بۆ جوتیارانی قەرەداغ و بازیان و شارباژێڕ و ماوەت: گەنمەکان رادەست بکەن

04:58 - 2025-07-05
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاندووە، سبەینێ جوتیارانی ناوچەکانی قەرەداغ، بازیان، شارباژێڕ و ماوەت  بێن و گەنمەکانیان رادەستبکەن.


بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا گەنم لە سەرجەم جوتیارانی ناوچە جیاجیاکانی سلێمانی وەرگیراوە و بڕێکی کەم لە سنووری قەرەداغ، بازیان، شارباژێڕ و ماوەت ماوە و سبەی یەکشەممە 6ی تەمموز، ئەو بڕە لە جوتیاران وەردەگیرێت.

راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە، 114 هەزار تۆن گەنمە و بەراورد بە ساڵی رابردوو، بڕی گەنمی وەرگیراو بۆ نیوە کەمتر بووەتەوە بەوپێیەی ساڵی رابردوو 282 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیرابوو.

دەشڵێت، کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رۆژی 10ی ئەم مانگەیە و دیار نییە کە وادەکە درێژدەکرێتەوە یاخود نا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان