ساڵانە لە ناوەڕاستی بەهاردا و له وه‌رزی دروێنه‌ی بەرهەمی گەنم و جۆدا، هەروەها لە دوای وشکبوونی پووش و پاوان و دارستانه‌كان لە هەرێمی کوردستان، لێره‌و له‌وێ ده‌بینین و ده‌بیستین دەیان و سەدان دۆنم دانەوێڵە و پووش و پاوان به هۆكاری جیاواز ده‌سووتێن زیانی گەورە بە بەرهەمی دانەوێڵە و لەوەڕگاکان و ژینگەش دەگەیەنێت.
لەناوچوونی بەرهەمی دانەوێڵە بە گشتی و گەنم و جۆ بە تایبەتی، زیانێکی گەورەی دارایی و ئابوورییە بۆ جووتیار و خاوەن زەوییەکان، چونکە لەلایەک ناتوانێت بەرهەمی ئەمساڵ بەدەستبهێنێت، لەلایەکی ترەوە تێچوونی بەرهەمهێنان لە تۆ‌و و پەینی کیمیایی و ..هتد، لەسەر شانی دەکەوێت بەبێ ئەوەی هیچ داهاتێکی دەستکەوتبێت.
سووتانی دانەوێڵە و پووش و پاوانەکان، زیانی ژینگەیی دەبێت و بە سەدان باڵندە و ئاژەڵی کێوی لەناودەچن و هێلانە و کولانە و بێچووەکانیان لەدەست دەدەن
مەترسی بۆسەر ئاژەڵی کێوی
هەروەک چۆن سووتانی بەرهەمی دانەوێڵە پێش هەڵگرتنەوەی زیانی دارایی و ئابوورییە، سووتانی بەدەیان دۆنم لەپووش و پاوانیش زیانێکی تری ئابوورییە بە گشتی بۆ ئابووری هەرێم و کەرتی مەڕوماڵات بە تایبەتی، چونکە پووش و پاوانەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی و سامانێكی گرنگن و جووتیار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵات پشتی پێدەبەستێ.
سەرەڕای ئەو زیانانە، سووتانی دانەوێڵە و پووش و پاوانەکان، زیانی ژینگەیی دەبێت و ژینگە پیس دەکات، بەهۆی پیسبوونی ژینگەشەوە مەترسی بۆ سەر تەندروستی گشتی دانیشتوان دروست دەکات، جگە لەوەش بەسەدان باڵندە و ئاژەڵی کێوی لەناودەچن و هێلانە و کولانە و بێچووەکانیان لەدەست دەدەن، هەموو ئەمانەش زیانن بۆ ژینگە و ئابووری و دارایی هەرێم.
تۆڕێكی به‌ربڵاوی په‌یوه‌ندی
به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆر و گه‌ورانه‌وه، پێویست ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگریی شارستانی و بنكه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا به وردی و له رێگه‌ی تۆڕێكی به‌ربڵاوی په‌یوه‌ندی و گشتگیره‌وه چاودێری سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت گرنگه مه‌فره‌زه‌ی ئێشگیری به‌رده‌وام له‌هه‌ندێک جێگا هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا به‌زووترین كات تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست له‌پێناو پاراستنی پووش و پاوان و ده‌غڵ و دانه‌وێڵه‌ی كوردستان.