ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عیراقدا هەن

09:11 - 2022-05-10
ئابووری
518 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاری عیراق، لە ساڵی 2021دا مۆڵەتی کارکردن بە زیاتر لە 30 هەزار کرێکاری بیانی دراوە، بۆ هەر کرێکارێکی بیانیش بڕی 250 هەزار دینار وەک رسومات وەرگیراوە.
بەپێی داتاکانی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش، نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عیراقدا هەن و کێبڕکێی دەستکەوتنی کار دەکەن بەرامبەر بە کرێکارانی ناوخۆیی، رێژەیەکی زۆر لە کرێکارە بیانییەکانیش بە نایاسایی و لە رێگەی کۆمپانیاکان یان لە رێگەی دیکەوە دەهێنرێنە عیراق و هیچ دەستەبەرێکیان بۆ ئەنجام نەدراوە.

#کرێکاری بیانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان