ئه‌گه‌ر سه‌ری ساڵ، نه‌ورۆز، جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان و قوربان و پشووی هه‌فته‌یان لێده‌ربهێنین، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌من تیایاندا ستافی كوردستانی نوێ، وه‌ك ئه‌ودوای خه‌ڵك، پشوویه‌تی، روونده‌بێته‌وه كه ئه‌م رۆژنامه‌یه له زیاتر له(250) رۆژی ساڵدا ده‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ش دابه‌شی هه‌فته‌ی ئاسایی بكرێت، ده‌كاته زیاتر له(35) هه‌فته. ئێمه به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه، بڕیارمانداوه‌و دوو مانگیشه ده‌ستمان پێكردووه، كه كوردستانی نوێ رۆژنامه‌ی خه‌ڵك بێت، پاشان(ی.ن.ك).
ئه‌و پره‌نسیپه له‌ئیشكردن، بۆ هێزێك، كه ره‌وایه‌تیی شۆڕشكردن و راپه‌ڕین و فه‌رمانڕه‌واییشی له ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه‌و تائێستاش باوه‌ڕی به شه‌رعییه‌تی دیموكراسی هه‌یه، له‌سه‌رویانه‌وه هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراوه. یه‌كێتی، نه‌ك ته‌نیا كوردستانی نوێ و میدیاكه‌ی به‌گشتی، وه‌ك ئامرازێك بۆ پرۆژه‌ی سیاسی و دیموكراسی ده‌بینێت، به‌ڵكو به‌های هه‌موو ئۆرگانه‌كانی تریشی گرێداوه‌ته‌وه به ئیشكردن له‌سه‌ر خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كان و بگره ناڕه‌زایی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان.
هێزی جه‌ماوه‌ری كه ئه‌زموونی زۆری له تێكۆشانی سیاسی و فه‌رمانڕه‌واییدا هه‌بێت، تێده‌گات كه ته‌نانه‌ت پارتی سیاسی خۆیشی ئامرازه بۆ ئامانجی باڵاتر كه خه‌مه گشتییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆیه زۆر نییه بۆ یه‌كێتی كه رۆژنامه‌كه‌ی، له‌م بواره‌دا، ده‌ستپێشخه‌ربێت، رۆژ به رۆژیش په‌یوه‌ستتر بێت به كێشه‌و خواست و خه‌مه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی رۆژنامه‌كه‌شه، خۆیشی به نوێنه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌زانێت، ئاساییه كه به درێژایی ساڵێك هه‌فته‌یه‌كی هه‌بێت، تیایدا رۆژنامه‌كه رابردوو و سه‌روه‌رییه‌كانی، بۆ ئێستاش كار‌و ئه‌ركه‌كانی، بۆ داهاتووش ئاڵه‌نگاری و به‌رپرسیارێتییه‌كانی، بیربخاته‌وه. كوردستانی نوێ، له‌هه‌فته‌یه‌كدا، به‌شێكی زۆری چالاكی و لاپه‌ڕه‌كانی بۆ یادی(49) ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و(48) ساڵه‌ی شۆڕشی نوێ ته‌رخان بكات، ئه‌ویش به رابه‌رایه‌تیی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌مر كه مام جه‌لال-ه(1933 -2017ز)، بۆیه هیوادارین خوێنه‌رانیش، ئه‌م بۆنه‌یه‌مان له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بكه‌ن و له كوردستانی نوێ و ساڵۆنه‌كه‌یه‌وه ئاشنای بابه‌ته‌كانی ئه‌م یاده بن.
[email protected]