رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(13)
گریمان خۆر خه‌ریكه پشتت ده‌سووتێنێت و له جێگایه‌كی گه‌رم و تاقه‌تپڕوكێندا گیرت خواردووه. قوڕگ و زمانت وشك بووه و دوو رۆژه ته‌نانه‌ت یه‌ك قومیش ئاوت نه‌خواردۆته‌وه و له‌سه‌ر زه‌وی په‌له‌قاژه ده‌كه‌یت به‌و هیوایه‌ی خۆت بگه‌یه‌نیته ئاوی مێرگێك كه له دووریی چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه ده‌یبینیت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌یت چه‌ند پاره بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ئاوت بداتێ؟
ئێستا وایدابنێ پاره‌ت داوه و كه‌سێك ئاوی داوه پێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی زۆر تینوێتیت نه‌شكاوه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌یت چه‌ند پاره بده‌یت بۆ بتڵی دووه‌م و سێهه‌م؟
بێگومان ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی خۆڕاگری به‌هێز و به‌ده‌سه‌ڵات نه‌بیت بۆ سه‌ركوتكردنی پێداویستییه به‌ده‌نییه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو سامانی خۆت و ته‌واوی ماف و ئیمتیازی خانه‌نشینی و ماڵه‌كه‌شت بده‌یت به‌و كه‌سه‌ی له تینوێتی رزگارت ده‌كات، به‌ڵام بۆ بتڵی دووه‌م ئه‌وه‌نده ئاره‌زوومه‌ند نابیت و له‌وانه‌یه ته‌نیا سه‌عاته‌كه‌ت بده‌یت و بۆ بتڵی سێهه‌م له‌وانه‌یه هه‌ر هێدفۆنه‌كه‌تی بده‌یتێ، به‌ڵام بۆ جاری چواره‌م له‌وانه‌یه ئاماده نه‌بیت ته‌نانه‌ت گۆره‌وییه‌كانیشتی بده‌یتێ. ئابووریناسان بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌سته‌واژه‌ی (كه‌مبوونه‌وه‌ی سنووری به‌كه‌ڵكهاتن) به‌كارده‌هێنن. به‌و مانایه‌ی هه‌ر بتڵێكی زیاده به نیسبه‌ت بتڵی پێش خۆیه‌وه سوودی كه‌متره و ئیتر ناتوانێت وه‌كو یه‌كه‌م بتڵ مایه‌ی ره‌زامه‌ندیت بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتری پێبده‌یت و دوای ماوه‌یه‌ك ئیتر ئاماده نیت هیچ پاره‌یه‌ك بده‌یت به‌و كاڵایه یان به‌و خزمه‌تگوزارییه. ئه‌م بابه‌ته ته‌قریبه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌موو شته‌كان له‌وانیش جلوبه‌رگ و خواردن و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان راسته. ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به خودی پاره‌ش ده‌توانیت ئه‌مه به‌كاربهێنیت. له‌م باره‌یه‌وه پرسیارێكی كۆن هه‌یه كه له قۆناغه جیاجیاكاندا لای مرۆڤ هه‌بووه.
