كارلۆس ئه‌لكارازی ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی جارێكی تر دوپاتیكرده‌وه ئه‌ستێره‌ی نوێی تێنسی سه‌رزه‌ویه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی ماسته‌رزی مه‌درید بباته‌وه كه دووه‌م پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزه له‌مساڵدا جامه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌لكاراز له‌ماوه‌ی رابردوو بووه یه‌كه‌م یاریزان له ساڵی 2005ه‌وه بچێته نێو ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانی جیهان و له میانی یارییه‌كه‌ی له قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی مه‌درید مۆمی 19 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه.
ئه‌لكاراز له مه‌درید تیروپشكێكی قورسی هه‌بوو كه له قۆناغی چاره‌ی كۆتایی رووبه‌ڕووی رافا نه‌داڵی پاشای سه‌ر یاریگای گڵ بۆوه‌و هه‌رچه‌نده تووشی پێكان بوو، به‌ڵام توانی سه‌ركه‌وتن بنووسێته‌وه.
له قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌لكاراز توانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به نۆڤاك جۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان بنووسێته‌وه و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی.
له یاری كۆتایشدا ئه‌ستێره ئیسپانیه‌كه به‌رامبه‌ر به ئه‌لیكسانده‌ر زڤیریڤی هه‌ڵگری نازناو و سێیه‌می ریزبه‌ندی جیهان بوه‌و یارییه‌كه‌شی به ئاسانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه، دوای یارییه‌كه‌ش زڤیریڤ راشكاوانه رایگه‌یاند ئه‌لكاراز ئێستا باشترین یاریزانی جیهانه.
ئه‌لكاراز مێژووییه‌كی زێڕینی نووسییه‌وه و بووه بچوكترین یاریزان جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رز بكاته‌وه‌و یه‌كه‌م یاریزانیشه له‌یه‌ك پاڵه‌وانێتی سه‌ر یاریگای گڵ ناداڵ و جۆكۆڤیچ دووچاری شكست بكات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌لكاراز ژماره‌ی نازناوه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده چوار نازناو و به‌هۆیه‌وه له نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانان سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی.