وەزارەتی نەوتی
عیراق داھاتی ھەناردەی نەوتی مانگی حوزەیرانی راگەیاند، کە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە.
وەزارەتەکە لە
راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە مانگی حوزەیراندا، رۆژانە سێ ملیۆن و 335 ھەزار
بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتی دەکاتە 100 ملیۆن و 59 ھەزار و 52 بەرمیل نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لەو بڕە زیاتر لە 98 ملیۆن و 725 ھەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە
ھەناردەکراوە، زیاتر لە ملیۆنێک و 33 ھەزار بەرمیلیشی لە گەیارەوە ھەناردەکراوە.
وەزارەتی نەوتی
عیراق دەڵێت، داھاتی نەوت لەمانگی رابردوودا حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار بووە تێکڕا ھەر بەرمیلێک بە 71
دۆلار و 11 سەنت فرۆشراوە.