لە هەرێم رەگەزی نێر لە مێ زیاترە

09:54 - 2023-07-11
کوردستان
568 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ئاماری هەرێم ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش رەگەزی نێر لە مێ زیاترە.
دەستەی ئاماری هەرێم لە راگەیەندراوێکی خۆیدا رایگەیاند کە  ژمارەی دانیشتوان لە هەرێم گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 556 هەزار و 752 کەس بۆ ساڵی 2023.
هەر بەپێی ئەو ئامارە لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 لە رەگەزی نێر و  سێ ملیۆن و 260 هەزار و 514 لە رەگەزی مێیە و رێژەی 78.4%دانیشتوان شارنشین پێکدەهێنن  و  21.6% گوندنشین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان