بۆ ده‌ربڕینی رێز و وه‌فا بۆ دانیشتوانی گوندی یاخسه‌مه‌ر، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی یاریگای یاخسه‌مه‌ری نۆژه‌ن كرده‌وه.
بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری گه‌نجانی گوندی یاخسه‌مه‌ر و وه‌ك خه‌مخۆریی و بۆ گرنگیدان به بواری وه‌رزش و خزمه‌تكردن به گه‌نجان و خاوه‌ن به‌هره‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ په‌ره‌دان به تواناكانیان، له‌سه‌ر ئه‌ركی خاتوو شاناز یاریگای تۆپی پێی گوندی یاخسه‌مه‌ر كه له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكاندا باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و مانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی لێبووه، به‌چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای میدیایی كوردسات بۆ جاری دووه‌م نۆژه‌نكرایه‌وه.
خاتوو شاناز به‌شداری له ساڵیادی مامۆستا سه‌ڵاح كرد
له‌لایه‌كی تره‌وه خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ك وه‌فا و رێزێك بۆ خزمه‌ته‌كانی له‌بواری وه‌رزش دا، له شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زشكاری دێرینی شاری سلێمانی مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی خولێكی تیپی میللی بوو كه به‌ناوی مامۆستای كۆچكردو.كرابۆوه.
پاش كۆتایهاتنی یارییه‌كه، كه خانه‌واده و هاوڕێیانی مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشكاره دێرینه‌كان و وه‌رزش دۆستان و كه‌سایه‌تی ئاماده‌ی بوون، خاتوو شاناز، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی تایبه‌ت به هه‌ر دوو تیپی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه و راهێنه‌ر و یاریزانه‌كان، دیاری تایبه‌تی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا و وه‌رزشكار سه‌ڵاح محه‌مه‌د كرد.