6ی نیسان وانەیەک بۆ عیراقییەکان

06:20 - 2024-04-06
كه‌وسه‌ر محه‌مه‌د
105 خوێندراوەتەوە

کەوسەر محەمەد

19 ساڵ لەمەوبەر و لە کۆشکی کۆنگرەکان لە شاری بەغدا، رۆژی 6ی نیسانی 2005، عیراق گۆڕانکارییەکی جەوهەری بەخۆوە بینی، چاخی دکتاتۆری کۆتایی هات و سەردەمی پێشمەرگە و سیاسەتمەدارە کوردەکە دەستی پێکرد، بەو جۆرە مام جەلال وەک یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لە مێژووی عیراقدا سوێندی خوارد. 

سەرۆک مام جەلال ئەو متمانەیەی بەمیدالیای شەرەف و رێزلێنان و تەکلیفکردن زانی بۆ خزمەتکردنی نیشتمان و بەردەوامی خەبات و کارکردن لەپێناوی گەل و وڵاتدا. 

سەرۆک مام جەلال؛ لە ساڵانی سەرۆکایەتیدا کارێکی کرد کە ھیچ سیاسەتمەدارێکی عیراقیی نەیتوانیوە بیکات بەھۆی گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانە و رۆڵی بەرچاوی لە بەڕێوەبردنی وڵات و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان و هەوڵەکانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و برایەتی.

سەرۆک مام جەلال بەڵێنی خۆی هێنایەدی و توانی چەتری کۆکەرەوەی هەموان بێت، بەدیپلۆماسی و داناییەكانی خۆی توانی گرێکوێرەکانی حوکمڕانی بکاتەوە و لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن کۆبکاتەوە.

وتارەکانی نوسەر