سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتیی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی هە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو

09:26 - 2022-05-11
کوردستان
416 جار خوێندراوەتەوە

بە ‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌همی بورهان وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتیی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی هە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو.
لە‌ رێوڕەسمە‌كە‌دا كە‌ دوێنێ بە‌ڕێوە‌چوو، قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی دكتۆر عەبدولحە‌كیم خە‌سرە‌وی كرد كە‌ لە‌ ماوە‌ی رابردوودا سە‌رباری كارە‌كانی خۆی، ئە‌ركی راپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌شی گرتبووە‌ ئە‌ستۆ، هە‌روە‌ها ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا: سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌، كە‌سێكی بە‌توانایە و چاوەڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌ جێبە‌جێكردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانی.
دواتر فە‌همی بورهان ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا: جێی متمانە‌ی هە‌موولایە‌ك دە‌بێت و بە‌ هە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ كار دە‌كات بۆ سە‌رخستن و بە‌جێگە‌یاندنی ئە‌ركە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌.
لە‌ رێوڕەسمە‌كە‌دا، وە‌زیری پلاندانان و سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌رپرسی بە‌ش و هۆبە‌كانی دە‌ستە‌ی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی هە‌رێم، ئامادەبوون.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان