شاره‌زایان، سیاسه‌تی رووناكبیریی وڵاتان به‌و هێزه نه‌رمه داده‌نێن، كه حكومه‌ته‌كانیان داڕێژه‌ریه‌تی و رۆڵی هه‌یه له بره‌ودان به لایه‌نی شارستانی و باری ئابووریی وڵاتان و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و داهێنان و پێشكه‌وتنه‌كان. بێگومان به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ر بوارێكیش له‌و بوارانه‌ی باسم كردن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بره‌ودان به ئاستی رۆشنیریی داده‌نێن. خۆی له دنیادا وڵاته‌كان له‌ڕێی سیاسه‌تی كه‌لتورییانه‌وه پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و خۆشیان به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌ناسێنن. هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له سیاسه‌ته رۆشنبیرییه‌كه‌یاندا ده‌ڕژێته خانه‌ی كه‌لتوره ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیانه‌وه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌لتوری بێگانه و هه‌ندێجاریش دوژمنه‌كانی نەتەوەکەیانەوە. راسته میلله‌تێكی ئاشتیخوازین به‌ڵام مه‌رج نییه مافخوراوبین، كردارێكی سه‌یر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هیچ ستراتیژ و دووربینییه‌ك له سیاسه‌تی گشتیی رووناكبیریی یان میدیاییماندا نه‌بێت. حیكمه‌ت له‌وه‌دا چییه واجیهه و سومبولی پڕۆژه و پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌كانمان هه‌رگیز كورد نه‌بن به‌ڵكو زۆربه‌ی جار توركبن، ئینجا چ توركێكیش، خۆ ئیسماعیل بێشكچی یان بایده‌میر یان ده‌میرتاش ناكه‌ن به لۆگۆی پرۆژه‌كان به‌ڵكو كه‌سانێك ده‌هێنن كه خه‌ڵك چاره‌یانی ناوێت و هاتنیان بۆ كوردستان ناره‌زایی جه‌ماوه‌ریی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نا كه توركن خۆ كورد میلله‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رست نییه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌هێنرێن هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌یه‌ن ده‌رهه‌ق به كورد هه‌بووه یان هه‌یه و پاره و خاك و سامانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌سه‌ردا ده‌بارێنرێت كه خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ترن به‌و سامانه چونكه مافی خۆیانه. نزیكترین نموونه پێشوازی كردن بوو له هونه‌رمه‌ندی تورك بوراك ئۆزچیڤیت له هه‌ولێر كه ریكلامچییه‌كی پله یه‌كی پڕۆژه‌ی پاڤیلیۆن و ده‌ریاچه ده‌ستكرده‌كه‌یه‌تی و پێشتریش تاتڵیساز و هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس، هه‌مان رۆڵیان دراوه‌تێ. لێره‌دا پرسیارێك به بیرماندا دێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا هونه‌رمه‌ندی كورد هێنده جه‌ماوه‌ریی و خاوه‌ن كاریزما نییه تا هه‌مان رۆڵ و زیاتریش له بواری بره‌ودان به لایه‌نی ئابووریماندا بگێڕێت؟
ئه‌گه‌ر پرۆژه زه‌به‌لاح و بچووكه‌كانیش له پێناوی هاووڵاتیاندان به ویژدانتان ئه‌وه هه‌ر به‌سیما گشتییه‌كه‌یدا هاووڵاتییه‌كی كه له توركیا ده‌ژی خۆی و كه‌لتوره‌كه‌ی تێدا ده‌بینێته‌وه یان كوردێك كه له كوردستان ده‌ژی و ده‌ستی له‌سه‌ر دڵیه‌تی موچه‌ی مانگانه‌كه‌ی له به‌غداوه له كاتی خۆیدا بگات؟!
ئازیزان ناسنامه‌ی كه‌لتوریی هه‌ر وڵاتێك ره‌نگدانه‌وه‌ی سیمای گشتیی ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ك هی ده‌روجیرانه‌كه‌ی، ئێمه كه‌ی فێری ئه‌و حیكمه‌ته ده‌بین كه ئه‌گه‌ر خۆمان و كه‌لتوره ره‌نگین و ره‌سه‌نه‌كه‌مان نمایشبكه‌ین، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه سه‌رنجڕاكێشتر و زۆر زیاتر جێگه‌ی رێزی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش ده‌بین.