ئایا پاره به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێت؟
تۆ پێویستت به بڕێكی چه‌ند پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو تێر بیت لێی و قه‌ناعه‌ت بكه‌یت و هه‌ست بكه‌یت له‌وه زیاتر هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر باشكردنی ژیانت نابێت؟ بێزه‌حمه‌ت پێش ئه‌وه‌ی باقی كتێبه‌كه بخوێنیته‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ره‌وه و له گۆشه‌یه‌كی كتێبه‌كه‌دا بینووسه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان نیشانداوه ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت، پاره رۆڵێكی گرنگ له ژیانتدا ده‌بینێت. بێگومان نه‌هامه‌تی دارایی و ده‌سكورتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به نه‌گبه‌تی و به‌دبه‌ختی رووت حساب ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رامه‌تێكی مامناوه‌ندیت هه‌بێت، به بڕی (38) هه‌زار دۆلار له ساڵێكدا، پاره‌ی زیاده ئه‌وه‌نده به‌لای تۆوه گرنگ نییه و سه‌رسامت ناكات. ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تت له (75) هه‌زار دۆلار زیاتر بێت، ئیتر ده‌رامه‌تی زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر شادی و خۆشحاڵیت نییه. هه‌روه‌ها بۆ پاره‌ی زیاتریش راسته. ئێستا ته‌سه‌وری ژیانی ملیاردێرێك بكه له به‌یانی هه‌تا ئێواره. باشه ته‌نانه‌ت كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندیش ددانیان ده‌شۆن. ئه‌وانیش ئاسایی به‌ده‌ست بێخه‌وی یان خه‌وزڕانه‌وه ده‌ناڵێنن و ئاسایی له ماڵه‌كانیاندا شه‌ڕی قورس ده‌قه‌ومێ. هه‌روه‌ها وه‌كو هه‌موو مرۆڤه‌كان پیری و مردن و ترس ئه‌زموون ده‌كه‌ن. وێڕای ئه‌وه‌ش ناچارن له‌گه‌ڵ كه‌سانی زۆردا مامه‌ڵه بكه‌ن و وه‌ڵامی رای گشتی بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوه‌تنامه‌ی زۆریان بۆ ده‌چێت كه ده‌بێت یه‌ك به‌یه‌كیان بخوێننه‌وه و وه‌ڵامی پێویسته‌كان بده‌نه‌وه. باشه هه‌بوونی حه‌وزێكی گه‌وره له باخی ماڵیاندا ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌ی دێنه رێ‌یان چاره بكات؟
پارادۆكسی ئیسته‌رلین
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوبانگدا كه ساڵی 1978 كراوه لێكۆڵه‌ران راده‌ی ره‌زامه‌ندی براوه‌كانی یانسیبی (لۆتێری-Lottery) یان له ژیانی خۆیان هه‌ڵسه‌نگاند و بۆیان ده‌ركه‌وت ته‌نیا چه‌ند مانگ دوای ده‌رچوونی یانسیبه‌كه، براوه‌كان شه‌وق و زه‌وقی سه‌ره‌تایان نییه و له رووی ئاستی ره‌زامه‌ندییه‌وه وه‌كو پێشوویان لێهاتۆته‌وه.
ئابووریناسی به‌ناوبانگ ریچارد ئیسته‌رلین (Richard Easterlin) له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاستی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی له ژیانیان له ساڵی 1946دا به نیسبه‌ت ساڵی 1970 ه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندووه، بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌رچی ئاستی ژیان له ساڵی 1970دا به‌پێی سێ ده‌یه‌ی پێش خۆی گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی كردووه (له ساڵی 1970 دا ته‌قریبه‌ن هه‌موو هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ئوتومبیل و سه‌لاجه و غه‌ساله و ئاوی گه‌رم-یان هه‌یه)، به‌ڵام ئاستی ره‌زامه‌ندیان له ژیان گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی پێوه دیار نییه. هه‌روه‌ها ئیسته‌رلین ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له هه‌ژده وڵاتی تردا كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان یه‌كسان بوون و هیچ جیاوازییه‌كی به‌رچاو نه‌بوو. به ده‌ربڕینێكی دیكه ئاستی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك له ژیانیان له ساڵی 1970 دا هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ساڵانی دوای دووه‌م جه‌نگی جیهاندا نه‌بوو. له ئه‌نجامدا ماده و باشبوونی چۆنێتی كاڵاكان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئاستی ره‌زامه‌ندی ئێمه‌وه نییه له ژیان كه به‌م رێسایه‌ش ده‌ڵێن پارادۆكسی ئیسته‌رلین. له راستیدا له كاتێكدا كه پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان دابین بێت زیاده‌ی ده‌رامه‌ت و سوودی داراییمان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت له‌سه‌ر ئاستی شادی و ره‌زامه‌ندیمان له ژیان، به‌م پێیه بۆچی ئێمه هه‌میشه حه‌زده‌كه‌ین ببینه ملیۆنێر و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه پێشێل ده‌كه‌ین كه چه‌ندین جار تاقیكراونه‌ته‌وه و وه‌ڵامی خۆیان وه‌رگرتووه؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێت بڵێم سامان گۆته‌یه‌كی ره‌ها نییه، به‌ڵكو نیسبییه. بهێڵه با روونتر مه‌به‌سته‌كه‌م روون بكه‌مه‌وه. گریمان تۆ و شه‌ریكه‌كه‌ت گرێبه‌ستێكی زۆر باش و به‌سوودتان له‌گه‌ڵ كڕیارانتاندا ئیمزا كرد. ئێستا كام له‌م دۆخانه‌ی خواره‌وه‌ت پێباشه؟
1- تۆ ده هه‌زار دۆلار سوودی خۆت هه‌ڵده‌گریت له كاتێكدا شه‌ریكه‌كه‌ت هیچی به‌نیسب نابێت.
2- تۆ پانزه هه‌زار دۆلار سوودی خۆت وه‌رده‌گریت و شه‌ریكه‌كه‌ت بیست هه‌زار دۆلار.
ئه‌گه‌ر تۆ وه‌كو عامی خه‌ڵك بیت بێگومان پێت باشه بژارده‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێریت تا ئه‌وه‌ی ببینیت هاوڕێكه‌ت له تۆ زیاتر قازانجی كردووه. هه‌رچه‌نده له حاڵه‌تی دووه‌مدا پاره‌ی زیاتریشت ده‌ستده‌كه‌وێت.
گریمان زه‌وییه‌كی باشت كڕیوه و تیایدا خانوویه‌كت دروستكردووه كه خانووه‌كه زۆر جوان و كه‌شخه‌یه و ژووری زۆری هه‌یه، ساڵێك دوای ئه‌وه كه‌سێك زه‌وییه‌كه‌ی ته‌نیشتت ده‌كڕێت و وه‌كو تۆ خانوویه‌كی تێدا دروست ده‌كات كه له خانووه‌كه‌ی تۆ جوانتر و باشتره و خانووه‌كه‌ی تۆ له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌كو گه‌نجینه‌یه‌ك وایه. له‌م بارودۆخه‌دا فشاری خوێنت به‌رزده‌بێته‌وه و ئاستی ره‌زامه‌ندیت له ژیان كه‌م ده‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه باری ژیانت هێشتا باشه.
خۆت ده‌توانیت بڕیار بده‌یت
له ئه‌نجامدا پاره و سامان گۆته‌یه‌كی نیسبییه و هه‌میشه ئاستی ده‌رامه‌ت و سامانت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر و رابردووی خۆتدا به‌راورد ده‌كه‌یت. به ده‌ربڕینێك ئه‌گه‌ر تۆ ساڵانه په‌نجا هه‌زار دۆلار ده‌رامه‌تت هه‌بێت و ئه‌م شێوازه بۆ نیوه‌ی قۆناغی ئیشكردنت به‌رده‌وام بێت، پاشان له قۆناغی دووه‌می ئیشكردنتدا حه‌فتاو پێنج هه‌زار دۆلار وه‌ربگریت، له كۆتاییدا هه‌ستی شادییه‌كی زیاترت ده‌بێت به‌نیسبه‌ت حاڵه‌تێكه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا حه‌فتاو پێنج هه‌زار دۆلار ده‌رامه‌تت هه‌بێت، پاشان دابه‌زێت بۆ شه‌ست هه‌زار دۆلار. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له حاڵه‌تی دووه‌مدا ناوه‌نجی ده‌سكه‌وتت به‌نیسبه‌ت یه‌كه‌مه‌وه زیاتره.
باشه، هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕیان وایه هه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌رامه‌تت له ژێر خه‌تی هه‌ژاریدا نییه و ده‌توانیت پێداویستییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانت دابین بكه‌یت، ده‌بێ شوكری خوا بكه‌یت، له‌م باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ بزانه خۆت ده‌توانیت بڕیار بده‌یت كه پاره و سامانه‌كه‌ت ده‌بێته هۆی خۆشحاڵیت یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی غه‌مگینیت.
چه‌ند بنه‌مایه‌ك كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ پاره و سامان هه‌یه، خراپ نییه لێره‌دا بیانخه‌مه‌ڕوو.
