێکی چڕ و ئاڵۆز دەبێتەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک.
هاوکات پێشبینییە سەرەتاییەکان وا گریمانە دەکەن، کە پۆپۆلیستە ڕاستڕەوەکانی مارین لۆپێن و هاوپەیمانەکانیان، دەتوانن ببنە بەهێزترین هێزی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەویش بە بەدەستهینانی 230 بۆ 280 کورسی. بەڵام دەتوانن زۆرینەی ڕەهای 289 کورسی لەدەست بدەن.
لەلایەکی تریشەوە چەپەکان دەتوانن جێگەی خۆیان بەدەست بهێنن، هەروەها چەپەکان دەتوانن سەرکەوتوو بن و 125 بۆ 200 کورسی مسۆگەر بکەن. لیبراڵەکانی ماکرۆنیش، مەترسی دابەزینیان لەسەرە 60 بۆ 100 کورسی. بەڵام خەمڵاندنی ورد سەبارەت بە دابەشکردنی کورسییەکان تاکو ئێستا قورسە. پێشهەڵبژاردنی خولی دووەم، لایەنەکان دەتوانن هاوپەیمانی ناوخۆیی دروست بکەن کە کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەبێت. بەپێی ڕاپۆرتی ئیلیزی ڕۆژی یەکشەممە، ماکرۆن وتی: “لە ڕوانگەی ڕاسسەمبڵمنت ناسیۆناڵ، پێویستە هاوپەیمانییەکی فراوان و دیموکراسی و کۆماریخوازانە بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان پێکبهێنرێت”.
هێشتا پێشبینی ئەوە ناکرێت، کە ئەکتەرە سیاسییە جیاوازە بنەڕەتییەکان لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە کۆببنەوە و هاوپەیمانییەکی حکومی پێکبهێنن. چونکە بەبێ زۆرینەیەکی ڕوون لە ئەنجومەنی نیشتمانی، فەرەنسا ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە. بەو پێیەی ئەنجوومەنی نیشتمانی دەتوانێت متمانە لە حکومەت وەربگرێتەوە و بۆ ئەوەش، پێویستی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەیە بۆ ئەوەی کاری خۆی بکات.

وتارەکانی نوسەر