یادگار ساڵح
دوای بەشداریكردن و بەدەستهێنانی چەند ئەنجام و دەستكەوتێك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئەوروپا و خەون و بیرۆكەی رێكخستنی پاڵەوانێتییەكی جیاوازی لەلا دروست دەبێت و خەونەكەشی دێتە دی، ئەو پاڵەوانەش ئارام ئەمین-ی لەیاریزانی لەشجوانی و جێگری سەرۆكی یەكێتی لەشجوانی كوردستانە كە یەكێكە لەرێكخەرە سەرەكییەكانی پاڵەوانێتییەكە و بریارە رۆژانی 7 و 8ی مانگی 9 لەهۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەرێوەبچێت.
ئارام سەبارەت بەرێكخستنی پاڵەوانێییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە سەرجەم ئامادەكارییەكیان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە دەستپێكردووە، بەهەمان ستاندارد و پێوەرو رێنمایی پاڵەوانێتیییە جیهانییەكان دەبێت، هەروەها وتیشی: پاڵەوانێتییەكە بۆ سەرجەم شێواز و جۆرەكان و ئاست و هەردوو رەگەز دەبێت، ئەگەر هەر یاریزانێكی دەرەوەی هەرێم-یش بیەوێت دەتوانێت بەشدار بێت، ناوبژیوانەكانی كوردستانیش ركابەرییەكانی پاڵەوانێتییەكە بەرێوەدەبەن كە لەسەر ئاستی عیراق بڕوانامەیان هەیەو باوەڕ پێكراون.
لەدرێژەی قسەكانیدا ووتی؛ پاڵەوانێتییەكە بە سیستمێکی مۆدرێرن بەرێوەدەچێت و دەبێتە دەستپێك بۆ رێكخستن و بیرۆكەی پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی كە بۆ هەریەك لەشێواز و جۆرەكانی (فیزیك، كلاسیك، ماستەر بۆدی بێلدینگ +35) دەبێت، براوەكان جگە لەخەڵاتی رێزلێنان و بڕوانامە، خەڵاتی داراییش وەردەگرن، سەرەرای ئەوەی وێنەگرتن و شوێنی بۆیاخكردن و موزیك و پێداویست-یش بۆ سەرجەم بەشدارابوون ئامادە دەكرێت.