خاڵی یه‌كه‌م
پاره بێبه‌ها و هیچه، له‌وانه‌یه چه‌ندین جار له‌سه‌ر هه‌مان پاره‌ی بێبه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ت مشومڕت كردبێت و ته‌نانه‌ت ئیشه‌كه‌ی خۆشت گۆڕیبێت. ئاسایی كاتێ به به‌رپرسه‌كه‌ت ده‌ڵێیت: پێویستم به تۆی ساخته‌چی و پاره پیسه‌كه‌ت نییه. پاشه‌كه‌وتت ئه‌وه‌نده‌یه به‌شی چه‌ند مانێگێكی بێكاریت بكات و نه‌كه‌ویته قه‌یرانی داراییه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانیت به ئاسانی له شه‌ڕی به‌رپرسه‌كه‌ت رزگار بیت. ته‌نانه‌ت گرنگتر له سه‌ربه‌خۆیی دارایی كه پاشه‌كه‌وته‌كه‌ت به‌دیاری بۆت ده‌هێنێت، ده‌توانیت كاتێك ته‌رخان بكه‌یت بۆ بیركردنه‌وه له چاكردنی شێوازی ژیانت، به‌م پێیه ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا پاره‌ت پاشه‌كه‌وت نه‌ده‌كرد و هه‌میشه به‌فیڕۆت ده‌دا، باشتر وایه شێوازی ژیانی خۆت بگۆڕیت و تا راده‌یه‌كی زۆر خه‌رجی ناپێویست كه‌م بكه‌یته‌وه. هه‌رچه‌نده ئاستی خه‌رجیت كه‌متر بێته‌وه زووتر ده‌گه‌یته سه‌ربه‌خۆیی دارایی، به‌هه‌رحاڵ هه‌ستێكی خۆشت ده‌بێت كه بزانیت هه‌میشه پاره‌ت له‌به‌رده‌ستایه و هه‌ندێك له سه‌رمایه‌ی خۆتت بۆ رۆژی ره‌ش هه‌ڵگرتووه.
خاڵی دووه‌م
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتت كه‌مێك سه‌ركه‌وت یان دابه‌زی مه‌شڵه‌ژێ، له‌وانه‌یه نرخی ئه‌و پشكانه‌ی له بۆرسه كڕیوته ئه‌مڕۆ له سه‌دا یه‌ك زیاد یان كه‌م بكات، به‌ڵام نابێ له‌مه‌دا هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌یت. به‌گشتی زۆر بیر له پاره و سامان مه‌كه‌ره‌وه، چونكه ئاسایی به‌یه‌كجار مایه‌پووچ نابیت.
خاڵی سێهه‌م
ئه‌وه‌یه هه‌رگیز خۆت له‌گه‌ڵ توێژی خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌راورد مه‌كه، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه غه‌مگینت ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نا‌توانیت واز له به‌راورد بێنیت، باشتروایه خۆت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا به‌راورد بكه‌یت كه له تۆ هه‌ژارترن، به‌ڵام باشترین بژارده و رێنمایی من ئه‌وه‌یه به‌هیچ جۆرێك خۆت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا به‌راورد مه‌كه.
خاڵی چواره‌م
ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندیت خۆت ون مه‌كه. هه‌ندێ جار سامان، كه‌سانی دی به‌رچاوته‌نگ ده‌كات. كڕینی كه‌شتی رابواردن كاتێ پاره‌ت زۆره، ئیشێكی زۆر ئاسانه، هه‌موو كه‌سێ ده‌ره‌قه‌تی دێت. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌وڵ بده به قه‌ناعه‌ت بیت و به ده‌ستبڵاوی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆت و كه‌سانی تر بێتاقه‌ت مه‌كه.
به‌گشتی كاتێ ئاستی ده‌رامه‌تت له سه‌روو هێڵی هه‌ژارییه‌وه بێت و پاشه‌كه‌وتێكی باشت هه‌بێت، ئیتر پاره به فاكته‌رێكی چاره‌نووسساز بۆ ئاستی خۆشحاڵی و ره‌زامه‌ندیت له ژیان حساب ناكرێت. به‌م پێیه باشتر وایه ته‌ركیز له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی تر بكه‌یت و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كه‌ڵه‌كردنی پاره و سامان نه‌بیت، ئاگات لێبێت له نێوان به‌خته‌وه‌ریی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ و پاره‌دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص 76-81