یەکێتی پێداویستی دوو مانگی سەرجەم نەخۆشخانەکان دابین دەکات

02:06 - 2022-05-09
کوردستان
483 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوكاری و پێداویستی پزیشكی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابین كرا.

 نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەكانی تەندروستی سلێمانی یەكێكە لە ئاستەنگەكان وەك پێویست خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاووڵاتیان و نەخۆش ناكرێت بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دروستبوونی كێشە و كەمی پێداویستی پزیشكی و دەرمان هەمیشە و بەردەوام هاوكار و هەماهەنگ بووە و پاڵپشتی و پشتیوانی كەرتی تەندروستی سلێمانییە و توانیویەتی ئەو كەلێنانە پڕبكاتەوە كە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دروست كردووە.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان