رفعەت عەبدوڵڵا: ئەرکی هەڤاڵان و ئۆرگانەکانی یەکێتییە لەئێستاوە تواناکان یەک بخەن و بیخەنەگەڕ

05:30 - 2025-06-29
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سلێمانی لەگەڵ هەڤاڵان و تێکۆشەرانی رێکخستن کۆبووەوە.
لە دەسپێکی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاماژەی دا بەچوارچێوەی رێکارەکانی رێکخستنەوەی ئورگانەکانی یەکێتی و گۆڕانکارییە بڕیارلێدراوەکان، لەوبارەیەوە پێویستی ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی خەباتی بۆ هەڤاڵان روونکردەوە.
خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا؛ رایگەیاند ئەرکی هەموو هەڤاڵان و ئۆرگانەکانی یەکێتی ئەوەیە لەئێستاوە تواناکانی خۆیان یەک بخەن و بیخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هەڵبژاردن و سەرخستنی یەکێتی لەهەڵبژاردنی ئایندەدا.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان