ئۆپیک بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات و عیراقیش سوودمەند دەبێت

09:19 - 2025-07-05
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا لە مانگی ئابدا بەبڕی 548 هەزار بەرمیل  بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا زیاد بکات، عیراقیش لە بڕیارەکە سوودمەند دەبێت.

لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا هەشت ئەندامی سەرەکیی ئۆپیک پڵەس کە ئەوانیش بریتین لە سعودیە، رووسیا، عیراق، ئیمارات، کوەیت، کازاخستان، جەزائیر و عوممان، بڕیاری زیادکردنەکەیانداوە و لە مانگی ئابدا جێبەجێدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموز، زیادکردنی 411 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا پەسند کرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان