لێپرسراوی نوێی بۆردی وەرزش دەستبەكاربوو

10:08 - 2022-05-11
کوردستان
526 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئاستی مەڵبەند و بۆردەكاندا، لێپرسراوی نوێی بۆردی وەرزشی، دەستبەكاربوو.
دوێنێ لە‌ رێوڕەسمێكەدا بە ئامادەبوونی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتی و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و وەرزشكاران، رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی بەڕێوەچوو. 
لە‌ رێوڕەسمە‌كە‌دا، سەرتیپ عەلی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شوێنی ئاڤێستا شێخ محەمەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، دەستبەكار بوو.

PUKmedia 

بابەتە پەیوەندیدارەکان