بە گوێرەی ئاماری راگەیەندراو لە هه‌رێمی كوردستاندا، نزیکەی یه‌ك ملیۆن دوو سه‌د و په‌نجاو پێنج هه‌زار مووچه‌خۆر هەن، حکومەتی هەرێم مانگانه بۆ مووچه پێویستی به نزیكه‌ی 950 ملیار تا ترلیۆنێك دینار هه‌یه.
كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، زیاتر له 10 ساڵه سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌رده‌وامه، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵی كابینه‌كه‌ی سودانی، دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی و رێكکه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، له‌به‌رامبه‌ردا ناردنی ٪50ی داهاتی نانه‌وتی و له هه‌مانكاتدا ته‌سلیمكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانە به سۆمۆ، جێگیركردنی رێژه‌ی٪12،67 ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه. به‌ڵام تا ئێستا به‌ته‌واوی ئه‌م بڕیار و رێکكه‌وتنانه جێبه‌جێنه‌كراون و هه‌ردوولا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كه‌متەرخه‌می و پاپه‌ندنه‌بوون به بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كانه‌وه. لایه‌نی ده‌روونیی مووچه‌خۆران به گشتی و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به‌تایبه‌تی باش نییە، دۆخی ده‌روونیی زۆربه‌یان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی موووچه‌وه، ناجێگیر و نا ئارامه، بۆ هه‌موو ئه‌و مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی و ژیانیان ته‌نها مووچه‌یه. به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی كه كرێچی و خاوه‌ه‌نی منداڵی زۆرن، یان ئه‌و خێزانانه‌ی كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه.
به‌ڕاستی دواكه‌وتنی مووچه، شه‌ڕێكی قورس و گرانی ده‌روونییه له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی مووچه‌خۆران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سۆشیال‌میدیا و راگه‌یاندنه‌كان زیاتر ئاگری ئه‌م شه‌ڕه ده‌روونییه له‌لای مووچه‌خۆران گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست، به‌بێ بوونی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، ته‌نها له‌پێناوی زیادكردنی لایك و كۆمێنت و ڤییو، له‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی چواردا، به ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵی ناڕاست بڵاوكرانە‌وه و سه‌ره‌نجام هیچ هه‌واڵێك له‌و پڕۆپاگه‌ندانه راست ده‌رنه‌چوو! ته‌نها ژانه‌سه‌ر و خه‌می زیاتری خسته‌سه‌ر خه‌مه‌كانی تری خەڵک.
ئه‌م بارودۆخه‌ی مووچه، ته‌نها زیانی ده‌روونیی بۆ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو هه‌ر دواكه‌وتنێك له مووچه، راسته‌وخۆ كۆی پلان و پرۆژه‌ی خێزانه‌كان شپرزه ده‌كات و سه‌ره‌نجام كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ كۆی چالاكییه ئابووریییه‌كانی كۆمه‌ڵگە، ئه‌م دیاردەیە‌ش به ئاشكرا به رووخساری بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه دیاره، چونكه زیاتر له‌ماوه‌ی دوو كابینه‌ی حكومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان یاسای بودجه‌ی نییه و له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌شه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌كانمان نییه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دروستكردنی نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای فرۆشیاران و دوكانداران.
به‌دڵنیاییه‌وه باری ده‌روونیی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران، ناڕێكه و ناته‌ندروسته، زۆربه‌یان تووشی گرێی ده‌روونیی مووچه بوونه‌ته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك دوور بن له ده‌ره‌نجامی دواكه‌وتنی مووچه، به‌تایبه‌تی ده‌رده ده‌روونییه‌كان، پێویسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی مووچه و بودجه بكرێت، چونكه دۆخی نائارامی مووچه‌خۆران به‌ده‌ست دواكه‌وتنی مووچه و نادڵنیایی لەکاتی پێدانی مووچە، بارودۆخی ده‌روونیی هه‌موو لایه‌كی بێ ئۆقره کردووە و تێکیداوه.
لەگەڵ ئەوەی مووچە لە کاتی خۆیدا نادرێت پرۆسەی دابەشکردنیشی زەحمەت دەبێت