كاتێك باسی عیراق ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان له‌م چه‌ند دێڕه، ئینتیمای نیشتمانییه. عیراق، ره‌مزێكی سیاسی و یاساییه بۆ هه‌ر ئینتیمایه‌ك له‌لای هاووڵاتی، كه له‌سه‌روو ئاسته‌كانی تری ئینتیمای رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌وه بێت. نیشتمان له‌ئامێزگره، ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌شه كه وا ده‌كات تاكه‌كان بتوانن هه‌موو ئه‌و ئینتیما لاوه‌كییانه‌ی خۆیان پیاده بكه‌ن كه له سایه‌یدا ریزده‌بن.
كاتێك كه ده‌وترێت: ئه‌وه‌ی نیشتمان- ی نییه وه‌ك تاراوگه‌نشین وایه، یان وه‌ك كه‌سێكی بێ ئینتیما، ئه‌م وته‌زایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وله‌ویه‌تی ئینتیمای نیشتمانی پێش هه‌ر ئینتیمایه‌كی تر به ئینتیمای شارستانی یان كیشوه‌ریشه‌وه كه لای ئه‌وروپییه‌كان هه‌یه. ئه‌وروپییه‌كان چه‌ند شانازی به ئه‌وروپیبوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن، شوناسی نیشتمانی‌یان هه‌ر له پێشی پێشه‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه. له‌كۆتاییدا، فه‌ره‌نسییه‌ك، پێش هه‌رشتێك، شانازی به فه‌ره‌نسیبوونی خۆیه‌وه ده‌كات، سویسرییه‌كانیش به سویسراوه، ئینگلیزه‌كانیش به مه‌زنایه‌تیی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی و ئا به‌م شێوه‌یه.
باسكردن له عیراق و دروستبوونی قه‌یران بۆ ئینتیما له بابه‌ته هه‌ستیارو گه‌وهه‌رییه‌كانه، كه پێویسته بایه‌خی پێویستی پێبدرێت، چونكه بێگومان هه‌ر سیاسه‌تێك، یان ره‌فتارێكی نانیشتمانی، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانییه‌وه بێت، یان هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، ئه‌وا له‌لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئینتیمای نیشتمانی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت، پێویست ناكات سه‌رله‌نوێ ئه‌و هاوكێشه كلاسیكییه بیر بخه‌ینه‌وه، كه ده‌بێ به به‌رده‌وامی له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئینتیما سه‌قامگیرو پته‌وبێت. مه‌به‌ستم لێره‌دا: هاوكێشه‌ی دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵات و پاراستنی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تییه به مانا رۆسۆییه‌كه‌ی (مه‌به‌ست له فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی، جان جاك رۆسۆ-یه) له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگەدا. شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه هه‌ر پێشێلكاری یان درێغیكردنێك له‌پابه‌ندبووندا به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی و كارگێڕیی رێكخراو، كه هاوكێشه‌كه كۆمه‌ك و كارا ده‌كات، ده‌بێته مایه‌ی دروستكردنی قه‌یران بۆ ئینتیمای نیشتمانی.
لایه‌نێكی تریش هه‌یه، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌و كه‌متر نییه، بریتییه له هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دۆزه نیشتمانییه‌كاندا. له‌م رووه‌وه، ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه هه‌ر سیاسه‌ت و رێكارێك به پاڵنه‌ره‌كانی پێڕو ده‌سته‌و تاقم بێت، یان لایه‌ن و لایه‌نكارییه‌كی دیاریكراو، په‌رچه‌كرداری هاوشێوه‌و كۆمه‌ڵێك ململانێی خنكێنه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه كه و‌زه‌و تواناكانی وڵات به‌فیڕۆده‌ده‌ن، كه‌شوهه‌وایه‌كی گرژیش ده‌خوڵقێنن» كه ده‌شێت هاووڵاتی وا لێبكه‌ن گومان له به‌های ئینتیما بۆ نیشتمان بكات ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا روونه‌كاته پیرۆزكردنی ئینتیما لاوه‌كییه‌كان له‌سه‌ر حسابی نیشتمان!.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه، پێویسته هه‌موو كات د‌رك به مه‌ترسییه‌كانی دروستكردنی قه‌یران بۆ ئینتیمای نیشتمانی بكه‌ین و سه‌رچاوه‌كانی بزانین، بایه‌خێكی زیاتریش به فاكته‌رێكی تری كاریگه‌ری ئه‌م هاوكێشه‌یه بده‌ین، كه به‌درێژایی كات سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فاكته‌رێكی میحوه‌رییه، ئه‌و فاكته‌ره‌ش پرسیارێكه كه به‌بۆنه‌ی دابه‌شبوونه حزبی و تایه‌فی و نه‌ژادی و عه‌شائیری و ته‌نانه‌ت كه‌سییه‌كانه‌وه، تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی شێلگیرانه‌ی پێویست نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا له‌ناو ده‌وڵه‌ت، یان له سه‌ركردایه‌تیی پارته سیاسییه‌كان، یان كۆمه‌ڵه‌كان، یان سه‌ندیكاكاندا، كێ له پێگه‌ی خاوه‌ن نفوزدا داده‌نێین و هه‌ڵده‌بژێرین؟ چونكه نائاماده‌بوونی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو، دیارترین ئه‌و ده‌ردانه‌یه كه رۆڵیان هه‌بووه له پاشه‌كشه و شكستمان له بونیادنانی ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانی كارا و كۆكه‌ره‌وه‌دا.
*ئه‌م وتاره تایبه‌ته به كوردستانی نوێ، ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه‌شی، رۆژنامه‌ی (الزمان)ی نێوده‌وڵه‌تی .