بەر لەتێهەڵچوون
*لە 20ی شوباتی 1975 سامی عەبدولڕەحمان چووە قاهیرە، لەوێ ئەنوەر سادات لە ئەگەری رێککەوتنی عیراق و ئێران ئاگاداری کردەوە.
*نووسینگــــــــــــــەی پـــــــــــــــــاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوام داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دەکرد، هەوڵەکانی بۆ نزیکبوونەوەی هەردوو وڵات چڕبکاتەوە.
*رۆژی 4/3/1975 کۆبوونەوەی (ئۆپیک) لە جەزائیر دەستیپێکرد، هەواری بۆمیدەینی سەرۆکی جەزائیر، کۆبوونەوەکەی کردە وێستگەی نزیکبوونەوەی سەدام حسێن و محەمەد رەزا پەهلەوی شای ئێران.
*رۆژی 6/3/1975 رێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان هەردوولادا واژۆکرا، عیراق دەستبەرداری بەشێک لە ئاوی شەتوڵعەرەب بوو، لەبەرامبەردا ئێران دەستبەرداری هاوکاریی کورد بوو.
* لە 19,18,17ی ئازار سەرکردایەتی شۆڕش پاش گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە تاران و بێئومێدبوونی لە شای ئێران، بڕیاری کۆتاییپێهێنانی شۆڕشی ئەیلولی دا.
*لە 20/3/1975 رەشید سندی لە رادیۆی دەنگی کوردستانەوە و بە ناوی سەرکردایەتییەوە، بەیاننامەی کۆتایی هاتنی شۆڕشی خوێندەوە.
* شۆڕشی ئەیلول کە تەمەنی 13 ساڵ و 4 مانگ و 5 رۆژدا بوو کە کۆتایی پێهات، لەکاتێکدا خاوەنی زیاتر لە 100 هەزار چەکدار بوو، مام جەلال پاش بیستنی چەکدانان و تەسلیمبوون وتبووی، (ئەگەر 100 هەزار کۆتر لە شاخەکانی کوردستان بەرەڵلا بکەیت، بە شەش مانگ ناگیرێنەوە).
مام جەلال لە 10/3/1975 بە نامە لەگەڵ ناوەندی کۆمەڵە لە گفتوگۆکردندا بوو، ناوەندی کۆمەڵەش لە ناوەڕاستی مانگی پێنج پاش شیکردنەوە و لێکدانەوەی بیرۆکەکەی سەرۆک مام جەلال، بڕیاریاندا پاڵپشتی بکەن
ژانی بوونێکی تر
*رۆژی 23/3/1975، د. فوئاد مەعسوم چوو بۆ بەیروت و مام جەلالی لە دواین رووداو و پێشهاتەکان ئاگادارکردەوە، بە رەسمی داوای لە مام جەلال کردبوو، دەستپێشخەرییەک بۆ بەردەوامبوون بە خەبات و تێکۆشان بکات، هەرچەند سەدام لە 7/4/1975 وتبووی دارخورما لە چیاکانی کوردستان سەوز دەبێت، بەڵام پێشمەرگە جارێکی دیکە دروست نابێتەوە.
*سەرۆک مام جەلالیش لەو ماوەیەدا لە دیمەشق، قاهیرە، بەیروت و تەرابلوس لە هاتوچۆی بەردەوامدا بوو، تاوەکو هەموو تێکۆشەرانی کورد لە چەپەوە بۆ راست لە رێکخراوێکی فراواندا یەکبخات.
*مام جەلال لە 10/3/1975 بە نامە لەگەڵ ناوەندی کۆمەڵە لە گفتوگۆکردندا بوو، ناوەندی کۆمەڵەش لە ناوەڕاستی مانگی پێنج پاش شیکردنەوە و لێکدانەوەی بیرۆکەکەی سەرۆک مام جەلال، بڕیاریاندا پاڵپشتی بکەن.
*رۆژی 22/5/1975 چایخانەی توڵەیتۆڵە، بوو بە یەکەم وێستگەی بەڕێکەوتنی شەمەندۆفێرێکی نوێی خەبات لە کوردستان.
* پاش یەکەم بڵاوکراوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مام جەلال بەیاننامەکەی بردە بەرلین، د. کەمال فوئاد بڕگەیەکی لەبارەی هاوخەباتی پارچەکانی تری کوردستانەوە بۆ زیادکرد.
*رۆژی 6/1/1975 دووەمین بەیاننامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوبۆوە.
*رۆژی 6/11/1975 بزووتنەوەی سۆشیالیست، بۆ هاوخەباتی لەگەڵ یەکێتی، عومەر مستەفای ناردە ناو دەستەی دامەزرێنەرەوە، ئەو بزووتنەوەیەش تێکەڵ بەم رێکخراوە نوێیە بوو.
*خەتی گشتی کە لە حەوت ئەندامەکەی دەستەی دامەزرێنەر پێکهاتبوو، بوون بە باڵی سێیەمی ناو رێکخراوە نوێیەکە.
*هەرسێ رێکخراوەکە، سەرەڕای جیاوازیی ئایدیۆلۆژیای سیاسییان، بەڵام بڕیاریاندا (هێزێکی چەکدار، راگەیاندن، پەیوەندییەکی دەرەوە و ناوەوەی بەهێز و بودجەیەک)ی هاوبەشیان هەبێت و رووبەڕووی سیاسەتی رژێمی بەعس ببنەوە لە عیراق.
سەراب دەبێتە کانی
*رۆژی 13/12/1975 رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەیەکجاری لە ڤییەنناوە گەڕایەوە شام و سەرپەرشتیی ناردنی یەکەمین چوار مەفرەزەی کرد بۆ ناوەوەی باشووری کوردستان.
*لە ساڵی دووەمی تەمەنیدا و لە 1/6/1976 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جاڕی خەباتی چەکداری دا و 38 پێشمەرگە بە فەرماندەیی شەهید (ئیبراهیم عەزۆ) و بە چاوساغی (نەجمەدین بیۆکایا) رەوانەی کوردستان کرانەوە، سەرجەمی ئەو پێشمەرگانەش لە نێوان 13/7/1976 بۆ 19/10/1976 بە چەند شێوازێک و لە چەند شوێنێک شەهید کران.
*سەرکردایەتیی ناوخۆی کۆمەڵە، لە 26/6/1976 لەسەر راسپاردەی سەرۆک مام جەلال یەکەم مەفرەزەی لە شارەزوور رێکخست و شەوی 11/7/1976 لەسەر رێگەی خورماڵ – سەید سادق بۆسەیەکیان بۆ هێزەکانی رژێم دانا، شەوی 30/7/1976 ئەو مەفرەزەیەی شارەزوور هێرش دەبەنە سەر شەوە ئاهەنگێک کە هێزەکانی بەعس بەبۆنەی 30ی تەممووزەوە سازیان کردبوو.
*فاتیح شێخ حەیدەر لە 14/9/1976 لە گوندی قاینجە دەبێتە یەکەم شەهیدی ئەم شۆڕشە نوێیە.
بەم شێوەیە خەباتی چەکداری و سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تائێستا بەردەوامە و بەچەندین قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە، بەڵام هەر جارەو لە بەرگ و شێوازێکی دیکەدا تێهەڵچووەتەوە.
رۆژی 22/5/1975 چایخانەی توڵەیتۆڵە، بوو بە یەکەم وێستگەی بە رێکەوتنی شەمەندۆفێرێکی نوێی خەبات لە کوردستان
سەرچاوەکان
1-ئینسکڵۆپیدیای ی.ن.ک چاپی چوارەم
2-ئازاد سەراوی، تۆماری سەروەری.
3-م. عوسمان کانی پانکەیی، سەروەرییەکانی یەکێتی لە رۆژگارە سەختەکانی گەلی کورددا.
4-نەوشیروان مستەفا ئەمین، لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ. پەنجەکان یەکتری دەشکێنن.
5-د.سەروەر عەبدولڕەحمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی خەبات.
6-ژیرار چالیاند، گەلێکی پەشموردە و نیشتمانێکی پەرت.
7-حیکمەت محەمەد کەریم (مەلا بەختیار)، شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەم.
8-راهی رەهبەر، شۆڕشی نوێی گەلەکەمان.
9-برایم جەلال، چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە.
10-نەوزادی موهەندیس، کرۆنۆلۆژیای خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.