چاپوك عومەر*
ئەوەندەی من بە كادری و بە لێپرسراوێتی ناوچەی رێكخستن، خەڵكی دەشتی كۆیە و بەری ئەوبەری ئاغجەلەر و قەڵاسێوكەم بینیبێت لە سەردەمی پێشمەرگایەتیمدا، هیچ كەسێكم نەدیووە لەناو رێكخستنەكانی سەردەمی سەرەتای شۆڕشی نوێ و لەناو جەماوەردا ئەوەندەی شەهید حەمەغەفوور باسبكرێت و ئەوەندە جێگەی رێز و خۆشەویستی و متمانە بێت.
ئەو سەركردەیە ئەوەندە رۆڵی گەورەی بینیووە لە كۆكردنەوەی خەڵكی دڵسۆز و تێكۆشەرانی شۆڕشی پێشوو بۆ جاڕدانی دەنگی نوێی شۆڕشی نوێ، وەختە بڵێم كەمجار هەبووە تا ناوەڕاستی هەشتاكانیش رێكخستنە كۆنەكان لە دەشتی كۆیە ببینم و باسی شەهید حەمەغەفوور نەكرێ كە ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی سۆشیالیستی كوردستان بوو.
بەداخەوە، ئەو سەركردەیە لەگەڵ كۆمەڵێك پێشمەرگە لە ساڵی 1977دا، شەهیدكران.
* كادر و پێشمەرگەی دێرین