لە رێی چەند تاوەرێکەوە هەوای شارە پیسەکان خاوێن دەکرێتەوە

11:22 - 2023-06-28
ژینگە
341 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پسپۆڕی بواری کەشناسی لە هندستان، پڕۆژەیەکی نوێی پاکژکردنەوەی هەوایان راگەیاند.
خاوەنی سەرەکی بیرۆکەکە، ژن و مێردێکی هندین و بۆ پاکژکردنەوەی هەوای شاری نیودەلهی، کە یەکێکە لە پیسترین شارەکانی جیهان، چەند تاوەرێکی پاکژکردنەوەی هەوایان دروست کرد.
هەر تاوەرێک لە چەند خانە و ژوورێکی تایبەتی پێک دێت. هەوای پیس و گەرمی لێ دەچێتە ژوورەوە و هەوای فێنک و خاوێن دەردەدات.
هەر یەکێک لەو تاوەرانە، پێنج مەتر و نیو بەرزن و لە پارک و شوێنە گشتییەکاندا دانراوە. هەر تاوەرێکیش، زیاتر لە 30 ملیۆن مەتر چوار گۆشە، هەوا خاوێن دەکاتەوە.
لە پلانیاندایە ئەگەر لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە سەرکەوت، چەند تاوەرێکی گەورەتر دروست بکەن. بە جۆرێک لە ناوەڕاستی شارەکاندا بە بەرزی 18 مەتر و لە دەرەوەی شارەکانیش بە بەرزی 60 مەتر چەند تاوەرێک دروست بکەن بۆ ئەوەی هەوای هەموو شارەکە خاوێن بکاتەوە.
هەروەها بڕیارە ئەو بیرۆکەیە لە چەند شارێکی ئەوروپا و ئەمریکا دووبارە بکرێتەوە.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن

ئا: هەڤاڵ هاوار

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان