یەك ملیۆن كرێكاری بیانی لە عیراق هەیە و مانگانە 300 ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوە

03:27 - 2023-07-30
عیراق
433 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەرەب، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، مانگانە ئەو بڕە پارەیەی لە رێگەی كرێكارانی بیانییەوە دەبرێتە دەرەوەی عیراق بە 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

باسی لەوەشكردووە، ئێستا ژمارەی كرێكارانی بیانی لە عیراق بە یەك ملیۆن كرێكار دەخەمڵێنرێت، پێویستە بزانرێت ئەو پارانەی كە كرێكارە بیانییەكان وەریدەگرین لە كوێوە حەواڵەی دەرەوەی دەكرێت.

سەرچاوە: السومریة

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان