جوچکەکان لە کۆتایی پاییزدا دەژمێردرێن..!

10:04 - 2024-09-30
خەمینە ساڵح
231 خوێندراوەتەوە

خەمینە ساڵح 


پەندێکی فارسی هەیە کە دەڵێت (جوچکەکان لە کۆتایی پاییزدا دەژمێردرێن) مەبەستی ئەم پەندە ئەوەیە کە  هەرکەسێک جوچکە بەخێو دەکات دڵی بەزۆری ژمارەکانی خۆش نەبێت، چونکە پایز وەرزێکی سەختە و پڕە لە نەخۆشی دەردی جیا جیا کە دوچاریان دەبێت، کە لەوانەیە لەناوبچن و بمرن. 

 

یەکێتی توانیویەتی دەستاودەستی دەسەڵات بکات لەنێوان چەند ئەنجومەنێکی سەرکردایەتیی جیاواز و چەند نەوەیەک کە خزمەتی تێدا کردووە، بەبێ ئەوەی لە بەر یەک هەڵبوەشێتەوە


ی.ن.ک جیاوازە

لێرەدا دەمەوێت بە چەند دێڕێک ئەو خاڵانە بخەمەڕوو کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیا دەکاتەوە، بە شێوەی هەڵسەنگاندنێکی بابەتی  :
1- کات و ساتی دروست بوون و هۆکاری دروست بوون:
یەکێتی شۆڕشێک بوو نەک حزبێکی ئاسایی لە کات و ساتێکی پڕ لە نا ئومێدی و هەرەس، لە ژێر دەسەڵاتێکی داگیرکەر و دیکتاتۆر و داپڵۆسێنەری بەعسدا دروستبوو، دامەزرێنەرەکانی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بوون کە رۆشنبیری لەو جۆرە لە 49 ساڵ لەمەوبەر زۆر کەم بوون، هەموویان زانیویانە ئەگەر دەست رژێمی بەعس بکەون دەکوژرێن و لەناو دەبرێن.
2- حزبێکی سۆشیال دیموکرات بووە و بڕوای بە دیموکراسی و ئازادی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد هەبووە و خەباتی بۆ هێنانەدیی دەسەڵاتی کوردی و حکومڕانیی کوردی کردووە.
زۆرترین رای جیاواز و فرەڕەنگ لەم حزبەدا هەبووە لە سەرەتاوە تا ئێستا.
3- توانیویەتی قۆناغە جیاوازەکان تێپەڕێنێت و خۆی بگرێتەوە لەدوای هەر کارەساتێک کە بەسەریدا هاتووە. بۆ نموونە:
* ململانێی ئیقلیمیەکان بۆ لاوزکردن و لەناوبردنی
* ململانێی ناوخۆیی و کرمی ناوخۆیی کە قەدی حزب کلۆر دەکات، کوتلە و کوتلەگەری.
* ململانێی نێوان حزبە کوردستانییەکان بۆ لاواز کردن و لەناوبردنی یەکتری.
* خۆنەفرۆشتن و خۆڕاگری بەرامبەر هەوڵەکانی لەناوبردنی حزبەکە بە کوژانەوەی شۆڕشەکە لەسەرچاوەوە. 
4- مانەوە و لە دەستنەدانی جەماوەر و  هەستی کوردانە و خزمەتکردن، لەکاتی گەیشتن بە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی هەرێم و ناوچەکە، سەرەڕای کەم ئەزموونی، لە بەڕێوەبەرایەتی و حکومەتداری کردن، چونکە گۆڕینی قۆناغی شاخ بۆ شار لە هەموو شۆڕشەکانی جیهاندا قۆناغێکی هەستیار و گرنگە، ئەگەری گۆڕینی شۆڕشی هەیە بۆ دیکتاتۆری، بەڵام یەکێتی هەر لە چوارچێوەی دیموکراسیدا خۆی هێشتۆتەوە.
5- یەکێتی توانیویەتی دەستاودەستی دەسەڵات بکات لەنێوان چەند ئەنجومەنێکی سەرکردایەتی جیاواز و چەند نەوەیەک کە خزمەتی تێدا کردووە، بەبێ ئەوەی لە بەریەک هەڵبوەشێتەوە.
6- شۆڕشی  یەکێتی نسکۆی نییە و خەباتی بێپسانەوە بووە، سەرەڕای گوشارە زۆرە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، هەرگیز خۆی نەداوە بەدەستەوە و لە خەبات رانەوەستاوە، هەزاران شەهید و قوربانی داوە لەو پێناوەدا.
7- یەکێتی دەستی لە ستراتیژ و خەبات و ئامانجە کوردایەتییەکە هەڵنەگرتووە و هەمیشە هەوڵی بۆ گەڕانەوەی خاکە داگیرکراوەکانی کوردستان داوە و تەنانەت بەهۆی پشتیوانیکردن لە کوردانی پارچەکانی تری کوردستان، زۆربەی جار تووشی سزا و هەڕەشەو روبەڕوبوونەوە بۆتەوە.
8- خاوەنی کادری دڵسۆز و زیرەکە و توانیویانە تا رادەیەکی باش لە خەبات و ململانێی دیپلۆماسیدا لە بەرامبەر فرت و فێڵی حزبە نەیارە کوردی و عیراقییەکان لە بەغدا خۆ رابگرن.
چەندین لایەن و رێکخراو، لەژێر چەتری ئەم ئازادییەدا دروستبوون کە یەکێتی بە خوێن، بەدەستی هێناوە .
بۆیە پێویستە گەنجەکانمان بە دروشمی باق و بریقی بێبنەما هەڵنەخەڵەتێن و بزانن کە مانەوە بە مەردایەتی هەروا ئاسان نییە و بە هەموو حزبێك ناکرێت.

وتارەکانی نوسەر