هێوربوونەوەی مامۆستایان مەشێوێنن

08:50 - 2024-04-08
جەمال ئارێز
120 خوێندراوەتەوە

هەوڵە سیاسییەکانی ی.ن.ک و هەوڵ و ناڕەزاییە پیشەییەکانی مامۆستایان دواجار حکومەتی عیراق و دادگای فیدراڵیی عیراقی هێنایە سەر ئەو باوەڕەی کە کەیسی مووچە و قووتی مامۆستایان و فەرمانبەران بەتایبەتی و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان و ناکۆکییە سیاسی و دەستوورییەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و قەزای کۆیە،  پاش بایکۆتێکی درێژخایەن و خەباتێکی پیشەییانە و بە سەرکەوتنی خەباتەکەیان و ناردنی راستەوخۆی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم، باری دەروونییان هێمن بۆوە و گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن.
بەری ئەو خەباتەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەتەنها خۆیان لێی سوودمەند نەبوون، بەڵکو لە وەزیرەکانەوە بۆ کارگوزار هەموو بوونە هاوبەشی بەری ئەو رەنج و خەباتە مەدەنییەی ئەوان، بۆیە جێی خۆیەتی بە کۆمەڵێک بڕیاری بیرۆکراسییانەی وشک و برنگ ئەو هێمنی و هێوربوونەوەیەی مامۆستایان نەشێوێنن وەک پاداشتی خۆڕاگرییان ناکەن، سزای بێ رێ و جێیان بەسەردا مەسەپێنن، بەجۆرێک کاربکاتە سەر دۆخی دەروونییان و چێژی سەرکەوتنەکەیان لێ تاڵ بکەن.  

وتارەکانی نوسەر