رۆژانه ده‌یان دیمه‌ن و وێنه‌ی بازاڕه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین، چۆڵ و لاواز و سست و بێ جووڵه‌ن، ئه‌م دیارده‌یه له ئابووریدا به مه‌رگی بازاڕ ناوده‌برێت.
مه‌رگی بازاڕ، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته ئابوورییه‌كان، چونکە بازاڕه‌كان گرنگترین پێگه‌ی ئابووریی هه‌ر هه‌رێم و ده‌وڵه‌تێكن. له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا، بازاڕه‌كانی هه‌رێم رۆژانه مامه‌ڵه‌ی ده‌یان و سه‌دان ملیۆن دۆلار و دیناری تێدا ده‌كرا.
ئه‌و ته‌وژمه نه‌ختینه‌یه‌ی كه زیاتر له دوو مانگه نه‌هاتووه‌ته هه‌رێمه‌وه، كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستکردن و جووڵه‌ی پاره و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و دارایی دروست كردووه، به‌و پێیه‌ی مانگانه ته‌نها بۆ مووچه نزیكه‌ی 960 ملیار دینار ده‌درا به مووچه‌خۆران، له‌گه‌ڵ خه‌رجییه رۆژانه و به‌رده‌وامه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه مانگانه 158 ملیار دیناره، ئه‌ویش راگیراوه، كه‌واته جاران زیاتر له یه‌ك ترلیۆن و 100 ملیار دینار ده‌ستاوده‌ستی ده‌كرد، ئه‌م ته‌وژمه زیاتر له دوو مانگه نه‌هاتووه و به دڵنیاییه‌وه نه‌بوونی ئه‌م قه‌باره گه‌وره‌یه‌ی پاره، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی رووبەڕووی مه‌رگ كردووەتەوە.
زۆریان دایانخستووە
به‌پێی هه‌ندێک له راپۆرته‌كان، قه‌باره‌ی فرۆشی فرۆشیاران به‌ڕێژه‌ی ٪75 دابه‌زیوه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک شوێن فرۆشیاران بۆ دووركه‌وتنه‌وه له زه‌ره‌ر و زیان و تێچوونه‌كانیان، ده‌رگای فرۆشگەكانیان داخستووه.
له راستیدا دەستەواژەی (مردنی بازاڕ) دەستەواژەیەکی باو نییە لە چوارچێوەی قەیرانی دارایی و ئابووریدا، لەوانەیە هەڵەتێگەیشتن لە وشەکاندا هەبێت یان به‌زاراوەیەکی نادروست ئه‌ژمار بكرێت. قەیرانی دارایی بە شێوازی جۆراوجۆر کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان هەیە، وەک دابەزینی بەهای سەرمایە، لەدەستدانی متمانە به ئابووری نیشتمانی، زیادبوونی رێژه‌ی بێكاری و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی و زۆری دیکەش.. بەڵام نابنە هۆی مردنی بازاڕ بە مانای وشە، قەیرانەکان لەوانەیە ببنە هۆی داڕمانی هەندێک کۆمپانیا یان کەرت، بەڵام بازاڕ بەگشتی بەردەوامە لە کارکردن، هەرچەندە لە حاڵەتی شڵەژاندایە، بەڵام ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مجاره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، قورس‌تر و كاریگه‌رتره به گشتی و له‌سه‌ر بازاڕه‌كان به‌تایبه‌تی.
کەمیی خواست
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دیارده‌ی مه‌رگی بازاڕه‌كان، كه‌میی خواست و داواكاریی به‌كاربه‌رانه بۆ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگە. مه‌رگی بازاڕه‌كان به مانای ته‌واو نه‌مانی بازاڕه‌كان نییه، به‌ڵكو لاوازیی و سستیی و كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و ده‌ستاوده‌ستكردنی پاره‌یه.
ئه‌وه‌ی لەمڕۆی بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا ده‌گوزه‌رێ، كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی به‌كاربه‌رانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای دارایی و نه‌ختینه‌یی مووچه‌خۆرانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، كه به‌دڵنیاییه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی، نه‌بوونی مووچه‌یه.
نوزەیەکیان تێدا ماوە
بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی وابه‌سته و گرێدراوه به مووچه‌وه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی لە مووچەدا، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر سروشت و قه‌باره‌ی بازاڕه‌كان.
به‌داخه‌وه كه‌رته‌كانی تری ئابووری له هه‌رێمدا، سست و لاوازن و به‌هه‌مان شێوه‌ی بازاڕه‌كان، وابه‌سته‌ن به مووچه‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستای بازاڕه‌كانی هه‌رێم، ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی مووچه و پاره‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و به‌رده‌وام بن، به‌دڵنیاییه‌وه بازاڕه‌كانی هه‌رێم، ئەگەر تا ئێستاش نوزەیەکیان تێدا مابێت، ئەو کات به‌ته‌واوی تووشی دیارده‌ی مه‌رگی بازاڕ ده‌بن.
بێبازاڕی هەموو شار و شارۆچکەکانی گرتۆتەوە فۆتۆ: حەمە عومەر