سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی به‌ریتانیا دوپاتیان كرده‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی زۆر نزیكه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی گواستنه‌وه‌ی ئیرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی بروسیا دۆرتمۆند رابگه‌یه‌نێت، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگیش دوپاتیكرده‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه بۆنده‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه بڵاویان كردۆته‌وه مان سیتی گه‌یشتۆته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هالاند بۆ ئه‌وه‌ی بۆندێكی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات و به‌هۆیه‌وه هالاند هه‌فتانه بڕی 500 هه‌زار پاوه‌ندی وه‌كو مووچه پێده‌درێت و مان سیتیش بڕی 63 ملیۆن پاوه‌ند وه‌كو مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی ئو یاریزانه ده‌دات به یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند.
هالاند ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له 29 یاری 28 گۆڵی كردوه، به‌ڵام چه‌ندین جاریش دووچاری پێكان بووه‌و وه‌رزی رابردووش له 41 یاری 41 گۆڵی كرد.
هالاند هه‌مان رێچكه‌ی باوكی ده‌گرێت كه ئالف ئینگه‌ی پێشتر 2000 بۆ 2003 یاری بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كردوه.
له‌لای خۆشیه‌وه فابریزیۆ رۆمانۆ دوپاتی كرده‌وه هالاند كه رۆژی دووشه‌ممه به‌شداری راهێنانی دۆرتمۆندی نه‌كرد له به‌لژیكا پشكنینی پزیشكی به سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕاندوه‌و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریزانی مان سیتی.
رۆمانه دوپاتیشی كرده‌وه مان سیتی به دۆرتمۆندی رایگه‌یاندوه كار به مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌فته‌یه بۆنده‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.