كەمال كەركوكی، گەورە خیانەتكاری كورد

02:22 - 2023-08-07
کوردستان
1024 جار خوێندراوەتەوە

سەروتاری PUKMEDIA 

كەمال كەركوكی، لەدوای نسكۆی پارتەكەیەوە لە سەرەتاكانی 70 كان، تازە بەتازە هاتووە، بەكەیفی بێویژدانی و لە قووڵایی ناخی پڕتاوان و دڕندەیی، رەفتاری مرۆڤكوژیی و ئاشبەتاڵخوازییەوە، باس لە مێژوو، پەردەپۆشی خیانەتەكانی خۆی و هاوخیانەتەكانی قیادەموەقەتەی دوای نسكۆ و پارتیەكەی پێش ئاشبەتاڵ دەكات.
"خائینەكان لە چاوی ئەزموونی خۆیانەوە، باسی نیشتمانپەروەریی دەكەن"، ئەمە بۆ باسكردنەكەی كەمال كەركوكییە، بەڵام چۆن باسكردنێكە؟ ئەوێك خائینی گەورەی گەلی كورد بێت و تێكۆشابێت و تێكۆشابن بۆ دژایەتی "هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ" و بە قەتڵوعامی كارەساتی هەكاری دەستیان پێكردبێت!! دەبێت چۆن باس لە مێژوویەك بكات، كە خۆی كارەكتەری "كارەساتی هەكارییە"؟ بۆیە ئەوەی گوێی لە گێڕانەوەی كەمال بێت، دەزانێت لەمەشدا كەماڵی ویژدان و شۆڕشگێڕ نییە، بەڵكو لەوانەیە كامل خیانەتكار و بكوژێكە كە دەستی بەخوێنی ئەو سەركردە و پێشمەرگانەی شۆڕشی نوێ سوورە، كە نسكۆیان رەتكردەوە و شانیان دایە بەر هەڵساندنەوەی شۆڕش!.
كەمال و بیركەمالیەكانی قیادە موەقەتە كە نسكۆیان هەیە و قبووڵیان بێت، تێكڕا بڵێن: كاری ئێمە تەمام شوود! و جێبەجێی بكەن! چۆن قبووڵی دەكات و دەكەن، شۆڕشێكی نوێ بەسەركردایەتی نوێ و بەبێ "جەنگاوەرانی تەمام شوود" سەرهەڵبدات، بۆیە موەقەتە خێرا وەخۆكەوت؟ بەڵام بۆچی، بۆ خیانەت و خەنجەر لەپشتدان و دژایەتی شۆڕشی نوێ و هەرواشیان كرد، چونكە كەمال و هاوخیانەتەكانیان لەو مەدرسەیەن، كە "پێیان نەكرێت، پێیان تێكدەدرێت"، ئەم وانەیە لەو مێژووەوە سەرچاوەی گرتووە و لە ئێستاشدا هەیە و كوێر نەبۆتەوە، ئەگەرنا كارەكتەرێكی وەك كەمال لەناو ئەو مێژووەدا "هیچ سەروەرییەكی نییە و نەبووە و نابێت" بەڵام ناشتوانێت "تاوان و خیانەتەكانی ریز بكات" بۆیە دێت "مێژوو دەشێوینێت و هەقیقەتی تاوانی هەكاری و هەموو تاوانەكانی دیكەی خۆی و هاوبەشەكانی بەجۆرێكی تر دەگێڕێتەوە، تاوانێك لە سەرەتای هەفتاكانی سەدەی بیست، بە رەنگی تر و لە ساڵی 2023 دا سواغ دەدات، لە كاتێكدا كەمال لەو مێژووەدا تەنیا تاوان و خیانەتی هەیە! ئەو هەموو رەشی و تاریكییە رەنگاوڕەنگ نابێت، بەڵام كەمالیان پێوە خەریك كردوە!.
خۆی وتەنی ئەوان  لە كەرەج بوون! بەڵام خۆیان سازدا بۆ لێدانی پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێ، نەك سازبن بەرامبەر بە دوژمنانی گەل و ئەوانەی ئەشبەتاڵیان پێكردن!
ئەم كەمال كەركوكییە، هەموو گیانی درۆ و فەیكە وەكچۆن نە دكتۆرە و نە كەمال و نە كەركوكییە، كە خاوەنی (دال و كەمال و كەركوك)یش نییە، هەر ئاوهاش خاوەنی هیچ شكۆ و دەسكەوت و شانازییەكی ئەو شۆڕشە دوور و درێژەی بزووتنەوەی كوردایەتیی نییە، بەڵام لە ریزەكانی پێشەوەی كوردكوژ و خیانەت و نۆكەریی و كۆیلەیی و جاشەیەتی و ئاشبەتاڵخوازییە، ئەوێك خاوەنی ئەم هەموو سیفەتەخراپانە بێت، چۆن پێی شەرم دەبێت "راستی بشێوێنێت و هەنجەت بۆ گۆڕینی تاوانەكانی خۆی نەچنێت؟".، ئەوێك شاهیدی باسەكانی پشت بە مروودوەكانی ناو پارتەكەی خۆی ببەستێت، یان هاوخیانەتەكانی بكاتە شاهید ، دەبێت كێ ئەشهەدوبیلای بۆ بكات، مێژوو دەمێكە بەكەمال و هاوخیانەتەكانت دەڵێت: "خیانەتكارانی مەزنی گەلی كورد، پێتان دەڵێت: "كوردكوژ و نۆكەری جاش و دوژمن"!.
ئێوەكاران، لە كەرەجەوە پلانی پیلانتان دانا بۆ شەڕی براكوژی و لە كارەساتی هەكارییەوە دەستتان پێكرد و كێبڕكێتان بوو، لەسەر كوشتن و تیرۆر كردنی سەركردە مەزنەكانی شۆڕشی نوێ" ئەدی خۆتان بە شەهیدان عەلی عەسكەری و هاوڕێبازەكانیان نەدەوت، دەبێت سەركردەی مەزن بە چەكی مەزن بكوژرێت و كردتتان"!، بەڵێ ئەوان مەزن بوون، ئێوەش لە لوتكەی خیانەتكارانی مەزندان لەو مێژووە رەشەی هەكاریدا، جا مێژووی رەش دادی ئێوە نادات و ئەو رووەرەشەی خیانەتتان سپی ناكاتەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە خاوەنی مێژووی هەڵسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی كورد بێت، خاوەنی 26 هەزار شەهیدی سەنگەر بێت، خاوەنی سەدان شەهیدی كەڵەسەركردە بێت، مێژوویەكی پڕ لە داستان و نەبەردی سەركەوتن و نەكەوتن بێت خاوەن و ئەندازیاری راپەرین و زۆری تر بێت، ئیدی چۆن كەمال و هاوكەمالییەكانی ناو جود و قیادە و هاوشێوەكانی كەمالی ناوپارتی ئەوسا و ئێستاش كە بەراوردی كاراكتەرە مەزنەكانی یەكێتی و خۆیان، دەستكەوتەكانی یەكێتی و ئیفلاسی خۆیان، مێژووی سەركەوتن و خیانەتی خۆیان و زۆری تریش دەكەن، ئەوكاتە دەگەن بە ئەنجامی شەرمەزاری شۆڕش، ناچار هانا بۆ شێواندن دەبەن، تەنیا لە مێژووی كۆن و ناوەراست و ئێستای خۆیان "ئاشبەتاڵ، كورد و براكوژی، خیانەت و نۆكەرایەتی دەرودراوسێ، راكرتن و هەڵاتن و شۆڕشگێڕكردن" شك ئەبەن، بۆیە كاری ئێستای خەباتیان سەركردایەتی قۆناغی درۆ و شێواندن دەكەن!.

#پارتی دیموکراتی کوردستان #کارەساتی هەکاری

بابەتە پەیوەندیدارەکان