كۆبوونەوەی لیژنەكانی دیداری یەكێتی لە سلێمانی بەردەوامە و دوای پۆلێنكردنی سێكتەرە جیاوازەكان لەچوارچێوەی لیژنە تایبەتمەندەكاندا، دوێنێ لە هۆڵی خاك، گفتوگۆی ئەندامانی بەشێك لە لیژنەكان بەشێوەی ۆرك شۆپ و گروپ، كاری لەسەر كرا.
تێیدا تاوتوێی ئەو پێشنیاز و راسپاردانە كرا كە دەكرێ یەكێتی لەو بوارانەدا كاری لەسەر بكات و دیدگای نوێی كاركردنی خۆی لەسەر دابڕێژێتەوە، لەپێناوی باشتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا.