ستادیۆم
رۆژی
چوار شەممە 11/5/2022 لە یاریگای کۆیە، هەردوو تیپی یانەکانی برایەتی و نەورۆز یاریی
کۆتایی خولی جامی یانەکانی کوردستانیان کرد، سەرنجام یارییەکەش بە بردنەوەی تیپی
یانەی برایەتی کۆتاییهات و جامی پاڵەوانی ئەم خولەی بەرزکردەوە.
یارییەکە
لە هەردوو کاتی یاسایی و زیاد کراودا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، دواتر بۆ یەکلا کردنەوەی
ئەنجام، پەنا برایە بەر لێدانی پێنج پەنالتی و برایەتی توانی 4-3 براوە بێت و جامی
پاڵەوان بەرز بکاتەوە.
لەم
خولەی کوردستاندا، تیپی41 یانەی کوردستان، 16 تیپی پلە نایاب، 19 تیپی پلە یەک و 6 تیپی پلە دووی
یانەکانی کوردستان بەشدارییان کرد.
یارییەکانی
خولەکەش بەسیستمی چوونە دەرەوە بە یەک دۆڕاندن لە ماوەی 5 مانگدا لە سەرتاسەری
کوردستان بەڕێوە چوون.
بۆ یەکەم
جاریش بوو خولی جامی هەرێمی کوردستان بەو شێوازە و بە بەشداریی ئەو ژمارە زۆرەی
یانەکانی کوردستان رێکبخرێت.
هەریەک
لە یانەی برایەتی لە شاری هەولێر و یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی توانیان بگەنە یاری
کۆتایی و دواجار برایەتی بوو بە پاڵەوانی ئەم خولەی کوردستان.