با رووداوەکان دۆکیومێنت بکەین

10:19 - 2022-05-24
ئەزهەر سەمەد
295 خوێندراوەتەوە

پێویستە راگەیاندنی یەکێتی پلانی هەبێت بۆ دۆکۆمێنت کردنی رووداوەکان، تاوەکو بۆ داهاتوو هیچ لایەک بە ویستی خۆی دەستکاری مێژوو نەکات و بۆ مەرامی خۆی بیشێوێنێت.
بەشێکی زۆر لە وڵاتان فیلم یاخود درامایان لەسەر کەسایەتییە کاریگەرەکانی خۆیان دروستکردووە، بۆ نموونە میسر چەند فیلم و زنجیرە درامای لەسەر جەمال عەبدولناسر بەرهەم هێناوە، هەروا ئەو فیلمانەی لەسەر گاندی لە هیندستان هاتۆتە بەرهەم، یان ئەوەی لە ئەفریقای باشوور بۆ ماندێلا کراوە .
پێویستە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  فیلم و درامای تایبەت لەسەر مام جەلال و شەهیدەکان و رووداوە گرنگەکان دروست بکات، بۆ ئەوەی مێژووی رابردوو نەشێوێندرێت و هەرچی سەروەری ئەم حزبە هەیە بۆ لایەنەکانی دیکە ببرێن، ئەگەر ئەم باسە بەجدی وەرنەگیرێت، لاتان سەیر نەبێت بۆ داهاتوو، مرافەعەکەی مام جەلال بکرێت بە هی لایەنێکی دیکە و هەریەک لە شەهیدان شێرکۆ و حسێن مەنسور بکرێن بە شەهیدی لایەنێکی دیکە.
داستانەکان لە مێژووی یەکێتی نەمێنن، ئەوا دەبرێن و لە مێژووی چ حزبێکی تر بە دەستکەوتی خۆیان دەنووسرێنەوە.
ئەمە  جگە لەوەی ئێستا نەوەیەک هەیە کە گوێ لە سیاسییەکان ناگرێت، بۆیە دەکرێت لە رێگای فیلم و سینەماوە مام جەلال  بە نەوەی ئێستا و داهاتوو ئاشنا بکەین.

وتارەکانی نوسەر