هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا

چ کاریگەرییەکی لەسەر دۆزی کورد دەبێ؟

10:03 - 2024-07-21
مەردان حاجی غێدان
256 خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەتوانێت تووشبوونی بە کۆرۆنا بکاتە پاساوێک تا جێگە بۆ کامالا هاریسی جێگری چۆڵبکات، چونکە گوشارێکی لەو جۆرە لەئارادایە، بەڵام هێشتا بە ئاشکرا ئاماژەیەک لە ئارادا نییە کە بایدن تەنانەت بیریش لە کشانەوە بکاتەوە، ئەگەرچی کاتیش زۆر درەنگە.
چوونە دەرەوە لە گەمەی هەڵبژاردن 
 ئەو بیرۆکەیە کە نازانرێت سەرچاوەکەی چییە، بەڵام دەوترێت جۆ بایدن دەتوانێت تووشبوونی بە کۆرۆنا بەکاربهێنێت بۆ چوونە دەرەوە لە گەمەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکە بەبێ ئەوەی تووشی شەرمەزاریی ببێت. 
وەک دەوترێت رۆژی چوارشەممە بایدن-ی تەمەن 81 ساڵ ناچار بوو کەمپینی هەڵبژاردنەکەی بووەستێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە و تووشی کوڤید -19 بووە، بێگومان ئەمەش لە بانگەشەکە دوای دەخات و دەشێت دیموکراتەکان نەخۆشییەکە بکەنە پاساو و کەسێکی دیکە دیاری بکەن بۆ ئەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دژ بە دۆناڵد ترەمپ بگرێتە ئەستۆ.

 

زۆرێک لە دیموکراتەکان ترسیان لەوەیە کە هەڵبژاردنەکە بدۆڕێنن ئەگەر بایدن لە پێشەنگایەتیدا بێت

 

مشتومڕەکان توندتر بووەتەوە
 مشتومڕەکان سەبارەت بە بایدن لە دوای دوو دیبەتیە کارەساتبارە تەلەفزیۆنییەکەیەوە هێندەی تر پەرەی سەندووە و دوای هێرشکردنە سەر ترەمپیش توندتر بووەتەوە. زۆرێک لە دیموکراتەکان ترسیان لەوەیە کە هەڵبژاردنەکە بدۆڕێنن ئەگەر بایدن لە پێشەنگایەتیدا بێت، بەو هۆیەشەوە نەک تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بەڵکو هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسیش کە بڕیارە دواتر بەڕێوەبچێت زۆرینە و هاوسەنگیی تێدا لەدەستبەدەن. 
پێناچێت ئێستا ئەگەری کشانەوەی بایدن زۆربێت کە بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، سەرۆک لە چەند رۆژی رابردوودا «زیاتر گۆێگر» بووە بۆ ئەو ئارگیۆمێنتانەی کە لە بەرژەوەندیی کشانەوەیدان، بەڵام هیچ نیشانەیەک بۆ گۆڕینی رێڕەوەکە نییە، رۆژنامەکە دەنووسێت: «کاتی ئەوە هاتووە کە کاندیدەکە بگۆڕدرێت، هەروا کۆتایی ئەم هەفتەیە رەنگە سەرکردایەتیی دیموکراتەکان بەجۆرێک لە پرۆسەی بازنەییدا بە رەسمی بایدن وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە. 
ئەم هەڵبژاردنە گریمانەییە، دەتوانێت لە سەرەتای مانگی ئابدا بکرێت، واتە دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسی حزبەکان، کە دەبوو بە شێوەیەکی ئاسایی لەو کۆنفرانسەدا هەڵبژاردنەکە بۆ دیاریکردنی بەربژێر بکرێت».
 پلانی سەرکردایەتی پارتەکە 
 هێشتا ئەو پلانەی دیموکراتەکان لەناوخۆی حزبەکەشدا جێی مشتومڕە: بۆ نموونە جارێد هافمان نوێنەری کالیفۆرنیا گومانی هەیە لەوەی کۆتاییهێنان بەو مشتومڕە پەیوەندیی بە خودی بایدنەوە هەبێت. 
نوێنەرانی تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدنیش ئەوە رەتدەکەنەوە، هەروەها نوێنەرێکی دیموکراتەکان دەڵیت بایدن لە هەڵبژاردنی رابردوودا ترەمپی دوورخستەوە، بەڵام ئەمجارە هەر لاوازیی ئەو، رەنگە بیهێنێتەوە.

 

دیمەنی دیبەیتی نێوان بایدن و ترەمپ

وتارەکانی نوسەر