له یوبێلی په‌نجا ساڵه‌یدا، ئاینده‌ی یه‌كێتی به رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی گه‌نج بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی موژده‌به‌خشه
نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی كارێكی قورس و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پڕ شانازییه، ئێستا كه بیرده‌كه‌مه‌وه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مانه‌ی ئه‌م حزبه‌ی تێدا دامه‌زرا، كه منداڵێكی بێخه‌به‌ر له دنیا و سیاسه‌ت و له گوندێكی دووره‌ده‌ست ده‌ژیام، ئه‌وكات له ترسی تۆپ و ته‌یاره دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌چووینه ناو ئه‌شكه‌وت و كونه ته‌یاره‌وه، به‌ڵام كه شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به رابه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و پێشمه‌رگه هاته‌وه بۆ گونده‌كه‌مان، یه‌كه‌م فه‌رمانده كه بینیم شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی بوو.
یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه
دوای چه‌ند ساڵێك له‌وه كه گه‌وره‌تربووم، كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیم ناسی، له‌ڕێگه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی كه‌لارییه‌وه كه دواتر بوو به‌ژێر ئه‌شكه‌وتی داری خله‌وه و شه‌هید بوو، ئه‌وكات باسی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ كردم له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لیی په‌رله‌مان، هه‌ر له‌وانه‌وه ئاشنای سیاسه‌ت و ره‌وتی ماركسی و شۆڕشی كوردستان بووم و ده‌ستمکرد به خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی.
كه هاتمه سلێمانیش بۆ خوێندنی په‌یمانگەی پێگه‌یاندنی مامۆستایان، له‌گه‌ڵ رێكخسته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری 1982م كرد و دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ لادێ، سامان گه‌رمیانی سه‌رتیپی ئه‌وكاته‌ی تیپی 51 گه‌رمیان هات بۆ گونده‌كه‌مان، داوای كرد كه باسی راپەڕین و خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی بكه‌م، منیش له‌ناو كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه و به‌رپرسه‌كانیان باسی ئه‌و خۆپیشاندانه‌م كرد.
سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازییه بۆ ئه‌م حزبه، نه‌وه‌ستان و كۆڵنه‌دانێتی له خه‌بات دژبه رژێمی سه‌دام و حزبی به‌عس، له‌گه‌ڵ هه‌موو راوه‌دونانی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كان بۆ سەر رێكخستنه‌كانی و هه‌روه‌ها شه‌ڕی تۆپ و ته‌یاره له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا .
درێغی نه‌كردن له خه‌بات
یه‌كێتی له‌مێژووی خۆیدا، درێغی نه‌كردووه له خه‌بات و هه‌موو رێگەكانیشی تاقیكردووەته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد، كاتێك له دانوستاندا حكومه‌تی عیراق ئه‌و مافانه‌ی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت، یه‌كێتی ده‌ستی به شه‌ڕ كردووەته‌وه، ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و نه‌هامه‌تییه‌كانی تریش نه‌یانتوانیوه ئه‌م حزبه له خه‌بات سارد بكه‌نه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه یه‌كێتی درێژه‌ی به خه‌باتی خۆی دا، تا گه‌یشت به راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواتریش ئه‌م حزبه بوو به ئه‌ندامی كارای رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ، به‌رده‌وامیشی دا به‌و خه‌باته تا رووخانی رژێمی به‌عس به‌ته‌واوی له عیراق و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو مام جه‌لال-ه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریین بۆ یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌ی وره و وزه‌ی یه‌كێتی
سه‌رچاوه‌ی وره و وزه‌ی یه‌كێتیش، خۆشه‌ویستیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و خوێنی 24 هه‌زار شه‌هیدی ئه‌م حزبه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پشتیوانیی یه‌كێتی بووه له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی زامنی دیموكراسی و مافەکانی خه‌ڵكی كوردستان بووه، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه و له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی پاڵپشتی ئازادیی بیروڕا و مافی ژنان و رۆژنامه‌گه‌ریی ئازادیشە له هه‌رێم. یه‌كێتیبوون شانازییه‌كی گه‌وره‌یه.
بابه‌تێكی گرنگتر له‌م یاده مه‌زنه‌دا، كه پێویسته بێڵێم و بیری هه‌موو هه‌ڤاڵان و دۆستانی یه‌كێتیی بهێنمه‌وه، ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ندێک ره‌وت و كۆمه‌ڵ و كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی ئه‌م حزبه‌وه هه‌وڵدراوه، به‌ده‌ر له یه‌كێتی، چانسی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه و ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م حزبه، به‌ڵام سەرەنجام هه‌موویان شكستیان خواردووە و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوە ته‌نها دروستكردنی كێشه و ئاسته‌نگ و سه‌رقاڵكردنی یه‌كێتی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بوو بۆ نه‌یار و ركابه‌ره سیاسییه‌كان بۆئه‌وه‌ی له پێگه‌ی یه‌كێتی و ناوچه‌ی هه‌ژموونی بده‌ن.
به ئومێده‌وه له ئاینده ده‌ڕوانێت
له یوبێلی په‌نجا ساڵه‌یدا، ئاینده‌ی یه‌كێتی به رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی گه‌نج بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی موژده‌به‌خشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه كۆتایی به پاشاگه‌ردانی و فره كوێخایی هێنا، ئێستاش یه‌كێتی دوای پێنجەمین كۆنگره و یەکەمین و دووەمین دیدار، حزبێكی یه‌كگرتوو و تۆكمه و خاوه‌ن بڕیاره و به‌وپه‌ڕی ئومێده‌وه بۆ ئاینده ده‌ڕوانێت و كار بۆ یه‌كسانی و سه‌روه‌ریی یاسا و ئاشتی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و كۆتاییهێنان به قۆرخكاری له حوكمڕانی هه‌رێمدا ده‌كات.