بۆتە حکومەتی زۆنێک

09:41 - 2022-12-30
خەمینە ساڵح
423 خوێندراوەتەوە

بەدەر لە هەموو ئەدایەکی ئیداری لە ئێستادا ئەوەی لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمدا زۆر بەڕوونی دەبینرێت و جێ ی داخە ئەوەیە کە لە بری حکومەتی هەرێمێک بێت زیاتر لە حکومەتی زۆنێک دەچێت و هەموو بایەخێک و سەرنجێکی تەنها لەسەر زۆنێکەو زۆنی سلێمانی و دەوروبەری نەک پشت گوێ خستووە بەڵکو دەڵێی سزای بەسەردا سەپێنراوە ئەو شارەی کە هەمیشە بەپێشەنگی رۆشنبیری و هونەر و جوانی ناو دەهێنراو ناسرابوو  ئێستا وەک گوڵێکی ژاکاوی بێ ئاو کراو چاوەڕوانی وشکبوونین نەک هیچ هاوکاری و خزمەت گوزارییەک بۆ دانیشتوانی ئەم زۆنە نییە بەڵکو خەڵک بێ کارو بێ نان کراوە و رۆژ لەدوای رۆژ گوزەرانیان سەختتر و دژوارتر دەبێت، خۆ لە هەمانکاتیشدا وەک مووچە حاڵی وایە باجی حکومەتیش رۆژ دوای رۆژ زیاترو قورستر دەکرێت لەسەر هاووڵاتیان، بەداخەوە خەریکە توێژی گەنج ئەو توێژەی کە توانای داهێنان و بەرەو پێش بردنی وڵاتی هەیە نامێنێت و سەراپا وڵات جێ دەهێڵن هێندەش خێریان لێ نەبینیوە کە تەنها ئاوڕێک بۆ دوا بدەنەوە.

٭ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی 
لێپرسراوی بۆردی ئەرشیف و مێژوو

وتارەکانی نوسەر