ماكس ڤێرشتابنی پاڵه‌وانی جیهان و شۆفێری تیپی رێدبۆڵ نازناوی قۆناغی میامی پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌نی برده‌وه كه پێنجه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه.
پاڵه‌وانێتی جیهانی ئه‌مساڵ جیاوازیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی تیپی مارسیدس له ركابه‌رییه‌كه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و تیپه له‌سه‌ر ئاستی تیپ ماوه‌ی 7 ساڵه یه‌كه‌می جیهان و شۆفێره‌كه‌شی كه لویس هامیڵتۆنه 7 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان.
وادیاره سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڤێرشتابن له پاڵه‌وانێتی جیهانی ساڵی رابردوو كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هامیڵتۆن و تیپی مارسیدس دروستكردوه كه تا ئێستا نه‌هاتونه‌ته‌وه سه‌ر خۆیان.
له چوار قۆناغی پێشووی پاڵه‌وانێتییه‌كه ركابه‌ری له‌نێوان رێدبۆڵ و فێراری بووه كه ڤێرشتابن دوو قۆناغ و شارل لۆكلێر دوو قۆناغی بردبۆوه.
له قۆناغی میامیشدا هه‌رچه‌نده له پاڵاوتن لۆكلێر له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا هاتبوو، به‌ڵام له پێشبڕكێی كۆتایی ڤێرشتابن له چاره‌كی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه پێش هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌وت له تیپی فێراری و تا كۆتایش پارێزگاری لێكرد‌و پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میش بۆ لۆكلێر و كارلۆس ساینز بوو.